هەولێر
خوێندنەوە لەگەڵ نەجم والی

خوێندنەوە لەگەڵ نەجم والی
Goethe-Institut, Verbindungsbüro Erbil

لە بارەی دەسەڵات، نیفاق و یاخی بوون لە کۆمەڵگەیەکی بێ بەربەست لە گەندەلی.

زارا، تازە تەمەنی دەبێتە بیست ساڵان، لە سەرینی تەختی نەخۆشی مامی وەستاوە. شێخ ئەحمەد سەرۆکی ''دەزگای بڵاوکردنەوەی چاکە و  ڕێگری لە خراپە"یە، کەسێکی سەلەفیستە، بانگاشەی جیهاد دەکات و،  بووکی گەنج بۆ جیهادیستەکان پەیدا دەکات. ئەو بوو کە ژیانی زارای وێران کرد، ئێستاش لە ئاوارەیی لە لەندەن گەڕاوەتەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە دەدات. نەجم والی، نووسەری پەخشان لە ئاستی جیهانییدا (taz)  باسی کۆمەڵگەیەکی  هەرە دەوڵەمەندەکان دەکات،  کە وێنەیەکی خراپتر و بۆگەنتر لە خۆیان نیە. باسی چیڕۆکی ژنێکی ئازای وڵاتی سعوودی عەرەبی دەکات، کە دژی نیفاق و  بەکارهێنانی هیز دەوەستێت و خەبات بۆ ئازادی دەکات.
(وەرگیراوە لە وەسفکردنی کتێبەکە لەلایەن بنکەی بڵاوکردنەوە هانس)


 نەجم والی لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بەسرای عێراق لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئێران-عێراق بەرەو ئەلمانیا ڕایکردووە،. ئەمڕۆ وەک رۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئازاد لەبەرلین دەژیت. بۆ ماوەیەکی درێژ نوێنەری رۆژنامەی ناسراوی عەرەبی (الحیاة) بووە. هەروەها بەردەوام بۆ رۆژنامەکانی (Süddeutsche Zeitung) و (die Neue Zürcher Zeitung) و (Die Zeit) ی نووسیوە.
 
لە مانگی مارتی ئەمساڵدا لەسەر بانگهێشتنی پەیمانگەی گوێتە سەفەری بۆ عێراق کرد و  نوێترین رۆمانی خۆی لە دهۆک بە خوێندنەوە خستە بەرچاو. لە قاوەخانەی قەڵا لە هەولیر، لە یانەی نووسەرانی دهۆک، هەروەها لە قاوەخانەی Dolce Vita لە هەولێر، کتێبەکەی خۆی بە زمانی عەرەبی و ئەلمانی خوێندەوە. هەموو جاریک دوای خوێندنەوەکان دانوستاندن و  گەنگەشکردن لەگەڵ مێوانە ئەدەبدۆستەکان لەبارەی ئێستاییی ئەو کتێبەی و  ئاستی ئێستای ئەدەبی عەرەبی  و ئەدەب بەگشتی، بەڕێوەچوو.