یارمەتی وەرگێڕان

بەرنامەی وەرگێڕان وێنە: Loredana La Rocca

بەرنامەی یارمەتیدان لە لایەن پەیمانگەی گوێتە بۆ "وەرگێڕانی کتێبە ئەلمانییەکان بۆ زمانی بێگانە" پشتگیری خانەکانی بڵاوکردنەوەی بیانی دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ئەلمانییەکان. بەمەش دەمانەوێت وابکەین کە بازنەیەکی خوێنەرانی زمانەکانی غەیرە ئەلمانی دەستییان بگاتە بەرهەمە هەنووکەییەکان، کتێبەکانی منداڵان و لاوان، هەروەها بابەتە زانستییە گرنگەکان و کتێبە بابەتییەکان.

بەرنامەکە خزمەت بە ئامانجەکانی سیاسەتی ڕۆشنبیری دەکات و ئامرازێکی گرنگە بۆ کاریگەری لە سیاسەتی پەروەردە و رۆشنبیری.

نزیکە لە ماوەی چل ساڵی تەمەنیدا ئەو پرۆگرامە یارمەتی دارایی ٦٠٠٠ کتێبی داوە، بە ٤٥ زمانی جیاجیا.

پەیمانگەی گوێتە لە وڵاتەکەی ئێوە شوێنگەیەکی وەرگرتنی داخوازییەکانی ئێوەی هەیە.  ئەگەر پرۆژەکەی ئێوە لایەنگیری بکرێت بۆ یارمەتیدان، ئەوا ڕاسپاردەی خۆی دەنێرێت بۆ ناوەندی پەیمانگەی گوێتە لە مونیخ. لەوێ بڕی ئەو یارمەتییەی کە دەدرێت دیاری دەکرێت.

کۆمیتەی یارمەتیدان ساڵانە چوار جار لەم وادانەی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
  • سەرەتای شوبات: کۆتایی وەرگرتنی داخوازییەکان، یەکی کانوونی دووەم
  • کۆتایی نیسان: کۆتایی وەرگرتنی داخوازییەکان، یەکی ئادار
  • کۆتایی تەمووز: کۆتایی وەرگرتنی داخوازییەکان، یەکی حوزەیران
  • سەرەتای کانوونی یەکەم: کۆتایی وەرگرتنی داخوازییەکان، پازدەی ئەیلوول
لە بارەی ئەو داخوازییانەی کە پەیوەندییان بە کتێبی بابەتیی و زانستە مرۆییەکانەوە هەیە، کۆمیتەکە تەنها لە دانیشتنەکانی خۆی شوبات و تەمووزدا بڕیار دەدات.
  1. خانەکانی بڵاوکردنەوە وەک داخوازیکار: تەنها خانەکانی بڵاوکردنەوە لە وڵاتانی دەرەوە مافی داواکردنیان هەیە. 
  2. کتێبە بڵاوکراوەکان: ئەو کتێبە وەرگێڕدراونە یارمەتی دەدرێن کە لەلایەن نووسەرانی ئەلمانەوە دانراون و لە وڵاتانی زمان ئەلمانی بە شێوەی چاپ بڵاوکراونەتەوە. 
  3. وەرگێران لە کتێبە ئۆریگنالەکانەوە: پێویستە وەرگێرانەکە ڕاستەوخۆ لە دەقە ئەسلییە ئەلمانییەکەوە وەرگێڕدرابێت. 
  4. کاتی دەرچوونی وەرگێرانەکە: تەنها دەتوانرێت ئەو پرۆژانە لەبەرچاو بگیرێن، کە لە ئانوساتی کۆتایی گرێبەستی یارمەتیدانەکە، هێشتان نەکەوتبنە قۆناغی چاپکردن.
  5. یارمەتی بۆ خەرجییەکانی وەرگێڕان: لە باری یارمەتیداندا پەیمانگەی گوێتە دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکە بە زمانی بیانیی، بەشێک لە خەرجییەکانی وەرگێڕانەکە دەدات بە خانە بڵاوکەرەوە بیانییەکە. لە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجی وەرگێڕان و پارەی وەرگرتنی ڕەزامەندی و چاپ، یان خەرجی بڵاوکردنەوە لەبەرچاو ناگیرێت. 
  6. ناوهێنانی پەیمانگەی گوێتە و چاپکردنی لۆگۆکەی: خانە بیانییەکەی بڵاوکردنەوە لەسەریەتی، کە لە پێناسەی کتێبەکەدا ناوی پەیمانگەی گوێتە وەک یارمەتیدەری دارایی بهێنێت و لۆگۆی پەیمانگەی گوێتە لەسەر کتێبەکەدا چاپ بکات. ئەگەر ئەمە نەکات ئەوا بڕی یارمەتییەکەی پێ نادرێت
  7. یارمەتی دانی وەرگێڕ: ئەگەر کتێبێک یارمەتی بدرێت، بۆ دیاریکردنی بڕی یارمەتیدانەکە تەنها ئەو دەستهەقانە لەبەرچاو دەگیرێت، کە لە درەنگترین کاتدا دوای دەرچوونی کتێبە وەرگێڕدراوەکە دەدرێت بە وەرگێڕ. 
  8. وەرگێڕان وەک کتێبی ئەلکترۆنی لەسەر ئۆنلاین: ئەو وەرگێڕانەی کە وەک کتێبی ئەلکترۆنیش دەردەچن، پەیمانگەی گوێتە حەز دەکات لەسەر (Onleihe)کەی خۆی بڵاوی بکاتەوە، بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە ناوی خۆیان بۆ خواستنی کتێب تۆمارکردووە. خانەی بڵاوکردنەوەی بیانیی خۆی وابەستە دەکات، بەوەی کە کتێبەکە بە فۆرماتێکی ئەلکترۆنی بخاتە بەردەستی پەیمانگەی گوێتە.
تکایە، لێرە لۆگۆی پەیمانگەی گوێتە بۆ چاپکردن لەسەر وەرگێڕدراوە یارمەتیدراوەکان دەدۆزنەوە: