کاری پەنابەران

نووسینگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر دەکەوێتە باکووری عێراق، لەو ناوچانەی کە لە ساڵانی دوایی بە تایبەت ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانیان وەرگرتووە. ئەمە ئەرکێکی زەبەلاح و فەلامەرزە بۆ هەرێمەکە و، ئەرکی ئەوە دەخاتە سەر شانی هەموو ڕیکخراوە نیشتەنییەکانی ئەو هەرێمە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر تا دەکرێت یارمەتی ژمارەیێکی زۆری پەنابەران بدەن.

پەیمانگەی گوێتە لە باکووری عێراقدا لە لایەنی کەلتووری و پەروەردەی سیاسیی دەستپێشکەری دەکات، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بەهرە ناوەکییەکانی خۆیدا بارودۆخی ژیانی پەنابەران باشتر بکات. بەم شێوەیە دەست بۆ ڕێکارییەکانی چارەسەری نەخۆشییە رۆحییەکان دەبات، دەرفەتەکانی خوێندن بۆ منداڵان و مامۆستایانی پەروەردە  دابین دەکات، کۆکاری نوێ لەگەڵ ڕێکخراوە نیشتەجێکانی ئەوێ بۆ چەپککردنی بەهرە و تواناکان دەستپێدەکات.