خانەی هونەر
بابەتی "ئابووری کەلتووریی و ئابووری داهێنەرانە" لە سەرتاسەری دونیاوە ڕۆژ دوای ڕۆژ پتر بایەخی پێ دەدرێت. پەیمانگەی گوێتەش لەو کایەدا بە چالاکی بەشداری دەکات و لە پێناوی هاتنەئارای ڕێکخراو و پێکهاتەی سەربەخۆ بۆ بەردەوامی بەرهەمهێنان لە ئابووری داهێنەرانەدا، حەز دەکات لە ناواخنە لۆکالییەکانی شوێنە جیاجیاکانی سەرتاسەری دونیاوە، بە ڕێگای پێشکەشکردنی هەل و دەرفەتەکانی خۆی، بەشداریێک لەم مەیدانەدا بکات.
بیری بنچینەیی کارەکانی پەیمانگەی گوێتە بریتییە لەوەی، کە دەرفەت بداتە بەڵێندەرانی لاو و داهێنەر، کە بە شێوەیەک پەرە بە بیرە هەمەلایەنەکانی خۆیان بدەن، تا بتوانن لە ڕووی هونەرییەوە داهێنەرانە و لە هەمانکاتیشدا بە بەردەوامیی خۆیان لە بازاڕدا بنوێنن.
بۆ پەیمانگەی گوێتە مەبەست لە سەرجەم ئامانج و کردەکان ئەوەیە، دەرفەتی ئەوە پێشکەش بکەن، کە ئەو چەمکە کەلتوورییانەی کە لە ناو پەیمانگاکەدا و لە جێگەی خۆیاندا قایم لەنگەریان گرتووە، بە ڕۆشنی بخرێنە بەرچاوان، ئەوەی لەمەدا بە تایبەت زۆر بایەخدارە، بریتییە لە خۆخەریککردن بە لایەنە هاوبەشەکانی نێوان کەلتوور و کۆمەڵگە و ئابووری، ئەو بەشانەی کە لە کارەپەیوەنددارەکانی تردا زۆربەی جاران بە دابڕاوی لە یەکتر، تەماشا دەکرێن.
بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی لە کایەکانی "ئابووری کەلتووریی و ئابووری داهێنەرانە"، پەیمانگەی گوێتە لەم مەیدانانەی خوارەوە بە چالاکی دەستبەکار دەبێت:
- بە نێونەتەوەیی کردنی تۆڕەکانی بەیەکتربەستنەوە.
- شیاندنی توانایی
- ئاواکردنی ژێرخانەکان
- کاردانەوە (تیشکدانەوە)
بە ڕێگای پرۆژەی "خانەی هونەر" پەیمانگەی گوێتە عێراق، یارمەتی هاتنەکایەوەی بازاڕ دەدات بۆ ئابووری کەلتووریی و ئابووری داهێنەرانە، هەروەها لە ڕوووی بەڵێندەرایەتی و سیاسەت یارمەتی بۆچوون و سەرنجەکانی کەرتەکە و هاتنەئارای ئاسۆیەکانی بەکارخستن لە عێراقدا دەدات.
خانەی هونەر لە مەیدانی ئابووری داهێنەرانەدا هەر لە سەرەتاوە تیشکۆی کارەکانی خۆی دەخاتە سەر نەخشەسازیی و بایەخ بە ڕوانگە بەردەوامەکان لە بەرەوپێشەوەبردن و پەرەدان بە پەروەردەکردنی نەخشەسازەکان و هەڵسوڕێنەران فەزای داهێنان دەدات.
لە پێکەوەکاریێکی نزیکەوە لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکانماندا لە کەلتوور و پەرەدان بە بەردەوامی (OCSD)، کارگەی کەلتووری و کارگەی توتن، ئاژانسی پایا (Paia Agency) و ئەنجوومەنی لاوان لە سلێمانی (X-Line) لە شێواز و فۆرماتی جیاجیادا ساڵانە "دیداری تۆڕەکانی پەیوەندی"، "درێژەدان بە خوێندن"، "ڕانمایی و ڕاهێنان" (بەرنامەکانی ڕاهێنەر). ئامانجیش، بە ڕێگای ئەو دیدارە ساڵانەییەی تۆڕی پەیوەندی، بریتییە لە بەهێزکردنی ئابووری داهێنەرانە و داهێنان لە تەواوی عێراقدا و هەروەهاش بەیەکەوە بەستنەوەی تۆڕی نێونەتەوەیی، بۆ ئەوەی لە ڕووی نێونەتەوەییەوە پێکەوە ببەسترێنەوە.
ئەوەش ستۆدیۆی داهێنانی کارگەی جارانی توتنی شاری سلێمانیشی دێتە سەر، کە بەم دواییە دامەزرێنراوە. ئەو ستۆدیوی داهێنانە ئاووهەوایێکی تەواو گونجاو پێشکەش دەکات، کە تێیدا شوێنکاری داهێنەرانە و نەخشەسازانە بە هۆی تەکنیکی جیهانی هونەری هاوچەرخ و لە کایەکانی چاپ، فیلم، گرافیک، نەخشەسازیی و ستۆدیۆیێکی تەلەفزیۆنی، بە سەرپەرشکاریێکی پسپۆرانە، دەتوانرێت بە خۆڕایی بەکاربهێنرێن.
بنکەی ناوچەیی نەخشەسازیی لە لوبنان و ئوردەن یارمەتی ئالۆگۆڕی نێونەتەوەیی دەدەن. ئاواکردنەوەی خوێندنێکی جێباوەڕ لە نەخشەسازیی لە عێراقدا بە ڕێگای پرۆژەی خانەی هونەر پشتگیری لێ دەکرێت.
بە ڕاسپاردەی وەزارەتی ئابووری و پێکەوەکاری و پەرەدانی ئەلمانیا (BMZ) کۆمەڵەی ئەلمانیی بۆ پێکەوەکاری نێونەتەوەیی (GIZ) کە بریتییە لە کۆمەڵگەیەکی سنووردار لە بەرپرسیاریی (GmbH) و پەیمانگەی گوێتە یارمەتی بازاڕی دواڕۆژی ئابووری کەلتووریی و ئابووری داهێنەرانە دەدەن لە ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وردەکاری زانیارییەکان لە بارەی وادە و چالاکییەکان لە ماڵپەڕەکەمان دەدۆزنەوە: