کاری پەنابەران ژوورێکی داهێنان بۆ کەمپی باسرمە

ژووری داهێنانی باسرمە
وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق

سەبارەت بە دووری شوێنەکەی لە هەولێر، کەمپی باسرمە کەمتر لە زۆربەی کەمپەکانی تر کە ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە نزیک دەروازەکانی هەولێری مێترۆپۆل، بە هۆکانی خزمەتگوزاری باربوو کراوە. کەمی هۆیەکانی پەیوەندی و هەروەها کەمی دەرفەتە ڕەخسێنراوەکان بۆ بەسەربردنی کاتی ئازاد بوونەتە هۆی دابڕانی پەنابەرانی کەمپی باسرمە. بۆ ئەوەی ژوورێک بۆ پێشکەشکردنی چالاکییەکان و هەروەها بۆ پراکتیزەکردنی چالاکییە تایبەتییەکانی خۆیان، بۆ دانیشتووانی کەمپەکە ئامادەبکرێت، نووسینگەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی گوێتە لە هەولێر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دەستی کرد بە کاری پرۆژەی ژوورێکی داهێنان لە کەمپی باسرمە. 

ژووری کۆگای کۆکارەکانمان کە  تاکو مایسی ٢٠١٦خاڵی مابووەوە، بە هاوکاری لەگەڵ کارگەی یارمەتیدانی تەکنیکی پەیمانگەی گوێتە نوێ کرایەوە و سەرلەنوێ باربوو کرایەوە. ئەو ژووری داهێنانە لە رۆژی شەممەوە تا رۆژی پێنجشەموان لە کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆوە تا کاژێر شەشی ئێوارە دەکرێتەوە و لەلایەن کەسێکی ئەزمووندار لە بواری پەروەردە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە پاڵ فەرش، مێز و کورسی، لەو ژوورەی داهێنانە کتێبخانەیەکی بچووک، دوو کۆمپیوتەر کە بە ئینتەرنێت پەیوەند کراون، هەروەها چاپکەر و بیمەیەکیشی تێدا ئامادەکراوە، بەمەش هەر کەسێک بخوازێت دەتوانێت کارە خواستراوەکانی خۆی تێدا پیادەبکات. تێیدا گەورەکان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن، ئێمەیل و ژیاننامەی خۆیان بنووسن، یان پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکانیان بکەن. بۆ منداڵەکانیش لە ژووری داهێنان گۆشەیەکی خوێندنەوە ئامادەکراوە، کە چەندین کتێبی بژاردەی بە زمانی عەرەبی تێدا دابین کراوە. هەر هەفتەی جارێکیش لەلایەن سەرپەرشتکارەکان کتێب بۆ منداڵان دەخوێندرێتەوە، ئەوانیش گوێی لێ دەگرن، بۆ ئەوەی بایەخیان بخەنە سەر خوێندنەوە.

دەرفەتی نیگارکێشان و ڕەنگکاری و دروستکردنی شتی سادە بە کاغەز و کارتۆن و شتی تریش لەلایەن منداڵەکانەوە رەخسێنراوە، تا دەرفەتی ئەوە بۆ مندالەکان خۆش بکرێت، ئەزموونکاری لەگەڵ بەهرەی داهێنانی خۆیان بکەن. ژووری داهێنان و باخچەکەی بەردەمی تا ئەو کاتە ڕووبەرێکی کەمی بۆ چالاکییەکان تەرخان کردبوو. بە پێشکەشکردنی کۆنسێرتێکی مۆسیقی و شانۆگەری ژووری داهێنان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ ژوورەکە بە فەرمیی کرایەوە و لەو ڕۆژەدا ٣٠٠ منداڵ و گەورە سەردانیان کرد.

کات: مایسی ٢٠١٦ بە بەردەوامیی
شوێن: کەمپی باسرمە، باکووری عێراق
گرووپی ئامانج: هەموو ژنانی پەنابەری دانیشتووی کەمپی باسرمە، بە هەموو تەمەنەکانیانەوە، ئەوانەی کە ئەزموونیان لەگەڵ پەروەردەکردنی منداڵان هەیە.
وڵاتی لێهاتووی پەنابەرەکان: سووریا
هاوبەشان: کارگەی یارمەتیدانی تەکنیکی (THW)
گرووپەی خانەی بڵاوکردنەوەی گیۆرگ فۆن هۆلتسبرینک (Georg von Holtzbrinck GmbH)
فولکسڤاگن (Volkswagen AG)
مێدیای کۆکاری و گواستنەوە (MiCT)