سەرکەوتنی خێرا:
ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشنی ئاستی دووەم(Alt 3)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)
Spotlight Iraq | Ausschreibung 2019© LekhaEdirisinghe-nATANDA Dance Theatre

سپۆتلایت عێراق دووبارە دەبێتەوە بو سالى ٢٠١٩

بریتییە لە بەخشینی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی لە عێراقدا دەژین و خەریکی کاری کەلتوورین. سپۆتلایت عێراق یارمەتی دارایی پرۆژەی هونەری و کەلتووری دەدات تا بڕی ١٠.٠٠٠ یۆرۆ (نێزیكی ١١.٧٠٠دولار) . ئامانجی تری سپۆتلایت عێراق بریتییە لە هێنانە ئارای تۆڕێکی پەیوەندی و کردنەوەی خولی فێرکردن و پەرەدان بەخوێندن بۆ هەموو هونەرمەندانی عێراق. لەم بەرنامەی بەخشینی یارمەتییەدا ئەو کەسانەی کە لاون و تەمەنیان دەکەوێتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵ و خەریکی کاری کەلتوورین، ئامانجی سەرەکی ئێمەن. هەروەها ئەوەش بۆ ئێمە گرنگە، کە جیاوازییەکانی عێراق لەبەرچاوبگیرێت و لە بڕیارەکانی ئەو بەخشینەدا ڕەنگبداتەو

سپۆتلایت عێراق پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرالە پشتگیری دەکرێت.
 


کێ یارمەتی دەدرێت؟

بەرنامەی یارمەتی بەخشینەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە مەیدانی کەلتووریدا داهێنانیان هەیە ، جا تەمەنیان هەرچەند بێت، ئەگەر بتوانن بیسەلمێنن کە بەلای کەم دوو پرۆژەی کەلتوورییان جێبەجێ کردووە. بەڵام تیشکۆی بایەخدان بە تایبەت دەکەوێتە سەر ئەوانەی کە تەمەنیان کەوتۆتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵ. رێکخراوە کەلتوورییەکانیش دەتوانن داخوازی وەرگرتنی ئەم بەخشینە بکەن. ئەو بانگەوازە تەنها بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و ئەو کەسانەیە کە مۆلەتنامەی مانەوەیان لە عێراقدا وەرگرتووە (ئیقامە) .

ئەو بانگەوازە تەنها بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و ئەو کەسانەیە کە مۆلەتنامەی مانەوەیان لە عێراقدا وەرگرتووە (ئیقامە).


یارمەتی چ پرۆژەیەک دەدرێت؟

ئەم یارمەتییە بە پرۆژە هونەری و کەلتوورییەکان دەبەخشرێت. یارمەتییەکەش بەلای کەم ٢٠٠٠ یۆرۆ دەبێت (نزيكەى ٢،٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی).  و لە ١٠٠٠٠ یۆرۆ تێ ناپەڕێت (نزيكەى ١١،٧٠٠ دولاری ئەمریکی). واتە یارمەتیەکە دەکرێت تەواوی خەرجی پرۆژەیەک بێت، یان بەشە یارمەتیییەک بێت لە خەرجیێکی گەورەتردا. ناكرێت بودجەى تەواوي  پروژه‌ی پێشكه‌ش كراو لە ٨٠.٠٠٠ یۆرۆ تێ بپەڕێت (نزيكەى ٩١،٠٠٠ دولاری ئەمریکی).


پرۆژەکان لەم مەیدانانەی خوارەوە یارمەتی دەدرێن:

  • هونەری بینراو: (بۆ نموونە ڕۆمانى گرافیکی (گێڕانەوەی وێنەیی، تابلۆی شێوەکاری...هتد)
  • هونەرە جوانەکان: (بۆ نموونە شانۆ، هەڵپەڕکێ... هتد)
  • پرۆژەی وێژەیی/نووسین: (بۆ نموونە: هۆنراوە، شانۆگەری، پەخشان... هتد)
  • مۆسیقا: (بۆ نموونە ئاوازدانان، نەخشەسازیی مۆسیقایی-کۆنسێپت/ ...هتد)
  • سینەما: (بۆ نموونە فیلمی درێژ، کورتە فیلم، فیلیمی تاقیکردنەوەیی...هتد)
  • ئینتەرنێت: (بۆ نموونە گەمەی ئەلکترۆنی، پرۆگرامی کەلتووری...هتد)
  • هی تر: (بۆنموونە کاری تاقیکردنەوەیی جۆراوجۆر...هتد)
ئەو پرۆژانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خۆیان بە بابەتەکانی ناسنامەی کەلتووری و/ یان جیاوازییەکان خەریک دەکەن، بە تایبەت لەبەرچاودەگیرێن.

دوای وەرگرتنی بەخشینە داراییەکە، پێویستە پرۆژەکان پێش كۆتایی هاتنی مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ تەواو بکرێن.


دوا کاتی ناردنی داخوازینامەکان

دوا کاتی گەیشتنی فۆرمی داواکارییەکان رۆژی ٨ مانگی نيسانی ٢٠١٩ ەیه.


ئەگەر پرۆژەکەی من هەڵببژێردرێ و یارمەتی بدرێت، چی ڕوودەدات؟

ئێوە گرێبەستێکی یارمەتیدان لە پەیمانگەی گوێتە وەردەگرن. جا چونکە یارمەتییەکە لە دارایی بودجەی گشتی کۆماری ئەلمانیای فیدرالەوە دەدرێت، ئەم یارمەتیدانە بە تایبەت بە پێودانگی ڕێساکانی پێڕەوی بودجەی گشتی کۆماری ئەلمانیای دەبێت.
 


پەيوەندى

هەر پرسیارێکتان هەیە لە بارەی مەرجە بنچینەییەکانی یارمەتییەکەمان و لە بارەی فۆرمی داخوازی، کاک شەمال سەبری. ئێمە خۆمان لەوە دەپاریزین، دوای گەیشتنی داخوازینامە، بە تەلەفۆن پرسیاری زانیاری بکەین.

پەیمانگەی گوێته‌ عیراق
شەمال سەبری
shamal.sabri.extern@goethe.de
تليفون: ٨٣٩٠٩٦٧ ٧٧٢ ٩٦٤+