عەباس خدر لە دێمانەیەکدا
"ئەلمانی زمانی منە"

عەباس خدر لە دێمانەیەکدا
عەباس خدر لە دێمانەیەکدا | Foto (Ausschnitt): © Jacob Steden

کاتێک لە وڵاتەکەیدا جەنگ دەستیپێکرد، عەباس خدر، نووسەری عێراقی ئەو کاتە دەمێک بوو لە ئەلمانیا دەژیا.  لە قسەکانیدا باسی ئەوە دەگێڕێتەوە، کە لەبەرچی لە بارەی ڕووداوەکانی وڵاتەکەی،  بیروبۆچوونەکانی خۆی بە زمانی ئەلمانی دەردەبڕێت و لەبەرچی بەم دواییەش کتێبەکانی خۆی بە زمانی ئەلمانی دەنووسێت.
 

بەڕێز خدر، ئەوا  رۆمانی سێیەمیشتان  بڵاوبووەوە، چۆن چۆنی تۆ بوویت بە نووسەر:
 
من  لە خێزانێکی هەژاری بەغداوە دێم، دایوبابم نەخوێندوار بوون. ئەو کتێبانەی کە لە ماڵەوە هەمان بوو، هەموو کتێبی ئاینیی بوون.  لە تەمەنی ١٤ ١ پازدە ساڵیدا من دەستم کرد بە خوێندنەوەی ئەو دەقە ئاینییانە. بەم جۆرە خۆم دەرگای ئەدەبم بۆخۆم ئاوەڵا کرد، چونکە زۆربەی دەقە ئاینییەکان زمانێکی مەجازییان تێدا بەکارهێنرابوو. ئەوەش یارمەتی منی دا، تا شیعر بخوێنمەوە و  تێێ بگەم.
بەم جۆرە  من جارێکی تر سەرلەونوێ جیهانم دۆزیەوە. خوێندنەوە لای من وەک گەشت و گەڕان و  پەناگەیەک بوو. من لەگەڵ فرنتس کافکا بەرەو ئەلمانیا ڕام کرد، لەگەڵ ئەلکسەندەر پوشکین بەرەو روسیا، هەروەها لەگەڵ چارلس باودێلەری بەرەو فەرەنسا.
خۆشەویستی بۆ خوێندنەوە منی بۆ ئەوە ڕاکێشا دەست بۆ دەق نووسین ببەم.
 
ئێوە دەڵێن، دایوباوتان نەخوێندەوار بوون، کێ پشتگیری کارەکانی کردی؟
 
برا گەورەکانم لە ڕاستیدا هەموو  لە زانکۆ خوێندبوویان، بەڵام ئەوان هیچ بایەخێکیان بە ئەدەب نەدەدا. خوشکەکانم یارمەتییان دەدام. کەسێکی تر کە یارمەتی دەدام، زاوایێکمان بوو، کە ئەویش سەلحە زامل بوو، ڕەخنەگرێکی ئەدەبیی عێراقیی بوو.  من زۆر کتێبی کتێبخانەکەی ئەوم دەخوێندەوە. لە ڕیگای ئەوەوە بە زۆر لە نووسەران ئاشنا بوو، زۆریانم هەر لە نزیکەوە ناسی. ئەوە تەوژمێکی ڕاستەقینە بوو بۆ کارەکانم.
"وەک نووسەرێکیش چاو لە ئەزموونەکانی ناو بەندیخانە وەرناگێڕم" 
 
ئێوە بە هۆی سیاسەت خرابوونە بەندیخانە. تا چ ڕادەیەک ئەو ئەزموونە کاریگەری لە ئێوە کرد؟
 
ئەو ئەزموونانە دوای ئازادکردنیش لە هەموو شوینێک  هەمیشە یاوەریم دەکەن. خەبات و  ئازارەکان هێشتان هەر بەردەوامنن. بەڵام ئەو خەباتە لەگەڵ بەسەرچوونی کات تەوەری تر لە خۆیاندا دەگرن و فروانتر دەبن، بۆ نموونە ڕەهەندەکانی زمان، ئاین، ئەدەب  داگیردەکەن.  چونکە لە کۆتاییەکەیدا ئەوە خەباتێکە لەناو کۆمەڵگا دژی کۆمەڵگاکە خۆی. لەگەڵ ئەوەش وەک نووسەرێک من حەزدەکەم ئەزموونەکانی ناو بەندیخانە فەرامۆش نەکەم.

ئایا ئێوە نوسین وەک شێوەیەک لە چارەسەری دەزانن، بە نووسین کار لەسەر بەسەرهاتەکانتان دەکەن؟
 
بۆ من نووسین چارەسەری نیە، زۆر پترە لەمە. نووسین بریتییە لە پرۆژەیەک، کە بە هۆیەوە من ژیانی خۆم سەر لەنوێ دادەڕێژتەوە و ئاوام کردەوە- بەڵام لە شێوازێکی ئێستێتیکیدا. نووسین هەولێکیشە بپ گەنگەشەکردنی مێژوو، کات هەروەها درۆیەکان. پیشەکەم دەرفەتی ئەوەم بۆ دەڕخسێنێت،  کە هێرشبەرانە بە ڕێگاوە بڕۆم.
 
"کاریگەرییە عەرەبی و ئەلمانییەکانم لە قازانجی من دان" 
لە ساڵی ٢٠٠٦ بە دواوە زۆربەی کارەکانتان بە زمانی ئەلمانی دەنووسن. لەبەرچی بڕیاری خۆتان بۆ زمانی ئەلمانی داوە، هەرچەندە ئەوە زمانی دایکتان نیە؟
 
هەندێ جار مرۆڤ لەناو بارودۆخێکدا دەژیت، حەز دەکات هاوار بکات، بەڵام هیچ دەنگێک لە گەرووی ناهێتە دەرەوە، بارێک کە مرۆڤ تێیدا شەکەتە، داهێزراوە، تێبینی ئەوە دەکات، کە پێویستی بە زمانی تر هەیە.
لە  کاتی جەنگەکانی عێراق من لە ئەلمانیا بووم.  بارودۆخی وڵاتەکەم منی زۆر خەریک کردبوو، من دەمویست بیروباوەڕی خۆمی لە بارەوە دەرببڕم، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەمە بە زمانی عەرەبی نەدەبوو. زمانی ئەلمانی ئەو دەرفەتەی پێ دام،  لەم کاتەوە ئەلمانی بووە بە زمانم. زمانی ئەلمانی مێژووێکی دێرین و درێژی لە ئەدەبدا هەیە. بێگومان کارێکی سەختە، بە زمانی ئەلمانی بنووسیت، ئەگەر نەزانیت، تا ئێسات چی بەو زمانە نووسراوە.  من وابەستەی زمانی عەرەبی و ئەلمانیم. ئەو تێکەڵەیەدا لە ڕووی ناواخن و لە ڕووی زمانەوە، بۆ من بە قازانج گەڕاوەتەوە.
 
ئێوە لە ساڵی ٢٠١٤ لە قاهیرە،  وۆرکشۆپێکی پەیمانگەی گوێتەتان بەڕێوەبرد. ئەو وۆرۆکشۆپە باسی چی دەکرد و ئێوە چ ئەزموونێکتان لێ وەرگرت:
 
پێکەوە لەگەڵ نووسەرەکانی تر سەرپەرشتی وۆرکشۆپی -نووسین  بۆ لاوان-نمان کرد. ١٠٨ میسری بە دەقە ئەدەبییەکانی خۆیان داخوازی هاوبەشیکردنیان پێکەشکرد. لە کۆتاییەکەیدا ئێمە تەنها یازدە بەشداربوومان هەڵبژارد.
ئێمە لە کارەکانیان پشتگیریمان کردن و ڕانمایایی پێشکەشکردن، بۆ ئەوەی پەرە بە کارەکانیان بدەن. من ویستم وابکەم ئەوانیش پشکییان هەبێت لەو ئەزموونانەی، کە من خۆم وەک نووسەرێکی عەرەبیی و ئەلمانیی کەوتوومەتە ژێر
کاریگەرییان.
 
لە کاتی ئێستادا کار لە چ پرۆژەیەکدا دەکەن؟
 
من هەڵدەستم بە چالاکی خوێندنەوە لە ئەوروپا، هەروەها لە وڵاتانی نائەوروپاییش.  هەروەها دەمەوێت، رۆمانەکەم کە بەئەلمانی چاپکردوە، وەربگێڕدریت، هەروەها کار کە کتێبی داهاتووم دەکەم،
 
عەباس خدر لە ٣ی ئاداری ١٩٧٣ لە بەغدا لەدایکبووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بە هۆی چالاکی سیاسیی دەخرێتە بەندیخانە. دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە لە ساڵی ١٩٩٦ لە عێراق ڕادەکات و وەک پەنابەرێکی  قاچاغ لە چەندین وڵاتدا دەمێنێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٠-وە لە وڵاتی ئەلمانیادا دەژیت. هەر لە ئەلمانیاش فەلسەفە و ئەدەب لە زانکۆ دەخوینێت.
رۆمانەکانی "هیندیێکی ساختە" (٢٠٠٨) و  "نارنجەکانی سەرۆک" (٢٠١١) چەندین پاداشیان وەرگرتووە. لە شوباتی ٢٠١٣دا سێێەمین رۆمانی لەژێر ناوی "نامە لە کۆماری باینجاندا" بڵاوکرایەوە.
 
نووسەر:
 عەبدولرەحمان عەممار هەڵساوە بەو دێمانە. عەبدولرەحمان وەرگێڕ و رۆژنامەنووسێکی  ئازادە.
 
مافی لەچاپدانەوە: پەیمانگەی گوێتە (رێکخراوی تۆمارکراو)، سەرپەرشتکاری  ئینتەرنێت
تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
 
 
لینکی ئەو بابەتە
ماڵپەڕی فەرمی عەباس خدر
نوێترین رۆمانی عەبس خدر "نامە لە کۆماری باینجاندا"  (goethe.de/buecher)
"ترس لە ئازادی" پۆرترێتێک لەبارەی عەباس خدر (faz.net)
بەدەگمەن کەسێک دەڵێت، پەنابەرێک کە -زمانی دایکی ئەلمانی نیە- (goethe.de)ەرەێ