کاری پەنابەران سندووقی فیکر عێراق

سندووقی فیکر عێراق
وێنە: حەیدەر عەزیز

لە جەنگ و ڕاونانێکی لە ناکاودا مرۆڤەکان بە ناچاری تەنها سەر و سامانی خۆیان جێناهێلن، بەڵکوو خەڵکێکی زۆریش بە ناچاری لە پەروەردە و خوێندن دوور دەکەونەوە. بە ڕێگەی پرۆژەی سندووقی فیکر (IDB) بە کۆکاری لەگەڵ BSF خوێندن بە شێوەیەکی گۆزراوە پیادە دەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو بتوانن تێیدا بەشدار ببن.

چوار سندووقی ڕەنگاوڕەنگ لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک بەکەمتر لە ٢٠ خولەک دادەمەزرێن. ئەو چوارگۆشە سادە و خاکییانە جێگەی لاپتۆپ، تابلێت، کامێرا، تەلەفزیۆن، مێز و کورسی، هەروەها کتێبخانەیەکی گواستراوەی پتر لە ٢٥٠ کتێبیی تێدایە. سەرەڕای ئەمەش لەم سندووقانەی فیکردا سێرڤە و وێلانی ئینتەرنێءتی تێدایە، کە لەلایەن BSF-وە لە فەرەنساوە بەڕێوەدەچیت، ئەوەش چەندین پرۆگرامی جیاجیا و کتێب و یاری ئەلکترۆنی هەمەجۆری تێدا هەیە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧-ەوە پەیمانگەی گوێتە ئەو سندووقانەی هێنایە عێراق. وەک دەرفەتێکی تری نافەرمی فێربوون، منداڵ و لاوانی کەمپی دیبەگە لەم کاتەوە تا ئێستا رۆژانە ئەو سندووقانە بەکاردەهێنن. ئەمەش لە لایەن دوو بەڕێوەبەری سندووقی فیکر- عێراق-ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە هەردووکیان ئەزموونی پەروەردەییان هەیە، ئەوان وۆرکشۆپی جیاجیا لەگەڵ سندووقەکان پێشکەش دەکەن. زۆربەی لاوەکان لە ژیانیاندا بۆ یەکەمین جار لە ڕێگەی سندووقی فیکر-عێراق-ەوە تابلێتیان لە دەستی خۆیاندا دیت و دەرفەتی ئەوەیان پێ درا، فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بوون. سندووقی فیکر-عێراق هەمیشە جێگەی هەسانەوەی ژنانی دانیشتووی کەمپی دیبەگە بووە، بۆ ئەوەی تێیاندا لە ئەتمۆسفێرێکی ئارامدا بخوێننەوە، دیداری یەکتری بکەن، یان ئینتەرنێت بەکاربهێنن. ئیتر بە هۆی مۆدولی جیاجیا و بێ سنووری کارەکانی سندووقی فیکر-عێراق توانرا دەرفەتی جیا جیا بهێنرێتە کەمپەکە.

ئامانج

ئامانج لەمەدا بریتییە لە پێشکەشکردنی پەروەردە و خوێندن کەمپەکەدا، بە ڕاگوێزی، بە شێوەیەک هەموو دەستییان بگاتێ، بە تایبەت منداڵ و لاوەکان، کە بە هۆی جەنگەوە بە دەگمەن دەرفەتی چوونە قوتابخانەیان هەبووە. بە شێوازی جیا جیاو بۆ گرووپەی جیا جیا لە ڕووی ئارەزووەکانیانەوە، هەروەها بۆ منداڵان توانراوە دەرفەت بۆ ژمارەیێکی زۆر خول و وۆرکشۆپ دابین بکرێت. ئاوا بەم جۆرە خەڵکی کەمپەکە ئامرازێکیان لەدەستدا هەیە، کە دەتوانن بە هۆیەوە تێنوێتی و پێداویستی خۆیان بۆ زانست بشکێنن و دابینی بکەن. بەردەوامی ئەو دەرفەتە یارمەتی خاتوونە نیشتەجێیەکانی کەمپەکەی داوە، تا بتوانن دوای کۆتایی جەنگ جارێکی تر خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگە و دونیای کارکردندا بگونجێنن.