ناڤید کرمانی
نووسەر، رۆژهەڵاتاناس و هانیشتمانی جیهانیی کوێلنی.

ناڤید کرمانی
ناڤید کرمانی | Foto (Ausschnitt): © Villa Massimo

ئەو ئیسلامناسە وەک شاعیرێکیش زۆر قسەی هەیە کە بیکات: ناڤید کرمانی لەگەڵ هەر کتێبێکی نوێ خوێنەرەکانی تووشی سەرسورمان دەکات. لای ناڤید هەمیشە ئەو بابەتانە گرنگن، ئەوانەی مرۆڤەکان بە یەکترییەوە پەیوەند دەکەن، هەروەها ئەوانەی کە پەیوەندییان بە ئێستێتیکای زمانەوە هەیە. ئەو لە بارەی کتێبەکانییەوە دەڵێت:
 

"هەر یەکێک لە کتێبەکانی من لە سەرەتادا بەدوای شێوازێکدا دەگەڕێن." لەبارەی پرۆسەی هاتنە ئارای کارە شیعرییەکانیدا دەڵێت: "لە ڕاستیدا ئەوە ئەو خاڵەیە، کە کتێبەکانی من لێیانەوە دەستپێدەکەن: کاتێک مرۆڤ، ئاوازێک، شێوازێک، یان شتێکی باشی دەدۆزێتەوە." ناڤید کرمانی لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری زیگن وەک چوارەمین کوڕی خێزانێکی پزیشکی ئێرانیی لەدایکبووە،  بیرکارێکی حەکایەتخوانە، چاودێرێکی زۆر وردی پێوەندیییە  نێوان مرۆییەکانیە.
نووسەر یەکێکە لەو پسپۆرە ئیسلامناسانەی کە لە ئەلمانیا لە بارەی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئیسلام هەیە، لە هەموو کەسێک زیاتر ڕاوێژی پێ دەکرێ و پرسیاری لێ دەکرێت. وەک پەخشانننوسێک نووسەر کەلتوورەکانی رۆژهەڵات و  ڕۆژئاوا پێکەوە گرێ دەدات. لە هەموو کتێبەکانیدا بێ ماندوو بوون، دەروازەکانی تەماشاکردن بۆ هەردوو جیهان ئاوەڵادە کاتەوە.  لە مایسی ٢٠١٤ ئەو نووسەرە لەدایکبووەی کوێلن، بەتەواوی لای هاونیشتمانییان ناسرا، کاتێک لە ئاهەنگێکدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەلمانیدا، بەبۆنەی ٦٥-مین ساڵڕۆژی دەستووری ئەلمانیا وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا کرمانی حورمەت و شکۆی مرۆڤی وەک خاڵی چەقی دەوڵەتی قانووندا خستەبەرچاوان و زۆر جاریش جەختی لە جوانی و ئێستێتیکای زمانی ئەلمانی کردەوە.
 
بۆ هەر پەخشانێک فۆرمێکی تایبەت

هیچ کارێکی ناڤید کرمانی وەک کارەکانی تری نیە، هەر یەکێک لە رۆمانەکانی جۆرێکی تایبەتە. ئەوەی ستایلەکەی دیاری دەکات، بریتییە لە گەڕان بە دوای ئاواز و پەیڤەکان و بە دوای بابەتەکان، ئەوانەی کە مرۆڤەکان پەیوەستی یەکتری دەکات، بێ وابەستەیی بە ئاین یان بە بازنەی کەلتوورەکان.  نووسینەکانی کرمانی بە تەنها تا ئێستا ناواخنی حەوت کتێبیان پێکهێناوە، کە هەمووی لە جۆری جیا جیان: لە کورتە چیڕۆکەوە، وەک کتێبی چل ژیان، تا کتێبی منداڵان ئایدا، ورچ و کەروێشک تا دەگاتە رۆمانی بەهێزی ١٢٠٠ لاپەڕەیی "ناوی تۆ".
کرمانی زۆری پێیە بۆ دەربڕین و گوتن، بۆ ئەمەش هەمیشە بەدوای فۆرمی نوێدا دەگەڕێت.
 
ئەوەی نووسینەکانی کرمانی جیادەکاتەوە،  دیدە جەفەنگئامێز و  فەلسەفەییەکانیەتی بۆ ژیان. ئەوەش بە تەواوی لە فەنتازییەکانیدا لە کتێبەکەی نایل یونگی کوژراو-٢٠٠٢  دەردەکەوێت.  لەم کتێبەیدا کرمانی ئەوەمان پێشاندەدا. کە چۆن بە ڕیگای مۆسیقای رۆک نایل یونگ ئازارەکانی کچە تازە لەدایکبووەکەی چارە دەکات- مۆسیقا و زمان جۆرە کاریگەریێکی تری پزیشکییان هەیە.
ئەو رۆژهەڵاتناسە چەندین شتی هاوتەریب لە نیوانی پەیڤەکان و مۆسیقاژەنی کەنەدی و نەرێتە ئیسلامییەکان دەدۆزێتەوە و  هەر لە  شێوازە نەرێتییەکەی خوێندنەوەی قورئان دەدۆزێتەوە.  لە کاتی خوێندنەوەی دەقەکانی کرمانی خوێنەر زۆر ڕووبەڕووی ئەو پەرالێلانە دەبێتەوە. ئەو یەکەمین رۆمانەی تا ئێستا سەرکەوتووترین کاری پەخشانی ناڤید کرمانییە.
 
کرمانی یەکێکە لەو نووسەرە زمان ئەلمانییە دەگمەنانەی کە لە نووسینەکانیدا پڕ بە مانای وشە ناوی خودا دەهێنیت. هەمیشە لە نووسینەکانی باسی کاریگەری خودا دەکات لەسەر ژیانی مرۆڤەکان. زۆربەی جاران ئەو کاریگەرییەی خودا باش و خوازراوە، هەندێ جاریش کاریگەری خودا ناخۆش و پڕ ئازار وبەرگەنەگیراوە لای مرۆڤەکان، وەک لە چیڕۆکی "دەبێ تۆ"دا هاتووە.  ئەو نووسەرە، کرمانی. کە خۆی بە موسلمان دەزانێت، ئەو کاریگەرییەی خودا بە زمانێکی رۆشن و ڕاشکاو، بێ ترس و سلەمینەوە لە هەر قەدەغەیەک پێشاندەدا و لە بۆچوونەکانی خۆی بە ئایەتەکانی تەورات پشتڕاستدەکاتەوە.
ناوبژیکاری نێوان ڕۆژهەلات و  ڕۆژئاوا.
 
کرمانی وەک رۆژنامەنووسێکی لۆکالی بۆ رۆژنامەی
 
 "Westfälische Rundschau " دەستی بە کاری نووسین کرد. لێرەدا فێری هونەری  نووسینی وتارنووسین بوو،  کە تا ئەمڕۆش گەورەترین بەشی بڵاوکراوەکانی داگیرکردووە.
ئەو هەرگیز خۆی دەستی بۆ نووسینی شیعر نەبردووە، بەڵام شیعرە فارسییەکان کاریگەرییان لەو کردووە.  زۆرجاران شیعرە سۆفیگەرییەکان دەڕژێنێتە ناواخنی دەقەکانی خۆی، وەک لە ناواخنی رۆمانە صەد لاپەڕەییەکەیدا "خۆشەویستێیکی مەزن" دەیبینن.
لەو رۆمانەدا شیعرەکانی سەدەی یازدەم دەبن بە ئامرازی پێکەوەبەستن لە ناو ئەشقێکی ناو گۆڕەپانی قوتابخانەیەک.  ناڤید کرمانی خۆی بە ناوبژیکارێک یان نێوانەیەک لە نێوان رۆژهەڵات و  رۆژئاوا دەزانیت.   هاوبەشییەکەی لە دەستپێشکەری پرۆژەی ئالۆگۆڕی ئەدەبی "دیوانی رۆژئاوا-رۆژهەڵات" لە دوای کۆکراوەهۆنراوەیەکەی یۆهان ڤۆلفگەناگ گوێتە، ئەو مانایە دەبەخشێت. هەر بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوە ئەدەبەی کە تا جەنگی جیهانیی دووەم، بە زمانی  ئەلمانی نووسراوە، زۆربەی جاران بوون بە چاوگی ئەندێشە و زمانی کرمانی:  زۆرجاران ئاماژە بە فریدریش هوێلدەرن، جان پاول، فرانتس کافکا، تۆماس مەن یان هایمیترۆ فۆن دۆدێرەر دەکات.

ئازایی هونەریی

 ناڤید کرمانی بە دەرچوونی هەر کارێکی پەخشانی خۆی، خوێنەرەکانی تووشی حەپەسان دەکات. کاتێک لە ساڵی ٢٠١١ رۆمانی "ناوی تۆ"ی بڵاوبووەوە، خەڵک هەمووی مەدحی ئازایی هونەریی کرمانییان کرد.  ئەو رۆمانە،  کە ئاهەنگ بۆ ژیان دەگێڕێت و بیر لە مەرگ دەکاتەوە،  کرا بە ناوبژێرکراوی پاداشی کتێبی ئەلمانی.
لەم کتێبەیدا کرمانی شیعرناسیی خۆی فۆرمەلە دەکات و  وا دەکات کە خوێنەران بەشداری ئەندێشەکانی بکەن. هەموو لایەنەکانی ژیانی نووسەر دەبن بە بەشێک لە کەرەستەکانی ئەو رۆمانە،  مەرزەکانی نێوان شیعر و واقیع ڕەشدەبنەوە.
ئەوەی کرمانی لە کاری نووسینی نووسەرەکانی تردا بەرز دەیانبینێت،  خوێنەر بەسەرسوڕمانەوە لای کرمانیش دەیاندۆزێتەوە:
ڕستەی ئاێتە و ئالۆز،  کە چەندین لایەن و مانا دەهێننە بیری خوێنەر، هەروەها ژینگە و دەوروبەری بەچاودیتراو،  بەڵام هەمووشیان بەرەو ئامانج دەچن/ بەرەو جوانی زمانی ئەلمانی.  ناڤید کرمانی کارەکانی خۆی ئاوا پێناسە دەکات:
"هەموو شتێک گرنگە کە بیڵێیت. ئەوەی، کە من ناتوانم هەمووی لە کتێبێکدا بڵێم، ئەوا دەبێت بە سەرەتای کتێبی داهاتووم".
 
ئەو پاداشانەی کە پێی بەخشراوە

ناڤید کرمانی ئەندامی "ئاکادیمیای ئەلمانیی بۆ زمان"ە، هەروەها ئەندامی "ئاکادیمیای هامبورگ بۆ زانست"-ە. ئەو بۆ کارەکانی لە مەیدانی ڕۆژهەڵاتناسیدا چەندین پاداشی پێ دراوە، لەوانەی مەدالیای " Buber-Rosenzweig " و پاداشی "Kleist". لە ساڵێ ٢٠١٤ کرمانی بۆ سەرجەم کارەکانی بەرزترین  پاداشی ئەدەبی ئەلمانیی " Joseph-Breitbach" پێ بەخشرا.