وۆرکشۆپ لە بەغدا
"هونەری گێڕانەوە"

TARKIB
TARKIB

ناوەندی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە وەرگرتنی پارچەیەک لە "مێژووی جەنگی سی ساڵە" و پێشاندانی داگیرکردنی شاری ماگدەبورگ، کە لەلایەن دانەر فریدریش شیلەر (١٧٥٩-١٨٠٥) نووسراوە. دەقەکە زۆر لایەنی هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخی ئێستایی رۆژهەڵاتی نزیک پێشاندەدات.
 
ئەو دەقە تەمەن ٣٠٠ ساڵییە وەک ئاوێنەیەک ئەزموون و هەست و  ئەندێشەکانی هونەرمەندە لاوە عێراقییەکانمان پێشاندەدات.  مۆسیقا بەبۆنەی هەموو شتێکی رۆژانە پێرسوسیۆنیستە لاوە عیراقیەکانی وروژاند، تا ئاوازێکی تەواو نوێ بژەنن. دەق و مۆسیقا لەیەکتریدا توانەوە و پێکەوە  نواندنی مۆسیقاییکی شانۆیی ١٢ خوولەکییان لێ ئافرێنرا.
 
بەرەنجامی وۆرکشۆپەکە لە ١/١٢/٢٠١٧ دا لەبەردەم جەماوەرێکی حەفتا کەسی لە بەیت تەرکیب لە بەغدا پێشاندرا.
 
پێشاندانەکە بە نواندنێکی خانمە ئەکتەری لاو شێهاد عەبدوللا لەسەر جادەی بەیت تەرکیب دەستیپێکرد.
بە بەندکراو ی لەناو  سندوقێکی شەشپالۆیی شەفاف بە ناوی (سندوقی هونەر)   هۆنراوەی "دایک"ی دەخوێندەوە و یاری دەکرد،  کە لە سووڕی "کچەزای  شایەکانی مورتک" و هۆنراوەکانی تری سیهام جەبار  کە لە کۆکراوەیەکی شیعری عێراقیدا بە ناوی "لەگەڵ چاوەکانی ئینانا"دا وەرگیرابوو.
 
لە کۆتاییدا تەماشاوانان گوێی خۆیان بۆ نواندنی شیلەر  قولاغ کرد.  ئەکتەران شیهاد عەبدوللا، ئەمەل ئیبراهیم، موستەفا عەباس خەلەف، موحەممەد ئەلتەیب، ئەحمەد موحەممەد و فیکرەت حوسەین لە ناوەڕاستی تەماشاوانان دەستیان بە نواندن کرد. ڤیلاند ڤاگنەری پێرسوسیۆنیست (مۆسیقار)، ئەحمەد ئەلسەعد و نیزال لە  کاشی سیرامیکی، تەنەکە رۆنێکی کۆن،  سندوقێکی سپی دار و تەنانەت  کاغەزی رۆژنامەش بۆ زرنگانەوە،  ئاوازیان وەک سیحر ئاوازیان ئافراند.
 
وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتە عێراق/نووسینگەی پەیوەندییەکان لە هەولیر ، بە کۆکاری لەگەڵ ڤێستیڤالی "IMPULS" بۆ مۆسیقای نوێ زاکسن ئەنهالت-ئەلمانیا و  پەیمانگەی تەرکیب بەغداد بۆ هونەری هاوچەرخ