کاری پەنابەران هونەر وەک چارەسەری بۆ منداڵانی پەنابەر لە هەولێر

منداڵانی پەنابەر لە ژوورەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر
منداڵانی پەنابەر لە ژوورەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر | وێنە: گەیلان حاجی

لە ئابی ٢٠١٥ وە نووسینگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر بە کۆکاری لەگەڵ دەزگای (ژیان)ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، پرۆگرامێک بۆ چارەسەری بە ڕێگای هونەر، بۆ منداڵانی پەنابەر ڕێکدەخات.

١٥ منداڵی پەنابەر لە ماوەی چەند مانگێکدا پێکەوە بەشداری بەرنامەکە دەکەن. هەر هەفتەی دوو جاران و هەر جارێک بۆ ماوەی کاژێر و نیوێک بەشداری سمینارێکی چارەسەریی دەکەن. ئەو منداڵانەی کە بەشداری هەر سمینارێک دەکەن لە دوو کەمپی جیاوازی پەنابەرانی نزیک هەولێرەوە دێن. هەر سمینارێک لە لایەن چارەسەرزانێکی سەر بە دەزگای ژیان-ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بە ڕێکاری داهێنەرانەی چارەسەریکردن گەرەکە وا لە منداڵەکان بکرێت، کە هەست بە بوونی خۆیان بکەن و  ئەزموونی نوێ پەیدا بکەن و بەهرە و ئەزموونەکانی پێشتریشیان سەرلەنوێ چالاک ببێتەوە. ئەوەش بە بەکارهێنانی ڕێشوێن و مێدیای جیاواز دێتە دی، گەرەکە لە ڕەنگکاری، نووسین، نیگارکێشان، ژەنینی مۆسیقا هەروەها دەربڕینی جەستەیی بە شێوازێکی داهێنەرانە ئاوێتە ببێت، کە لە بەرەنجامدا هەموو چالاکییەکان بەرەو ئەوەیان دەبات کە بە تەواوی هەست بە بوونی خودی خۆیان بکەن.

ئامانجی ئەم چالاکییە، بەڕێگای ئەو شێوازە هەمەلایەنە داهێنەرانە کە لەسەرەوە باسکران، ئەگەر بکرێت بریتییە لەوەی جارێکی تر منداڵەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ جیهانی ڕاست و دروستی منداڵان. هەر بۆ ئەمەش لەم چالاکییەدا ناوە ناوە کۆڕبەخشێکی ئەلمان، لە هەموو مەیدانەکانی هونەر، سمیناری تایبەت پێشکەشی منداڵەکان دەکات.