هونەری ئاداکردن بە شێوەیەکی نەبینراو
„in_visible“

هونەری ئاداکردن بە شێوەیەکی نەبینراو „in_visible“
هونەری ئاداکردن بە شێوەیەکی نەبینراو „in_visible“ | Neda Navaee

هونەری کار و ئاداکردنی وانەگوتنەوە ئەلمانی- عێراقی،  بە شێوەیەکی نەبینراو، ، لە ٢٩ و ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ لە ئاکادیمیای هونەر لە بەرلین، لە چوارچێوەی بەرنامە شانۆگەرییەکاندا لەو پێشانگایەی کە ئاکادیمیا ئامادەی کردبوو "دەولەتی نادڵنیایی- ستراتیجی هونەریی لە بارە نائاساییەکان." بۆ یەکەمین جار پێشکەشکرا.
 


موژگان هاشمیان خانمە هونەرمەندی سەماکار و سەمازانی ئەلمانی، کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری پرۆژەکەیە، لەگەڵ ئەیا مەنسوری نووسەر و  ئەکتەری عێراقی خانمە لەبووە عارەب هەڵدەستن بە لێکۆڵینەوە، لە "بەندایەتی نەبینراو"دا وەک ئەزموونێکی ژنان، لە بەندیخانەیەکی بەرلین و لە کۆمەڵگەی عێراقدا.
 
لەبووە عارەب، کە هەر لە سەردەمێکەوە کە هێشتان کیژۆلەیەک بوو بەختی یار بوو، کە بتوانێت پایسکل لێبخوڕێت،  رۆلی دجلە دەگێڕێت.  دجلەی لاو لە گەشتێکی پایسکل لێخوڕیندا مێوانەکان  لەگەڵ خۆی دەبات و  عێراقیان پێشاندەدات، هەروەها چیڕۆکان بۆ ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە ڕووبەڕوویان دەبێت. ئەو چیڕۆک و بەسەرهاتە ڕاستییانە لەلایەن خانمە نووسەر ئایا مەنسور نووسراونەتەوە.
 
"نەبینراو  in_visible"ی دەبێتە زمانحاڵێک بۆ ئازار و خۆشی رۆژانەی ژنانی عێڕاق. ئەوانە بەسەرهاتی ئەو ژنانەن کە فەرامۆش کراون و کەس گوێی لێ نەگرتوون، هەندێکییان زنجیرکراون، هەندێکیان بە تەواوی سادە و ئاسایین، لەگەڵ ئەوەش بەسەرهاتێکن، کە گەرەکە بگێڕدرێنەوە. موژگان هاشمیان زمان و جوولە پێکەوە پەیوەند دەکات و چرکەساتەکانی هەستە ئازاردەرەکان سەما دەکات، هەروەها ئەندێشەکانی ئەو ژنانەن کە ناتوانن بە ئازادی بجوولێنەوە. سەماکانی ئەو خانمە هونەرمەندە ئەندێشە و هەستەکان لێکتر دەتاوێنێتەوە و  دەبێتە دەربڕێنێک بۆ ئازار و خۆشییەکان.
 
دیما ئەحمەد، یەکێکە لەو  دوو کەسەی کە وەک یارمەتیدەری رۆژنامەنووسی لە بەغدا، زانیاریەکان تۆمار دەکات. واقیعیەت دەبێتە بەشێک لە شانۆیەکە. ئەو بە ڕێگای کاری فیلمگری دوکۆمێنتکاری زمان و جوولە پێکەوە پەیوەست دەکات و لەهەمانکاتدا چیڕۆکی تری ژنانی عێراق، ئەوانەی سنووورەکانیان بەزاندووە دۆکۆمێنت دەکات.
 
 "نەبینراو  in_visible" وەک جۆشدانێکی بیرکردنەوەیە، پێویستە ژنان ورەیان بدرێتێ، تا باوەڕ بەخۆیان بکەن و بۆ مافەکانی خۆیان تێبکۆشن.  in_visible وەک زمانحاڵێکە، بۆ ئەوەی ڕوانگەکانی ژنانی عێراقی کۆمەڵگەکەی بگەیەننە جەماوەرێکی بیانی . in_visible پێکەوەکاریێکە لە نێوان بازنە جیاجیاکانی ژنانی هونەرمەند و  لایەنە کەلتوورییەکان. کە ئەندێشەکان و هەستەکان لە کارێکی هونەریدا بەرجەستە دەکات،  بۆ ئەوەی وا نەبێت کە لە کۆتاییدا ئاشنایی لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکان پەیدابکرێت. 
 
ئەو پارچە هونەرییە لە ئاکادیمیای هونەر لە بەرلین لە هەردوو ئێوارەدا نزیکە لە پێش ٥٠٠ مێواندا پێشکەشکرا. لە کۆتاییدا و لە ئێوارەی دووەمدا گەنگەشەیەک لە نێوانی هەنەرمەندانی بەشداربوو لە بارەی ناواخن و زانیارییە پشتخانەکانی شانۆکە کرا و ژیانی رۆژانەی ژنانی عێراق بە شێوەیەکی نزیکتر  خرایە بەرچاوان، ئەوەی کە لە مێدیاکانەوە شارەزایان نابین.
 
in_visible  بە بۆنەی ڤێستیڤالی تەرکیب بەغدا بۆ هونەری هاوچەرخ لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە شانۆی مونتەدا جارێکی تر پێشاندەدرێت.
 
in_visible بە هاوکاری نیوان موژگان هاشمیان و  پەیمانگەی تەرکیب بەغدا بۆ هونەری هاوچەرخ و بە کۆکاری ئاکادیمیای هونەرەکانی بەرلین و بە پشتگیری دۆستانەی
فۆندی کۆبەرهەمهێنانی نێونەتەوەیی پەیمانگەی گوێتە و (EMCUE e.V)   و هەروەها –کۆچ، شاری بەندیخانەی هونەر- هاتە جێبەجێکردن
 
نواندن: لەبووە عارەب و موژگان هاشمیان
کۆریۆگرافی (سەماکاری): موژگان هاشمیان
دەق: ئایا مەنسور
ڕێکخستنی دەقی شانۆیی: ئەنکە زاوەرتایگ، حەیدەر جۆما.
دێکۆری شانۆ: فەرزاد ئەرخەوان
جلوبەرگ" نەستەران ڕەببانی
مۆسیقا: ئۆلیڤەر دۆرێل
رۆناکی: ئەسیر سۆلانا
دۆکۆمێنتکاری: دیما ئەحمەد