دامەزراندنی هونەر
کۆکراوەی هونەریی "سلایدی پۆزەتیڤ: کۆکردنەوەی گشتی-بەغدا" (DIAPOSITIV: PUBLIC COLLECTION_BAGHDAD) لە فەزای گشتییدا

DIAPOSITIV: PUBLIC COLLECTION_BAGHDAD
Foto: Goethe-Institut, Verbindungsbüro Erbil

DIAPOSITIV: PUBLIC COLLECTION_BAGHDAD) بریتی بوو لە پرۆژەیەکی کۆکردنەوەی هونەریی کارە شێوەکارییەکانی خانمە هونەرمەند میشێلا رۆچ، کە  بریتی بوو لە کۆکراوەیەک بە پێکهاتەی ٥٠٠ وێنەی سلایدی پۆزەتیڤی هونەری لە بارەی کەلتووری دێرینەوە تا کاتی ئێستا. کە هەمووی لە سندووقێکی شەشپالۆ لە پاڵ یەکدا  هەڵواسرابوون. ئەم کۆکراوە گشتییە پێشانگایەک بوو بۆ ڕێبواران و بۆیان هەبوو بچنە ژوورەوە و دیاکان هەڵببژێرن و دەستکاریان بکەن و بە شێوازێکی تر ڕێکیان بخەنەوە و مۆزاییکیان بکەن.
 
ئەمە لە ١/١/٢٠٠١٦ لە ناو وێرانەکانی تەلاری دادگای ئەلموتەسەریفییە لەسەر شەقامی موتەنەبی بەغدا دامەزێنرا وو.  دانیشتوانی بەغدا بانگهێشتکرابوون، کە بچنە ناو ئەو ژوورە شەشپالۆییە و بە یارمەرتی تیمێکی هونەری عێراقی بەپێی ئەندێشەی تایبەتی خۆیان، پێشانگایێک لە وێنەکان دابمەزرێنن. پتر لە ٤٠٠ ڕێبوار و خەڵکی مەراقدار بەشداری ئەو چالاکییەیان کرد.
 
هەڵواسینی کۆکراوەی ئەو وێنە سلایدانە، بووە هۆی ئەوەی کە چەندین کۆکراوەی بچووکی تری وێنەیی کە بەپێی بابەتی بژاردەی مێوانەکان پۆلین کرابوون، بێنە ئارا. لە مۆزەخانەی نیشتمانیی هونەرە هاوچەرخەکان (هۆلی گولبنکیان) کۆکراوەکە بە هەڵواسراوی لە ٩/١/ تا ١٤/١/٢٠١٦  وەک پێشانگەیەکی دامەزراوەی گشتی خرایە بەرچاوان. لە کاتی کردنەوەی پێشانگاکە نزیکە ٢٥٠ مێوان هاتبوون.
 
کۆنسێپتەکە و کۆکراوە وێنەییە جیاجیاکان هەمووی لە کەتەلۆگێک چاپ دەکرین، کە لە کۆتایی پێشانگاکە بڵاودەکرێتەوە.
DIAPOSITIV: PUBLIC COLLECTION_BAGHDAD) لەلایەن نووسینەگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە/عێراق بەکۆکاری لەگەڵ بەشی هونەری شێوەکاری و مۆزەخانەی عێراقی و وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق لە ڕووی داراییەوە پشتگیری دەکریت و جێبەجێ دەکرێت.