کاری پەنابەران خوێندنەوە خۆشە و کاتی مشک لە کەمپەکانی پەنابەران لە دەوربەری هەولێر

ژنانی بەشداربووی پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە"
ژنانی بەشداربووی پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە" | وێنە: پەیمانگەی گوێتە لە عێراق

هەموو منداڵان پێویستییان بە پەروەردەی کەلتووری هەیە و بەم پرۆژەیە بەلای کەم هەنگاوی یەکەم بەو ئاراستەیە بۆ منداڵەکانی کەمپەکانی پەنابەران لە دەوروبەری هەولێر دەهاوێژرێت.

وەک بنچینەیەک هەر دوو پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە و کاتی مشک" بەکار دەهێنرێن، کە دەمێکە لە وڵاتی ئوردەن پیادە دەکرێن. بۆیەشە ئێمە دەتوانین لە نەخشەکانماندا ئەزموون و زانیارییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە عەممان بەکاربهێنین. لە میانی وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژیدا، کە لەلایەن ئاگاتا سایمۆن و یاسەمین تەدروس- ەوە جێبەجێ کرا، سەرپەرشتیارانی بە توانا لە کایە جیاجیاکانی پەروەردە، فێرکران.

دوای کۆتایی وۆرکشۆپەکە بۆ هەر یەکێک لە کەمپەکانی قوشتەپە و کەورگۆسک دوو سەرپەرشتیار لە بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە هەڵبژێردران، کە هەریەکەیان دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا پرۆژەکان بەڕیوەدەبەن.

لە چوارچێوەی پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە" ئەو کتێبانە بۆ منداڵەکان دەخوێندرێنەوە، کە بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراون. پرۆژەی "کاتی مشک" پەیوەندی بە ئەلقەکانی بەرنامەی پەخشکراوی تەلەفزیۆنی "لەگەڵ مشکەکەدا"دا هەیە، کە بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراون. ئەلقەکان پێشانی منداڵان دەدرێن و لە کۆتاییدا بابەتەکان لەلایەن سەرپەرشتیارەکان بۆ منداڵەکان ڕۆشندەکرێنەوە. هەر دوو پرۆژە ئەوەیان لەبەرچاو گرتووە، کە لە کۆتاییدا منداڵەکان و سەرپەرشتیارەکان کۆدەبنەوە و پێکەوە خەریکی نیگارکێشان و ڕەنگکاری و دروستکاری شتی سادە دەبن، لە کەرەسەکانی بەردەستییان.

پرۆژەکان لە ناو کەمپەکانەوە و لە ژوورەکانی دەزگای بارزانیدا پیادەدەکرێن، بۆ ئەو ئامانجە هەر کەمپێک بە ٢١ کتێب و ١٠ دانە ئەلقە لە زنجیرەکانی بەرنامەی لەگەڵ مشکەکەدا باربوو کراون. سەرەڕای ئەوەش هەر کەمپێک سندووقێکی پڕ لە کەرەستەی جیاجیای دروستکاری، قەلەم، چەسپ، مەقەس، کاغەز، بە ئامادەکراوی وەرگرتووە. بەرنامەکە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٦ بە پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە" دەستی بە کارەکانی کردووە.