ڤێستیڤالی هونەری هاوچەرخ
تەرکیب بەغدا

تەرکیب بەغدا
تەرکیب بەغدا

ئەو ڤێستیڤالە لە عێراقدا تاکە ڤێستیڤالی بەرفراوانی  هونەرە جیاجیاکانە. لەم ساڵەدا  بەرهەمی "هونەری کۆنسێپتیی" ١٥ هونەرمەندی تازەپێگەیشتووی خرایەبەرچاوان.
"هونەری کۆنسێپتیی" ئەو ئەندێشانە دەخاتە پێشەوە کە پەیوەندییان بە ماناکانی کارێکی هونەری هەیە.
 
خانووی سەنتەری کەنارە جوانەکە (شەتلجەمال)ی شەقامی ئەبونەواس کە بەکارنەهێنراوە و بۆ فرۆشتن دانراوە، بەشی پێویست شوێنی بۆ ئامادەکردن و دامەزراندنی ١٥ فەزا لە ڕاڕەوە بەربەرینەکان و ژوورەکانی خۆی پێشکەشکرد. ئەو ١٥ شوێنە ئەندێشەییانە، کە بەر لەهەموو شتک کاریان لەسەر لێکۆڵینەوەی ناسنامەی کەلتووری کردبوو، پەیامی خۆشەویشتییان بۆ بیری ڕەخنەگرانە خستەبەرچاوان.
 
مێوان و تەماشاوانان بە تایبەت جەختیان لەسەر لایەنی واقیعییەتی هەر یەکێک لە کارە هونەرییەکان و  ئاوێنەییان بۆ  ژیانی رۆژانە کرد، لەگەڵ پەیوەستییان بە بانگەوازێک، بۆ داڕشتنی دوارۆژێکی ئەرێنی.
 
"بەڵێ، بە باوەڕی من تەرکیب خۆی لەگەڵ کۆمەڵگە گونجاندووە، کۆمەڵگەی عێراقی ئازارێکی زۆر بە دەستی زۆرداری و  سێکسیزم دەچێژێت. تەرکیب بە شێوازێکی زۆر شیاو و جیددی ئەو پرسانە ڕۆشن دەکاتەوە. لای من، ئەو لایەنە بە تایبەت لە کاری هونەری  کەزی " ZOPF " ی عەممار سەلیم دەبینرێت، کە لە بارەی چارەنووسی ژنە ئێزدییەکانەوە قسە دەکات، هەروەها کاری هونەری "ئاشتی"ی ئەمین میقداد، لەبارەی ژیانی خۆی لەسەردەمی داگیرکردنی موسل لەلایەن دەعش."
 ئەمە کۆمێنتی مێوانێک بوو.
 
"ئێمە پێویستیمان بەو جۆرە چالاکیانە هەیە، کە وەک ئەمانە دەرگاکانمان بەرەو پاشەڕۆژ بۆ ئاوەلا دەکەن"  کۆمێنتی مێوانێکی تر.
 
کارەکانی ڤێستڤالی ئەم ساڵ ئەوەی پێشاندا، کە هونەر چ کاریگەری و رۆلێکی لە ناوچە ناکۆک و  تەنگژەدارەکاندا هەیە. تەرکیب بەر لەهەمووان ڕووی دەمی لە جەماوەری لاوەکانە. ڤێستیڤالەکە نزیکە ٢٠٠٠ مێوانی هەبوو، کە زۆربەی هەرە زۆریان ژنانی گەنج و خێزان بوون.
 
لە پاڵ پێشانگاکاندا کۆنسێرتێکی مۆسیقی تیپەکەی کەریم وەسفی لە ژێر دروشمی "ئاشتی بە ڕێگای هونەر" ، ئەمین میقداد و تیپە تازە دامەزراوی تەرکیب پێشکەشکرا. کورتە فیلمەکانی موستەفا ئەلسومەیدی و ئەحمەد ئەلسەعد پێشاندران کران.
لە ماراتۆنی خوێندنەوەشدا مێوانەکان بەرهەمەکانی ئەدەبی عێراقییان بۆ خەڵکەکە خوێندەوە و تیپی پارکوری (Parkour) بەغدا پێشاندانێکی خۆیان خستەبەرچاوان.
 
نووسینگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر ئەمساڵیش پشتگیری ئەو ڤێستیڤالەی کرد.