ڤێستیڤالی "تەرکیب بەغدا" بۆ هونەری هاوچەرخ

TARKIB Bagdad
TARKIB Bagdad

لە ٢٥ تا ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ پێنجەمین ڤێستیڤالی ساڵانەی "تەرکیب" بۆ هونەرە هاوچەرخەکان  بەڕێوەچوو. ئەم ساڵ ڤێستیڤالەکە لە شانۆی چۆلکراوی ئەبونەواس ئامادەکرابوو. پەیمانگەی گوێتە-عێراق پشتگیری چالاکییەکانی بەشداربووە نیشتمانیی و نێونەتەوەییەکانی کەرتی لیایسۆنی کردبوو: پێشانگەی فۆتۆگرافی "پۆستکارتەکانی بەغدا"ی وێنەگری ئەلمانی "ڤینسێنت ‌هایگە" و نمایشی زیندووی "پشوودان" لەلایەن خاتوونی هونەرمەند ساکار سلێمان، لە سلێمانییەوە.

چەقی ڤێستیڤالەکە بریتی بوو لە پێشانگەیەکی دەستەجەمعی ٢٠ هونەرمەندی عێراقیی تازەپێگەیشتوو. بەشەکانی بنەبانی شانۆکە و ڕووتەختی سەکۆیەکەی و بەشەکانی دەرەوەی گۆشە و کونجێکی زۆر لەبار بوون بۆ پێشاندانی ئەو کارە هونەرییانە، کە بە فۆرمات و قەبارەی جیا جیا خرابوونە بەرچاوان: تابلۆی دیواریی، گومەزی کەوانەکان، نمایشی شانۆیی، نیگار و پەیکەر، وێنەی فۆتۆیی و نەخشەسازیی، هونەری ڤێدیۆیی، ژیانی ئارام و وێنەی ڕاستەوخۆ و زیندوو.

شانۆی ئەبو نەواسی کەناری دجلە، تا ساڵی ٢٠٠٣ یەکێک بوو لەو چەقانەی شەقامی ئەبو نەواس، کە خەڵکی بۆلای خۆی ڕادەکێشا و بەشێوەیەکی گشتی بۆ پێشاندانی فیلمی سینەمایی سوودی لێ وەردەگیرا. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دواوە ئەو شانۆیە چۆل کراو وێران بوو. ڤێستیڤالی تەرکیب وەک دەستپێشکەریێکی سەربەخۆ گیانی خستۆتەوە بەر ئەو شوێنە و ژیانێکی نوێی بەبەرا کردووە. ژوورایەتیێکی نوێی بۆ یەکتردیتنی گشتی هونەرمەندانی لاو و تازەپێگەیشتوو تێدا ئافراندووە. نزیکە ٤٠٠٠ مێوان لە بەغداوە سەردانی ڤێستیڤالەکەیان کرد و بە دامەزراوەکان ئاشنا بوون.
لە ژێر دروشمی "هونەرەکەم چاکبوونەوەمە" خاتوونی هونەرمەند ساکار سلێمان لە سلێمانییەوە، بە یاری و بازدانی سەر ترامپۆلین نمایشە هونەرییەکەی خۆی خستە بەرچاوی ڤێستیڤال. هێلکاری بە تەباشیر و ڕەژوو وێنەی نمایشە دونامیکییەکەی ساکاری لەسەر دیواری دەرەوەی شانۆکە پێشاندەدایەوە.

"پۆستکارتەکانی بەغدا" بریتی بوون لە زنجیرەیەک وێنەی پۆرترێتی هاونیشتمانیانی بەغدا، کە لەبەردەم خانووی مێژوویی و لەبیرچووەوەی هەڵبژێردراو گیرا بوون. ڤینسێنت ‌هایگە پسپۆرە لە بوواری گرتنی وێنەی پۆرترێتی، ئەو وێنەی کەسێکی گرتبوو، کە ژیانی بەو خانووە پەیوەست بووە، پرسیاری لەم کەسە کردووە، کە ئایا چ پەیامێکی هەیە کە بیەوێت لەسەر پۆستکارتێک بینێرێت بۆ کەسێکی دەرەوەی عێراق.
لەگەڵ ئەم چالاکیانەش، چەندین چالاکی تری هەمەجۆریش لە بەرنامەکەدا هەبوو، وەک چالاکی ژەنینی ئاوازی مۆسیقایی، نمایشی تێکەڵکراو  بە مێوانەکان، پێشاندانی کورتە فیلمی دەرهێنەرانی عێراقی، هەروەها پێشاندانی بەهرەی منداڵان (KIDS SKILLS SHOW)، کە بریتی بوو لە بالیەکی نمایشیی لەگەڵ منداڵان، کە ئیلهامی بیرەکەی لە (Oskar Schlemmers Triadisches Ballet) وەرگیراوبوو، سەمایێک بە بەرگێکی شێوەی ئەندازەیی. مێوانەکان بانگهێشتکرابوون، کە دیوارەکانی شانۆکە بە وێنەی هۆنراوەکانی ئەمەل ئیبراهیم بڕازێننەوە. چالاکی "کتێبخانەی عێراق"  هەر شەوێک لە ڕۆخ ئاگردانێکی گەشدا خوێندنەوەیەکی ئەدەبی پێشکەشی مێوانەکان دەکرد.

ئەو ڤێستیڤالە یەکیک بوو لە پرۆژەکانی تەرکیب بەغدا بۆ هونەری هاوچەرخ.