هەولێر
مۆسیقای بێ سنوور

کونسێڕتێک لە هەوای ئازاد "هانی و ئۆرکێسترای بابیلۆن لە بەرلینەوە"
Goethe-Institut, Verbindungsbüro Erbil

کونسێڕتێک لە هەوای ئازاد "هانی و ئۆرکێسترای بابیلۆن لە بەرلینەوە"

ئێوارەیەک بۆ مۆسیقا، کە سنوورە جوگرافیایی و مۆسیقاییەکانی ڕەت کرد و  بەشداربووانی خستە جۆش و خرۆش.
 
لەسەر بانگهێشتی پەیمانگەی گوێتە - عێراق لە رۆژی ٢٤/٤/٢٠١٨ هانا موجتەهیدی ژنە گۆرانیبێژی کورد و مۆسیقاران میکائیل چەنگیانی، دامیان باچکین، ئوگور گوێرگین و  ڤالانتین لێندەر بە ڕێگای ئۆرکێسترای بابیلۆنی بەرلین و ئۆرکێسترای کوردستانی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە لەسەر سەکۆیێکی ئازادی سەرابانەکانی شار وەستان.
 
کۆنسێرتەکە وەک کۆکاریێکی نێوان کۆمسۆلی گشتی کۆماری فیدرالی ئەلمانیا و  پەیمانگەی گوێتە – هەولێر هاتە ئارا، هەروەها لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەولێر بۆ نوژەنکردندەوەی قەڵاتی هەولێر  (HCECR) و (BMW) پشتگیری کرا.
 
قەڵاتی هەولێر، کە نیشانەیەکی مێژوویی هەولێرە و یەکێکە لە پاشماوە کەلتوورییە جیهانییەکانی ڕێکخراوی یونیسکۆ،  گۆشەیەکی دڵڕفێنی بۆ ٤٠٠ مێوان ئامادەکردبوو.
ئۆرکێسترای کوردستان بە چەند ئاوازێکی میللی کوردی،  ئێوارە مۆسیقاییەکەی کردەوە. پاشان سەکۆ بۆ هانی خاڵی کرا، هانی لە هەرێمی کوردستان زۆر ناسراوە و  خۆی بۆ ئەو ئێوارە جوانە ئامادەکردبوو. تێیدا مۆسیقارەکانی بابیلۆنی ئۆرکێسترای بەرلین یاوەری هانایان کرد. 
 
ئەوان پتر لە دوو ساڵە ئەو ئەرکەیان خستۆتە سەر شانی خۆیان، کە بە هۆی مۆسیقاوە سنوورەکان لابەرن و کەلتوور و مۆسیقای جۆراوجۆر بۆ دیالۆگ بانگهێشت بکەن. بۆیە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، کە بە چەلە،  پیانۆ، وێلۆن، زوڕنا و  دەف و ژەنینی ئامێری هەمە جۆر، توانیان لەگەڵ ئاوازی تایبەتمەندی هانی مۆسیقاییکی نموونەیی گونجاو  بهێننە ئارا و بەشداربوون بخەنە جۆش و خرۆش.
 
ئێوارەکە  پێشوازیکردنێکی مۆزەخانەی فەرشچنینی قەڵاتی بەدواداهات.  لەگەڵ تەماشای دیمەنی جوانی پارچە پێشاندراوەکان خواردنەوە و  کێک و کولیچە پێشکەشی بەشداربووان کرا.  بە گفتوگۆ و  ئاوازێکی چاوەڕواننەکراوی مۆسیقا مێوانەکان تا نیوەشەو کاتەکەیان بەسەر برد.
 
لە رۆژی ٢٦/٤/٢٠١٨ دا مۆسیقارەکان سەردانی کەمپی قوشتەپەیان کرد. لەوێش هانی و ئۆرکێسترای بابیلۆن بۆ دانیشتوانە سووریەکانی ئەو کەمپە کۆنسێرتێکی تایبەتیان پێشکەش کرد. پەیمانگەی گوێتە- عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ وە لەم کەمپەدا چەندین پرۆژەی بۆ پەنابەران بەڕیوەبردووە. پتر لە ١٥٠ منداڵی کەمپەکە بەشداری کۆنسێرتەکەی هانی بوون، کۆنسێرتەکە وەک ڕووداوێکی خێزانی رۆلی خۆی بینی، بەوەی هیچ مەرزێک لە نێوان بەشداربووان و هونەرمەندەکان نەما،  بە تایبەت کاتێک لاوانی بەهرەدار و دەنگخۆشی کەمپەکە ڕیگەیان درا  میکرۆفۆن بگرنە دەست و  خۆبگەیەننە پاڵ مۆسیقارەکان.