کاری پەنابەران کردنەوەی ژووری داهێنان لە باسرمە

ژووری داهێنان لە کەمپی باسرمەی پەنابەران
ژووری داهێنان لە کەمپی باسرمەی پەنابەران | وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق

بە کردنەوەی ژووری داهێنان لە باسرمە پرۆژەی دڵینی کارمەندانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر دەست بە کارەکانی خۆی دەکات. دوای چەندین مانگ لە کاری هەڵوەشاندنەوە و دامەزراندنەوەدا ژووری داهێنان لە کەمپی باسرمەی پەنابەران لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٦دا بە ئامادەبوونی پارێزگار و تەواوی بەڕێوەبەرانی کەمپی باسرمە کرایەوە.

خانووەکە کە لەلایەن کارگەی یارمەتیدانی تەکنیکی (Technischen Hilfswerks) پێشکەشکراوە، پەنجەرە و دەزگای کلیما و حەوشەی دەرەکی هەیە و چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت، کە وەک دەرفەتێکی بچووک، بۆ چەند کاژێرێک دانیشتووانی کەمپەکە لە ژیانی ساردوسڕی رۆژانەیاندا ڕزگار بکات.

ژوورەکە، کە بە کۆمپیتەر، ئینتەرنێت، چاپکەر و بیمەر باربوو کراوە لە دوا رۆژدا دەرفەتی ئەوە دەداتە خەڵکەکە کە پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکانی خۆیان لە نیشتماندا بکەن، هەروەها دەتوانن بەدوای پەیداکردنی کاردا بگەڕێن یان بەجۆرێکی تر خۆیان خەریک بکەن.

سەرەڕای ئەو باربووە تەکنیکییانەی ژوورەکە، بژاردەیەک لە کتێبی منداڵانی تێدا ئامادەکراوە، کە چەندین جار لە هەفتەیەکدا لە لایەن سەرپەرشتکارەکانمانەوە بۆ دانیشتووانی کەمپەکە دەخوێندرێنەوە.

لە پاڵ پێشاندانی فیلمی ئێواران لە هەر هەفتەیەکدا، چالاکی گۆڕاو و جیا جیای وەک شانۆگەری، مۆسیقا و هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ و چەندین پێشانگە لە بەرنامەکانی پەیمانگەی گوێتە پێشکەش دەکرێن.