سەرکەوتنی خێرا:
ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشنی ئاستی دووەم(Alt 3)ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

لای موستەفا شەریف
ئازادی سنووردار

موستەفا لە ساڵی ١٩٨٠ لە نەجەف هاتۆتە دونیا. لە زانکۆی کوفە خوێندوویەتی و لە زانکۆی (York St John University Merit)  ماستەری لە فێرکاری زمانی ئینگلیزی بۆ ئەوانەی زمانیان ئینگلیزی نیە، وەرگرتووە. ئێستا لە زانکۆی کوفە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، لە هەمان کاتدا نووسەر و دەرهێنەرێکی چالاکی شانۆییە. دەقی چەندین شانۆگەری نووسیوە و سەرپەرشتی چەندین شانۆگەری کردووە. نوێترین پرۆژەی بریتییە لە شانۆگەری (ئازادی سنووردار)، کە شانۆگەریێکی کۆمێدیاییە و شێوازەکەی نزیکە لە کۆمێدیای ڕەش.