کاری پەنابەران کاری داهێنەرانە لەگەڵ منداڵانی پەنابەر

کاری داهێنەرانە لەگەڵ منداڵانی پەنابەر و دەزگای ژیان
کاری داهێنەرانە لەگەڵ منداڵانی پەنابەر و دەزگای ژیان | وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق

بە "کاری داهێنەرانە لەگەڵ منداڵانی پەنابەر" ئێمە بەردەوامی دەدەین بە پرۆژەیەک، کە لە ئابی ٢٠١٥ بە هاوبەشی دەزگای ژیان هاتۆتە دی.

لەگەڵ هاتنی چارەگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ پرۆگرامەکە بە شێوەیەک داڕێژرایەوە، کە چیتر تیشکۆی چالاکییەکان ئاراستەی سەرپەرشتیکردنی چارەسەرسازیی منداڵەکان نەکرێت، بەڵکوو وەک نموونەیەک بۆ پرۆگرامە جێگرتووەکانی ناو کەمپەکانی پەنابەران خزمەت بگەیەنێت، بۆ نموونە وەک بەرنامەی "خوێندن خۆشییە". ئیتر کاری پێکەوەیی و داهێنەرانە خراوەتە پێشەوەی چالاکییەکان.

بۆ ئەو ئامانجە ژمارەی گروپەی منداڵەکان لە ١٥ وە بۆ ٢٠ منداڵ بەرز کرایەوە و سەرپەرشتیارێکی تریش بۆ گروپەکە زیاد کراو و کران بە دوو سەرپەرشتیار. هەروەها ئێستا منداڵەکان هەفتەی دوو جار و هەر جارە بۆ دوو کاژێر دێنە سەردانی ژوورەکەیان کە لە ناو ETTC بەشێوەیەکی داهێنەرانە دامەزرێنراوەتەوە.

ژوورەکەی  ETTC بەشێوەیەکی نوێ گۆڕانکاری تێدا کراوە و دامەزرێنراوەتەوە. بە مافوورێکی نوێ، شوێنی هەسانەوە و پشوودان، هەروەها بە کتێبی منداڵان و کەرەستەکانی شت دروستکردن و یاریکردن باربوو کراوە. کتێبەکانیش لە کتێبە ناسراوە ئەلمانییەکانی منداڵانن کە بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراون.

سەرپەرشتکارەکان لە میانی دوو وۆرکشۆپدا، لە کۆتایی مانگی مایس و سەرەتای حوزەیراندا، کە هەر یەکەیان چەند رۆژێکیان خایاند، بەوە ئاشنا کراون، کە چۆن بە شێوەیەکی داهێنەرانە سوود لە کتێبەکانی منداڵان وەربگرن و هەروەها بە تەکنیکە بنچینەییەکانی شانۆگەریی ئاشناکراون.

لە ETTC-دا کتێب بۆ منداڵەکان دەخوێندرێتەوە،  لە کۆتایی هەر خوێندنەوەیەکدا منداڵەکان پێکەوە بە وێنەکردن و یاری شتکاری (سەرگەرمکردن بە دروستکردنی شتی سادە لە کاغەز و کارتۆن و چەسپ...هتد) کار لەسەر بابەتەکان دەکەن.

هەوڵدەدرێت زوو بە زوو پرۆژەکە بەرفروان بکرێت و بگەیەنرێتە کەمپەکانی پەنابەران لە دەوروبەری هەولێر واتە کەمپەکانی قوشتەپە، کەورگۆسک هەروەها باسرمە.