سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشنی ئاستی دووەم(Alt 3)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

Guan Eden

هەرچەندە ڕۆژ دوای ڕۆژ پتر عێراق ڕووبەڕووی کێشەکانی ژینگە، واتە پیسبوونی ئاو و هەوا دەبێتەوە، بەڵام زۆربەی جاران پرسی پاراستنی ژینگە لە چاو پرس و ئالنگارییە سیاسییەکانی تر، پشتگوێ دەخرێت. لە ئاکامدا بەردەوام ئەو بەشە دانیشتووانەی کە دەکەونە ژێر باری پیسبوونێکی زۆری ژینگە، ڕوو لە زیادبوون دایە. پرۆژەی "گوان ئەدەن- بەهەشتی عەدەن-" لەم مەیدانەدا دێتە کار و حەز دەکات چالاکوانانی بواری ژینگە و هونەرمەندانی عێراق لەسەر مێزێک کۆبکاتەوە. تا پێکەوە ستراتیجییەک بهێننە کایەوە، بۆ ئەوەی هەستیاری نەوەکانی ئایندە، واتە منداڵان، ئەوانەی لە تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی دان، بۆ بابەتەکانی ژینگە، بجوولێنن. 

Guan Eden© Goethe-Institut

هەرچەندە ڕۆژ دوای ڕۆژ پتر عێراق ڕووبەڕووی کێشەکانی ژینگە، واتە پیسبوونی ئاو و هەوا دەبێتەوە، بەڵام زۆربەی جاران پرسی پاراستنی ژینگە لە چاو پرس و ئالنگارییە سیاسییەکانی تر، پشتگوێ دەخرێت. لە ئاکامدا بەردەوام ئەو بەشە دانیشتووانەی کە دەکەونە ژێر باری پیسبوونێکی زۆری ژینگە، ڕوو لە زیادبوون دایە. پرۆژەی "گوان ئەدەن- بەهەشتی عەدەن-" لەم مەیدانەدا دێتە کار و حەز دەکات چالاکوانانی بواری ژینگە و هونەرمەندانی عێراق لەسەر مێزێک کۆبکاتەوە. تا پێکەوە ستراتیجییەک بهێننە کایەوە، بۆ ئەوەی هەستیاری نەوەکانی ئایندە، واتە منداڵان، ئەوانەی لە تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی دان، بۆ بابەتەکانی ژینگە، بجوولێنن. 
 
دوای ساڵانێکی زۆری ململانێ سیاسییەکان، هێنانەئارای ئاسایش و سەقامگیری لە ئەرکە هەرە پێشینەکانن لە عێراق. بەڵام لە کاتێکدا ئەو بابەتە زۆر پێویستانە ئەجێندای سیاسیی لە عێراقدا دادەڕێژن، پرسی پاراستنی ژینگە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت- ئەگەریش ئەمڕۆ پرسی ئالوودەبوونی ژینگە، ژیان و بوونی خەڵکێکی زۆری خستۆتە بەر مەترسی. بە هۆی نەبوونی پێوەرە ژینگەییەکان، بۆ نموونە، چۆنایەتی ڕەفتاکردن لەگەڵ نەفتی خاو هۆیەکی کاریگەرە بۆ ئالوودەبوون و پیسبوونی ئاو، لە کاتێکدا هەر خۆی لە خۆیدا کەمی هەنووکەیی ئاو لە عێراقدا کێشەیەکی بە تایبەت دژوارە. دەستپێشکەرییەکانی کۆمەڵگا مەدەنییەکان  دەمێکە  لە کایەکانی پاراستنی ژینگە دەستیان بە چالاکی کردووە، لەوانە بە شێوەی ڕێکخراوی لۆکالی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.  بەڵام کێشەکانی نەبوونی توانای دارایی و گەیشتنیان بە دامودەزگا دەوڵەتیەکانیان هەیە، بوونەتە هۆی ئەوەی نەتوانن هێزێکی سیاسیی و بەرفراوان بۆ سەپاندنی خواستەکانیان، بهێننە کایەوە.
 
بە ڕێگای پرۆژەی "گوان عەدەن" پەیمانگەی گوێتە بە ئامانجی ئەوە کەوتۆتە کار، تا پردێک لە نێوان چالاکوانانی ژینگەی عێراقی و هونەرمەندان، هەروەها قوتابیانی قوتابخانە دەوڵەتییەکان دابمەزرێنیت. بۆ ئەوەی چالاکوانە لۆکالییەکان لە کایەکانی ژینگەدا هەروەها هونەرمەندان پێکەوە بتوانن کەمپانیایێکی داهێنەرانە لە مەیدانی پاراستنی ژینگەدا، کە لەگەڵ منداڵان بگونجێت، لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی دەوڵەت لە عێراقدا بخەنە گەڕ. بە کۆنکرێتی گەرەکە چالاکوانانی ژینگە و  زانین و (Know-How) لەو بارە بخەنە کار، لە کاتێکدا هونەرمەندان بە ڕێگای داڕشتن و وێناکردنی هونەریی و بە کردنەوەی دەروازەیەکی گونجاو بۆ منداڵان ئەو بابەتە دەگرنە ئەستۆ. لە هەمان کاتدا گەرەکە نوێنەرانی سوستێمەکانی پەروەردە و فێرکردن پەیوەستی ئەو پرۆسەیە بکرێن. بەم ڕێگایەوە دەتوانرێت دانوستاندنێکی بەردەوام لە نێوان چالاکوانان و بڕیاردەران و  پیادەکردنێکی کەمپانیای ژینگە لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی بەدوادا بێت.
 
جگە لەمەش پرۆژەکە لە ئاستی جیا جیادا دەکەوێتە کار:  دامەزراندنی فۆندێکی کۆمەککاری (بەخششی دارایی) گەرەکە توانای دارایی ئامادە بکات، کە بۆ جێبەجێکردنی کەمپانیای ڕاگەیاندن و ڕۆشنکردنەوە، پێویست دەبێت. ئەو چالاکوان و هونەرمەندانەی کە بایەخی ئەو بابەتەیان لا هەیە، دەتوانن لەگەڵ پێشاندانی بیر و فیکری خۆیان داخوازی وەرگرتنی کۆمەکی دارایی بۆ کەمپانییەکانیان بکەن. لە هەمانکاتدا ڕێوشوێنەکانی فێرکردن و شیاندنی تواناکان دابین دەکرێت، کە تێیاندا بەشداربووان لە جێبەجێکردنی کەمپانییەکانیان یاوەری دەکرێن. کارکەرانی چالاکوانانی ژینگە پێشنیار و پشتگیری بۆ داڕشتنی کەمپانیای ژینگەیی شیاو بۆ منداڵان وەردەگرن. لە هەمانکاتدا بە ڕێگای وۆرکشۆپ ڕێ خؤش دەکرێت بۆ ئەوەی هونەرمەندان بتوانن بە شێوەکاری دیتراو یارمەتی ئەوکەمپانیایە بدەن.
   
لە کۆتاییشدا گەرەکە کە دەسپێشکەرانی کۆمەڵگەمەدەنییەکان لە کایەکانی ژینگەدا، هەروەها هونەرمەندان پێکەوە لە تۆڕە کۆنفرانسێکدا دانوستاندن لەگەڵ یەکتریدا بکەن. ئامانجی ئەو کونفرانسەش بریتییە لە کۆکردنەوەی پێشنیار و راسپاردن بۆ کارکردن لە مەیدانی سیاسەتی پەروەردە و فێرکردن، کە ئەوەش ببێتە یارمەتیێک بۆ ڕۆشنکردنەوەیەکی گونجاو لەگەڵ تەمەندا، لە بارەی پرسەکانی ژینگە.
بەرەنجامەکانی کونفرانسەکەش گەرەکە دواتر ببیتە بنچینەیەک بۆ دانوستاندنی نێوان چالاکوان و بەرپرسانی پەرەوەردە و فێرکردن.


Environmental Campaign Workshop

Guan Eden Workshop
© Goethe-Institut / Raghid Ninwaya