گوان ئێدن (Guan Eden) – بەرنامەیەک بۆ پشتگیری هۆشیاری ژینگەیی
گوان ئێدن بەرنامەیەکە پشتگیری لەو ئافرێنەرانەی کەلتوور و چالاکوانانی ژینگە دەکات ، کە لە عێراقدا دەژین. لە ڕووی داراییەوە بە بڕی تا ١٠٠٠٠ ئۆیرۆ (نزیکە ١١،٧٠٠ دۆلاری ئەمەریکی) یارمەتی کەمپینی هونەریی بۆ بابەتە ژینگەییەکان دەدات، بە مەرجێک کارەکان ئاراستەی منداڵان و لاوان کرابێت. جگە لەمەش یارمەتی هاتنە ئارای تۆڕێکی پەیوەندی و پەرەدان بە خوێندن دەدات بۆ ئەو هونەرمەند و چالاکوانە ژینگەییانەی کە لە عێراقدا دەژین. پێدانی یارمەتیەکە کراوەیە بۆ هەموو داخوازیکەران لە هەموو تەمەنەکان.
مەرجەکان
کێ یارمەتی دەدرێت؟
بەرنامەکەی یارمەتیدان ئاراستەی ئەو خەڵک و چالاکوان و هونەرمەندانەیە، کە لە کایەکانی ژینگەدا دەستبەکارن. ڕێکخراوە کەلتوورییەکانیش دەتوانن داخوازینامە بۆ ئەو یارمەتییە پێشکەش بکەن. یارمەتییەکە تەرخانە تەنها بۆ ئەوانەی هاونیشتمانیی عێراقیین و ئەو کەسانەش کە خاوەنی مۆڵەتنامەی مانەوەن لە عێراق.
داواکار پێویستە ئەزموونداری خۆی لە کایەکانی چالاکی ژینگەیی یان هونەردا بسەلمێنیت. پێویستە لەسەر داواکار کە ژیاننامەیەکی هونەرمەند یان ئەو گروپەی هونەرییەی کە لە پرۆژەکەدا بەشدار و دەستبەکارن، هەروەها هی ڕێکخراوە ژینگەییەکان یان هی چالاکوانانی ژینگەیی لەگەڵ داخوازینامەکە پێشکەش بکات.
چی یارمەتی دەدرێت؟
کەمپینی هونەریی بۆ بابەتە ژینگەییەکان یارمەتی دەدریت. پێویستە کەمپینەکان ئاراستەی منداڵ و لاوانی عێراق کرابێت. کەمپینە هونەرییەکان بریتین لە ڕێوشوێنەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، کە وەک مێدیایێک بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان، سوود لە هونەر و دەربڕینی هونەریی وەردەگرن.... کەمپینە یارمەتیدراوەکان پێویستە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆتاییان هاتبێت.
یارمەتییەکە چۆن دەردەکەوێت؟
هەر کەمپینێک دەتوانێت بەلای کەم داوای بڕێکی یارمەتی تا ١٠٠٠ ئۆیرۆ (نزیکە ١١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی) و بەلای زۆری تا ١٠٠٠٠ ئۆیرۆ (١١،٧٠٠ دۆلاری ئەمەریکی) بکات. لە پاڵ کۆمەکە داراییەکەوە داواکارە هەڵبژێردراوەکان پشتگیریێکی پسپۆرانە لە کایەکانی کاری کەمپینیی و هەرەوها چوونە ناو تۆڕێکی پەیوەندی بەرفراوانی هونەرمەند و چالاکوانانی ژینگەیی لە سەرتاسەری عێراقدا وەردەگرن.
چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت؟
بۆ داخوازیکردنی یارمەتیدانی پرۆژەیەک ئەو فۆرمە بە ئونلاین پڕ بکەوە. تکایە لە نێوانی کەسی تایبەت و دەزگای کەلتووریدا، یەکێکیان هەڵببژێرە.
فۆرمی ئۆنلاین
پاشان دوگمەی " SUBMIT" دابگرە، بۆ ئەوەی داخوازینامەکەت بگەیەنیتە کۆتایی. گەرەکە ئێوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک وەڵامێک بە ڕێگەی ئێمەیلەوە وەربگرن. ئەو وەڵامە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە، کە ئێمە داخوازینامەکەی ئێوەمان پێ گەیشتووە. ئەگەر لە ماوەی ١٢ کاژێردا دوای ناردنی داخوازییەکەتان، ئەو ئێمێلەتان بۆ نەهات، تکایە قسە لەگەڵ کەسی قسەکەری گوان ئێدن بکەن. (تەماشای بەشی " قسەکەری پەیوەنددار " بکە).
دوا ڕۆژی ناردنی داخوازینامە
دواڕۆژی ناردنی فۆرمی داخوازی ١٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠-ە.
قسەکەری پەیوەنددار
بۆ هەر پرسیارێک لە بارەی پرەنسیپی ڕێوشوێنەکان و فۆرمی داخوازی تکایە پەیوەندی بکەن بە کاک موتاز عەبدولڕەحمان (سەیری پەیوەندی خوارەوە بکە). دوای گەیشتنی داخوازینامە، ئێمە خۆمان دەپارێزین لە مافی پیدانی هەر زانیاریێک بە ڕێگەی تەلەفۆن. گوان ئیدن پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا پشتگیری دەکرێت.
Goethe-Institut Irak
Mr. Mutaz Abdulrahman
mutaz.abdulrahman@goethe.de
Tel.: +964 (0) 7500748538