بەغداد
دەستوەردان لە بەغدا

دەستوەردان لە بەغدا
Anees Amer

پەڕۆ دامەزراندن لەلایەن (راول ڤالش) لە ڤێستیڤالی  (تەرکیب بەغداد) بۆ هونەری هاوچەرخ

هونەرمەندی نەخشەکار راول ڤالش بە پشتگیری پەیمانگەی گوێتە-عێراق هەڵسا بە جبەجێکردنی پرۆژەی هونەری دامەزراندنی پەڕۆ. بە بۆنەی ڤێستیڤالی چوارەمی (تەرکیب بەغداد بۆ هونەری هاوچەرخ) لە رۆژانی ١٩/٤  تا  ٢٢/٤/٢٠١٨.
ڤێستیڤالەکە لە "سەنتەری داهێنان- بەیت تەرکیب" و دەوروبەرەکەی بەڕێوەچوو.
 
پرۆژە هونەرییەکانی راول ڤالش لە زۆر جێگەی جیاجیای جیهاندا دەکەونە بەرچاو: لە ئەبو زەبی، پاریس، ئەدیس ئەبابە، نیۆیۆرک، فوکوشیما یان لەسەر ستوونی پردەکانی بەرلین و،  ئێستاش لە سەربانێکی شاری بەغداش. دەستتێوەردانە کاتیی و  فراوانەکانی راول، کە تایبەتمەندێتی جێگاکانیان ڕەچاو کردووە،  بریتین لە کاردانەوە بەرامبەر دەوروبەرە جیاجیاکان، لەسەرتاسەری جیهاندا.
 
ڕاول پەڕۆیێکی لەگەڵ خۆی هێناوەو  لە شێوەی سیمرخێک بڕیویەتی، پەڕۆکەکە وێنەی کاشی زەوی لەسەر نەخشێنراوە، کە لەلایەن خودی راول ڤالش خۆی ڕەنگکراوە و، لەژێر تیشکی سووتێنەری ڕۆژدا، بە فراوانی و بە شێوەیەکی بەرچاو ڕایەخراوە و  سەربانەکەی -بەیت تەرکیب-ی ڕازاندۆتەوە.
 
 
ڤێستیڤالی (تەرکیب بەغداد بۆ هونەری هاوچەرخ) بریتییە لە ڤێستیڤالێک،کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆری وابەستە بە شوێنی بەڕێوەچوونی، بە دامەزراندنی کەرەسەی جیاجیا و پێشاندانی شانۆیی، یان بە سیناریۆی تەواوی فیلم، هەروەها بە چالاکی مۆسیقایی بەڕێوەدەچێت. چەقی ڤێستیڤالەکە کۆمەڵێک پێشانگەی نەخشەی کاری هونەری لە خۆی ئاوێتە دەکات، ئەمساڵ پێشانگاکە کاری هونەریی ١٥ هونەرەمەندی تازەپێگەیشتووی لەخۆیدا گرتبوو.
 
پتر لە ماوەی چوار ڕۆژان  پرۆگرامی ڤێستیڤالەکە لاوان و  هەڵوێستەی جیا جیا، گەنگەشەیەکی چڕی بابەتە ڕەخنەییە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها شێوازی جیاجیای دامەزراندن و پێشاندان و تاقیکردنەوە و  چوونەناویەک و جووڵانەوەی هونەری و سەرنجەکانی خستە بەرچاوان.  ٢٠٠٠ مێوانی  بە مەراق  و نودۆست،  کە زۆربەیان لە نەوەی نوێ بوون، خۆیان لەم ڤێستیڤالەدا دۆزییەوە و بە حەماسەتەوە بۆ  وەرگرتنی زانیاری بە ناو ڤێستڤالەکەدا گەڕان و تەماشای شوێنگە هونەرییەکانیان کرد.
 
ڕووی نوێ لە ڤێستیڤالەکەدا بەشی هونەرمەندە مێوانە نێوەنەتەوەییەکان بوو. لە پاڵ راول ڤالشدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە نەخشەسازی سەماو دانەر و هونەرمەندی سکۆتلەندی بیللی کۆڤی، بۆ کارە هونەرییەکەی کە بریتی بوو لە پێشاندانی سەمایەکی جەستەندازی- ڕێترۆسپێکتیڤ (ئاوڕدانەوە بۆ ڕابردوو و وانەوەرگرتن لێی).  
 
لە پاڵ دامەزرداندن و  بەکارهێنانی پەڕۆکە راول  ڤالش لە میانی ڤێستیڤالەکەدا  لە بارەی بابەتە سینەمایی و ڤێدیویی و مێدیاییەکان کاری لەگەڵ هونەرمەندە تازە پێگەیشتووە عێراقییەکان  دەکرد. بەرەنجامی کارەکانیان لە ٢٢/٤/٢٠١٨ خرایە بەرچاوان.
 
بەشداری راول ڤالش بریتی بوو لە کۆکارییەکی نێوان (پەیمانگەی بەرلین بۆ ئەزموونکاری فەزایی) و  (پەیمانگەی تەرکیبی بەغدا بۆ هونەری هاوچەرخ). ئەوەش بە پشتگیری پەیمانگەی گوێتە لە عێراق/ هاتە جێبەجێکردن.
 
مافی بڵاوکردنەوە: پەیمانگەی گوێتە- عێراق/ نووسینگەی پەیوەندییەکان- هەولێر