بێتهۆڤنەکەی تر (بێتهۆڤنەکانی تر)

Kunstinstallation Ludwig van Beethoven Ode an die Freude
© Giacomo Zucca

بە پرۆژەی " بێتهۆڤنەکەی تر (بێتهۆڤنەکانی تر)" پەیمانگەی گوێتە ڕێز لە ٢٥٠ –یەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی لودڤیگ ڤان بێتهۆڤن دەگرێت و سەرنج دەخاتە سەر بایەخدانەکانی بێتهۆڤن بە ئاسۆ نائەوروپاییەکان. هونەرمەندان و مۆسیقاژەنەکانی ئاسیا، جیهانی عەرەبی، خوارووی ئەوروپا و هەروەها هی ئەلمانیاش خۆیان بەو کرانەوە جیهانییەی خەریک دەکەن و کارەکانی بێتهۆڤن بۆ زمانێکی هاوچەرخی نوێ وەردەگێڕن. ئەنجامەکانی ئەوەش بریتی دەبن لەو کۆنسێرت و پێشانگا و  نواندنانەی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە دواوە لە ئەلمانیا هەروەها لە وڵاتە بەشداربووەکان پێشاندەدرێن.

 ئاهەنگی یادی٢٥٠ –یەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی لودڤیگ ڤان بێهۆڤن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سەرتاسەری ئەلمانیا دەگێڕدرێت. بە پرۆژەی " بێتهۆڤنەکەی تر (بێتهۆڤنەکانی تر)" پەیمانگەی گوێتەش ڕێز لە ئافرێنراوەکانی ئاوازدانەری (بۆن)ی ناسراو لە سەرتاسەری جیهان دەگرێت و هەروەها سەرنج دەخاتە سەر بایەخدانەکانی بێتهۆڤن بە ئاسۆ نائەوروپاییەکان. هونەرمەندان و مۆسیقاژەنەکانی ئاسیا، جیهانی عەرەبی، خوارووی ئەوروپا و هەروەها هی ئەلمانیاش خۆیان بەو کرانەوە جیهانییەی خەریک دەکەن و کارەکانی بێتهۆڤن بۆ زمانێکی هاوچەرخی نوێ وەردەگێڕن. ئەنجامەکانیش بریتین لە ڕیزێک لەو کۆنسێرت و پێشانگا و  نواندنانەی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بە دواوە لە ئەلمانیا هەروەها لە وڵاتە بەشداربووەکان پێشاندەدرێن. یەکەمین وۆرکشۆپەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بانگکۆک و لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە عێراق دەستپێدەکات.

لە سەردەمی بێتهۆڤندا کەلتووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی وەک زاراوەیەکی سەیر و نامۆ تەماشا دەکرا، کە لە ساڵی ١٨٠٠دا لە ڕۆژهەڵاتی ڤیەننا دەستیپێکرد و گەیشتە چین و یابان. بێتهۆڤنیش وەک منداڵێکی سەردەمی خۆی و وەک هەر ئاوازدانەرێکی ناسراوی تر سوودی لە „Alla turca-Topos“ی مۆسیقایی وەرگرتووە و، بایەخی بە باوەڕ و پەرستنی " Isis"ی خوداوەندی مێتۆلۆژیای میسری داوە و لە ساڵەکانی دواییش دا بایەخی بە کەلتووری هیندیش داوە.  ئەوانەش کاریگەرییان لە داهێنان و ئافرێنراوەکانیدا کردووە.  لە کاتێکدا کە بێتهۆڤن و هاوچەرخەکانی بایەخیان بە "ڕۆژهەڵات"ی نامۆ دەدا، مۆسیقای ڕۆژئاوایی لەو ناوچانەدا کە ئەوان پرۆژەی کارەکانی خۆیان تێدا ئامادەدەکرد، پەرەی دەسەند، کە زۆربەیان لە لایەن پێکهاتە کۆلۆنییەکان پشتگیری دەکران. تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش کارەکانی بێتهۆڤن لە زۆر لەو وڵاتانە پێشوازیان لێ دەکرێت و زۆر خاڵی دەستپێکی تر بۆ لێکدانەوەی نوێ پێشکەش دەکرێت.

دیدگای نوێ بەرەو کەسایەتیی ئەو هونەرمەندە و کارە هونەرییەکانی لە ساڵی ٢٠٢٠ بەدواوە دەروازەی ڕیزێک پرۆژەی نوێی نێونەتەوەیی پەیمانگەی گوێتە لە ژێر ناونیشانی " بێتهۆڤنەکەی تر (بێتهۆڤنەکانی تر)" ئاوەڵا دەکات. هونەرمەندانی میسر، بۆزنە و هێرتسێگۆڤینا، بولغاریا، تایلەند، ترکیا و ئەلمانیا پێکەوە لەگەڵ پەیمانگا لۆکالییەکانی گوێتە پرۆژەی تایبەت بە خۆیان دەهێننە ئارا. دەکەونە دوای شوونی کاریگەرییە نائەوروپاییەکان لەسەر بێتهۆڤن و بە پێچەوانەش کاریگەرییەکانی بێتهۆڤن لەسەر کەلتوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا و وەریاندەگێڕنە سەر زمانێکی هاوچەرخ. بەرەنجامەکان لە هەر یەکێک لەو وڵاتانە و هەروەها لە ئەلمانیاش لە چوارچیوەی ساڵی بێتهۆڤندا پێشکەشدەکرێت.

بۆ زانیاری تر