کاری پەنابەران پرۆژەی شانۆگەری بۆ پەنابەران

پرۆژەی شانۆگەری بۆ پەنابەران
وێنە: پەیمانگەی گوێته‌ عیراق

پرۆژەی شانۆگەری بە هاوبەشی لەگەڵ شانۆی ڤۆڤن(چنین)ی بەرلینیی، بۆ پەنابەرەکانی هەر دوو کەمپی قوشتەپە و کەورگۆسک هاتۆتە ئارا، بۆ منداڵ وگەوران.

پرۆژەی شانۆگەری بە هاوبەشی لەگەڵ شانۆی ڤۆڤن(چنین)ی بەرلینیی، بۆ پەنابەرەکانی هەر دوو کەمپی قوشتەپە و کەورگۆسک هاتۆتە ئارا، بۆ منداڵ وگەوران. لە قۆناغی یەکەمدا سەرپەرشتیارەکان لەو وۆرکشۆپانەی کە بە شێوەیەکی بەرنامەدار بەڕێوەدەچوون، بە بنچینە پەروەردەییەکانی شانۆگەرییەکە و تەکنیکی تێگەیاندن بە جووڵە و ئاماژەکاری (نەک بە قسەکردن)  ئاشناکران. تێیدا چوار ستوونی جیا جیا دیاری کران:

ستوونی ١: زانیارییە بنچینەییەکان و ڕۆشنکردنەوەی بنچینەکانی شێوازی دەرد و زامە رۆحییەکان (Trauma)
ستوونی ٢: ڕۆشنکردنەوەی بەهرە پەروەردەییەکانی شانۆگەریی.
ستوونی ٣: ڕۆشنکردنەوەی تەکنیکەکانی دەربڕین بە هۆی ئاماژە جەستەییاکان، بێ قسەکردن، وەک هونەری پانتۆمیم، لێبوکی و سەماکردن.
ستوونی ٤: هەستیارکردنی یان هەستسازیی لە بارەی باری کەلتووری پەنابەرەکان، بۆ هەر کەلتوورێک و ڕۆشنکردنەوەیان.

پرۆژەی شانۆی ڤۆڤن لە لایەن پسپۆرانی کایەکانی چارەسەری نەخۆشی رۆحیی (تراوما) و زاناکانی مافی منداڵانەوە پشتگیری دەکرێت.

"ژن و منداڵەکانم چیتر من ناناسنەوە، لە دوای سێ ساڵ ئەوە یەکەمین جارمە من لەگەڵ منداڵەکانم دەتوانم یاری بکەم، ئەوان زۆریان پێ خۆشە"
عیزەددین، تەمەن ٤٣ ساڵ، بەشداربوو

لە قۆناغی دووەمدا خاتوونە سەرپەرشتیارەکان هەفتەی دوو جار پەنابەرەکان بە شێوەیەکی یاریکردن پەنابەرەکان بە ڕێبازەکانی شانۆگەری ئاشنادەکەن. پێکەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارەکان منداڵەکان شانۆگەری تایبەتی خۆیان ئامادەدەکەن، بە جلوبەرگ و وێنەی شانۆیی و مۆسیقاوە، کە ناوە ناوە بە شێوەیەکی بەرنامەداڕێژراو پێشانی دانیشتووی کەمپەلە دەدرێن.

شوێن: کەمپەکانی قوشتەپە و کەورگۆسک، هەولێر
گرووپەی ئامانج: منداڵان (کچ و کوڕ)ی خێزانە پەنابەرەکان، لە تەمەنی ٨ تا ١٣ ساڵان، ژنە دانیشتووەکانی کەمپی قوشتەپە و کەورگۆسک، کە سەروکار و ئەزموونیان لەگەڵ پەروەردەی منداڵان هەبووە.
وڵاتی لێ هاتووی پەنابەرەکان: سوریا
بەشداربووان: پرۆژەی شانۆی ڤۆڤن- بەرلین
پەیمانگەی نێونەتەوەیی نەخۆشییە رۆحییەکان لە بەرلین
بەشی پەروەردەی شانۆیی زانکۆی هونەرەکانی بەرلین
پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر