کاری پەنابەران خوێندنەوە خۆشە

خوێندنەوە خۆشە
وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق

پرۆژەی "خوێندنەوە خۆشە" یارمەتی منداڵان دەدات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە بۆ فێربوون نەگونجاوەی کەمپی پەنابەرانی نزیک هەولێر، خوڵقیان بکەوێتە سەر خوێندنەوە. بە سەرپەرشتی دوو خاتوونی فێرکراو و شارەزای کەمپەکە لاوان و منداڵان کتێب لە بابەتی جیا جیادا دەخوێننەوە.

زۆربەی جاران لە ئەتمۆسفێرێکی خۆشیی و شۆخی خولقی منداڵەکان بۆ خوێندنەوە ڕادەکێشرێت، ئەو بابەتانەی دەخوێندرێنەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارەکان ڕاڤە و گەنگەشە دەکرێن. شانۆگەری بچووک و سادەش لەبارەی ئەو بابەتانە یاری دەکرین، کە منداڵەکان پتر بەخۆیانەوە خەریک دەکەن و بەشێکن لە پێکهاتەی خولەکانی خوێندنەوە. منداڵەکان دەبزوێنرێن  بۆ ئەوەی نەک هەر لە ڕووی فیکرییەوە، بەڵکوو لە ڕووی جەستەییشەوە لەگەڵ بابەتەکان بکەونە گەنگەشە. لە هەمانکاتدا کتێب خوێندنەوە لە پێش منداڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی پەرە بە تواناکانیان بدرێت و کاتی دوای قوتابخانەیان بە خەریکبوونێکی سوودبەخش بەسەربەرن. پتر لە ٧٠ کتێبی منداڵان و لاوان لە خزمەتی منداڵەکان دایە. کە زۆربەیان کتێبی وەرگێڕدراون بۆ زمانی عەرەبی، بۆ نموونە کتێبی "دێوە بچووکەکە"ی ئۆتفرید پرۆیسلەر یان "براکانی دڵشێر" ی ئەسترید لیندگرین.

منداڵ و لاوەکان پێویستە دۆستایەتی لەگەڵ دونیای کتێبدا پەیدا بکەن،  بۆ ئەوەی بتوانن هێزی داهێنانی خۆیان بنیاتبنێن. دواتر ئەم بەهرەی خوێندنەوە دەبێت پشتگیریێکی دەروونیی کۆمەڵایەتیی بۆیان. خاتوونە سەرپەرشتیارە فێرکراوەکان فەزایێک بۆ منداڵەکان دەئافرێنن، کە بەرەو ساڕێژکردن و فەرامۆشکردنی دژواری و باری نەگۆڕ و وەڕساوی رۆژانەی کەمپەکەی پەنابەرانیان دەبەن.

بە گشتی گەرەکە دەروازەی گۆشەیەکی تەواو نوێ و  بیرکردنەوەیەکی نوێ بۆ منداڵەکان ئاوەڵا بکرێتەوە، تا ببن بە بەهرەداری ڕەفتارێکی سەربەخۆی بە ئاگا و بەرپرسانە. بەم ڕێگایەش گەرەکە دەرفەتی ئاسۆیێکی فیکری و ڕۆشنبیریی پێشکەشی سەرپەرشتیارەکان و هەروەهاش منداڵەکان بکرێت.

کات: لە مایسی ٢٠١٦ بە دواوە بە بەردەوامی
شوێن: کەمپی قوشتەپە، هەولێر/ کەمپی کەورگۆسک/ هەولێر
گرووپی ئامانج: منداڵ و لاوانی کەمپەکان، لە تەمەنی ٨ تا ١٣ ساڵ، هەروەها ژنانی دانیشتووی کەمپەکانی قوشتەپە و کەورگۆسک، ئەوانەی ئەزموونیان لەگەڵ پەروەردەکردنی منداڵان هەیە.
وڵاتی لێ هاتووی پەنابەرەکان: سووریا