بەرنامەی یارمەتی بەخشینەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە مەیدانی کەلتووریدا داهێنانیان هەیە، جا تەمەنیان هەرچەند بێت، ئەگەر بتوانن بیسەلمێنن کە بەلای کەم دوو پرۆژەی کەلتوورییان جێبەجێ کردووە. بەڵام تیشکۆی بایەخدان بە دەکەوێتە سەر ئەوانەی کە تەمەنیان کەوتۆتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵ دەبێت. رێکخراوە کەلتوورییەکانیش دەتوانن داخوازی وەرگرتنی ئەم بەخشینە بکەن. ئەو بانگەوازە تەنها بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و ئەو کەسانەیە کە مۆلەتنامەی مانەوەیان لە عێراقدا وەرگرتووە (ئیقامە).
ئەو بانگەوازە تەنها بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و ئەو کەسانەیە کە مۆلەتنامەی مانەوەیان لە عێراقدا وەرگرتووە (ئیقامە).
ئەم یارمەتییە بە پرۆژە هونەری و کەلتوورییەکان دەبەخشرێت. یارمەتییەکەش بەلای کەم ١٠٠٠ یۆرۆ دەبێت (نزيكەى ١،٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی). و لە ١٠٠٠٠ یۆرۆ تێ ناپەڕێت (نزيكەى ١١،٧٠٠ دولاری ئەمریکی). واتە یارمەتیەکە دەکرێت تەواوی خەرجی پرۆژەیەک بێت، یان بەشە یارمەتیییەک بێت لە خەرجیێکی گەورەتردا. ناكرێت بودجەى تەواوي پروژهی پێشكهش كراو لە ٨٠.٠٠٠ یۆرۆ تێ بپەڕێت (نزيكەى ٩١،٠٠٠ دولاری ئەمریکی).
پرۆژەکان لەم مەیدانانەی خوارەوە یارمەتی دەدرێن:
- هونەری بینراو: (بۆ نموونە ڕۆمانى گرافیکی (گێڕانەوەی وێنەیی، تابلۆی شێوەکاری...هتد)
- هونەرە جوانەکان: (بۆ نموونە شانۆ، هەڵپەڕکێ... هتد)
- پرۆژەی وێژەیی/نووسین: (بۆ نموونە: هۆنراوە، شانۆگەری، پەخشان... هتد)
- مۆسیقا: (بۆ نموونە ئاوازدانان، نەخشەسازیی مۆسیقایی-کۆنسێپت/ ...هتد)
- سینەما: (بۆ نموونە فیلمی درێژ، کورتە فیلم، فیلیمی تاقیکردنەوەیی...هتد)
- ئینتەرنێت: (بۆ نموونە گەمەی ئەلکترۆنی، پرۆگرامی کەلتووری...هتد)
- هی تر: (بۆنموونە کاری تاقیکردنەوەیی جۆراوجۆر...هتد)
دوای وەرگرتنی بەخشینە داراییەکە، پێویستە پرۆژەکان پێش كۆتایی ھاتنی مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ تەواو بکرێن.
بۆ پێشکەشکردنی داخوازی بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەیەک تکایە ئەو فۆرمەی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە.
تکایە لە نێوان کەسی تایبەتی یان دەزگایێک هەڵببژێرە.
بو تەواو كردنی داواکارییەکەت، تكایه ”ناردن“ کلیک بکە. دەبێت وەڵامى ئۆتۆماتيك وەر بگريت كە بۆ پەسەندکردنی گەیشتنی داواکارییەکەت. ئەگەر نامەی پەسەند وەر نەگريت لە ماوەى ١٢ كاتژمێر لەدواى پێشكەش كردن، تكايە پەيوەندى به رێكخه ری پرۆژه كه بكه (بەشی ” پەيوەندى “ ببينە)
فۆرمی داخوازیکردن بۆ کەسی تایبەتی
فۆرمی داخوازیکردن بۆ دەزگا
لەلایەن پەیمانگای گۆێتەوە داوەت دەکرێیت بۆ بەغداد یان هەولێر بەمەبەستی پێشکەشکردنی پرۆژەکەت بۆ دادوەرەکانمان. لە ئیڤێنتێکی گشتی کە لە وورکشۆپ و بازاڕێک پێکدێت بۆ پرۆژەکەت.
ئێوە گرێبەستێکی یارمەتیدان لە پەیمانگەی گوێتە وەردەگرن. جا چونکە یارمەتییەکە لە دارایی بودجەی گشتی کۆماری ئەلمانیای فیدرالەوە دەدرێت، ئەم یارمەتیدانە بە تایبەت بە پێودانگی ڕێساکانی پێڕەوی بودجەی گشتی کۆماری ئەلمانیای دەبێت.