بەرلین
ڤێستیڤالی نوێکانی دوارۆژ (Future Nows) لە وەستگای شەمەندنەفەری هامبورگ- بەرلین

ڤێستیڤالی نوێکانی دوارۆژ (Future Nows) لە وەستگای شەمەندنەفەری هامبورگ- بەرلین
Jumana Ridha

خانمە هونەرمەندی عێراقی جومانا ریزا لە ڤێستیڤالی Future Nows کە لە بەندەری هامبورگ لە ١٤ تا ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٧ ی خایاند، نواندنی (بەفر)ی پێشکەشکرد.

بە بۆنەی هەفتەی هونەریی بەرلین ٢٠١٧ لە وەستگای شەمەندنەفەری هامبورگ (مۆزەخانە بۆ ئێستا-بەرلین) دووەمین ڤێستیڤالی Future Nows گێڕدرا.  بەکۆکاری نێوان گەلەری نەتەوەیی و مۆزەخانەکانی دەولەتیی بەرلین و ئۆلافور ئێلیاسۆن و پەیمانگەکەی بۆ ئەزمایشی فەزایی (ڕێکخراوی تۆمارکراو)، بەرهەمەکانی سەدان هونەرمەندی نێونەتەوەیی خرایە بەرچاوان.
 
لە پرۆگرامی ڤێستیڤالەکە کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ و هەمەجۆر خرایە بەرچاوان: شێوازەکان لە چەشنی دامەزراندن و دانان، نواندن، ڕوودان، ئەزمایش و چوونەناویەک هەروەها یاریکردن بە جوولە، وەک جێبەجێکردنێکی وابەستە بە دروشمی: "ئالنگاری لەو ساتەدایە، کاتیش هەمیشە ئێستایە" (جێمس ئا. بالدوین)
„The challenge is in the moment, the time is always now.“ (James A. Baldwin)

لاوترین هونەرمەندی ڤێستیڤالەکە تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو، ئەویش خانمە هونەرمەند جومانا ریزا بوو، کە لەبەغداوە هاتبوو. نواندنە سوریالیستەکەی بە ناوی (بەفر) ڕەنگدانەوەی واقیعی نوێی دیگیتالیی بوو. جومانا بە دەستێک پارچە سەهۆلیکی هەڵگرتبوو، بە دەستەکەی تریشی یاری بە مۆبایلە زیرەکەکەی دەکرد. ئەوەندە لەناو پەیوەندییەکەی ناو مۆبایلەکەی ڕۆچوو بوو،  وا دەهاتە بەرچاو دەستەکەی تری لەبیرچووبێت، کە سەهۆلی تێدا بوو.  تا بەفرەکە هەمووی دڵۆپ دڵۆپ توایەوە و بە ئەژنویدا چۆڕایە خوارەوە، ئاو خزییە ناو پێڵاوەکانی.
 
کاریگەریێکی زۆر تایبەتی لەسەر بینەران کرد،  ئەم نواندنەی خۆی لە هەر رۆژێکی ڤێستیڤالەکە بە درێژایی یەک کاژیر لەبەرچاوی ٥٠٠ مێوان  بەوپەڕی بەهەندوەرگرتن پێشکەش کرد.
 
نووسینگەی پەیوەندییەکانی هەولێری پەیمانگەی گوێتە-عێراق پشتگیری مانەوەی (ئیقامە)ی ئەو خانمە هونەرمەندەی لە بەرلین، کرد.