گوێتە لە بەسرە
پرۆژەیەکی ڕۆشنبیری وەک ناوەندێک بۆ پەیوەندی و لێکترگەیشتن

پرۆژەیەکی ڕۆشنبیری وەک ناوەندێک بۆ پەیوەندی و لێکترگەیشتن
Birgit Svensson

کەس ناتوانیت باشتر لە سەفیری ئەلمانیا لە عێراق فرانتس یوسف کرێمپ، کتومت مەبەستەکە بپێکیت: "ئەدەبیات وەک کەرەسەی پەیوەندییەکان، وەک ناوەندێک بۆ لێکترگەیشتن."
 


لە شاری بەسرەی باشووری عێراق بابەتێک بە درێژایی پێنج رۆژان وەک ئەزموون و ژیانێکی ڕاستەقینە پیادەکرا، کاتیک کە نووسەرانی ئەلمانی و فەرەنسی و عێراقی بۆ یەکترناسین و ئالۆگۆڕ لە دیدارێکدا کۆبوونەوە.
 
ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی کەلتووری ئەلمانی – فەرەنسیدا سەفیری فەرەنسی لە عێراق، مارک  بارێتی و هاوکارە ئەلمانەکەی لە ١٧ی مایسدا لە مۆزەخانەی نوێی بەسرەدا کۆنفرانسێکی ئەدەبیان سازکرد، کە بە یارمەتی دارایی فەرەنسا و ئەلمانیا سازکرابوو.
 
لە ژێر دروشمی "نووسین بۆ ژیان" نووسەرانی عێراقی لەوانە تالیب عەبدولعەزیز و مونتەها عەمران لە بەسرەوە، هەروەها خانمە نووسەری ئەلمانی هەننا دوێبگن و خانمە نووسەری فەرەنسی ئێلیزا فۆنتێنایل پێکەوە کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی لەبارەی رۆل و  شوێنگە ژنان لە ئەدەب و کۆمەڵگەدا گەنگەشە بکەن.  تۆماس کوێسلەر، بەڕێوەبەری پەیمانگەی گوێتە لە عێراقیش لەم ئاهەنگەدا بەشدار بوو.
 
 بەر لەوە، وۆرکشۆپێکی نووسین لە بارەی تۆڕێکی پەیوەندی بۆ نووسەرانی ژن و چونیەتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان و بە گشتی لەبارەی نووسین بەڕێوەچوو. ژنە عێڕاقییە نووسەرەکان خواستیان ئەوە بوو، کە ئامۆژگاری و ڕانمایی لە هاوکارە ئەوروپاییەکانیان وەربگرن، لەبارەی ئەوەی چۆن نووسەرێک دەتوانێت بەرهەمەکانی خۆی لە دونیای جیهانگیریدا بخاتە بازاڕ، هەروەها چۆن سەرنجی دونیا بۆخۆی ڕادەکێشێت. پرسی ئەوەی کە ئایا دەکرێت نووسەرێک بتوانێت بەهۆی بەرهەمەکانی ژیانی خۆی دابین بکات،  ئەو پرسیارە هەمیشە دەهاتە پێشەوە. تەنانەت لەسەردەمی سەددام حوسێنیشدا بەڕێوەبردنی بەرهەمە ئەدەبییەکان لەلایەن دەولەتەوە ڕێکدەخرا. سانسۆرێکی توندی دەولەتی هەبوو، بەڵام بۆ ئەو نووسەرانەی پەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمدا خۆش بوو، دابینکردنی داراییش هەبوو. لەوەتەی کە ڕژێمی دکتاتۆری لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووخاوە، هەموو بارودۆخەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە. تۆڕی کۆمەڵایەتی نێوان نووسەران نەماوە، بنکەکانی بڵاوکردنەوە و  شێوازی بڵاوکردنەوەە پێویستە سەر لەنوێ دابمەزرێنەوە. یەکێتی نووسەرانی پێشوو لە ڕاستیدا هێشتان هەر ماوە، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ نووسەران پشتیان لی دەکەن و دەستپێشخەری تایبەتی خۆیان دادەمەزرینن.
 
خاڵی دەستپێکی کۆنفرانسەکەی بەسرە بریتی بوو لە کۆمەڵە دەقیکی وەرگیراوی قەسیدەی "لەگەڵ چاوەکانی ئینانا" و  کورتە پەخشانێکی خانمە نووسەری هاوچەرخی عێراقی، کە بە زمانی عەرەبی لە ساڵی ٢٠١٣ و بە زمانی ئەلمانی لە ساڵی ٢٠١٥ و بە زمانی فەرەنسی لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرابووەوە. بە دەستپێشخەری و دارایی پەیمانگەی گوێتە عێراق و سەفارەتی ئەلمانی لە بەغدا و سەفارەتی فەرەنسی لە بەغدا هەروەها خانمە رۆژنامەنووس بیرگیت سڤێنسۆن.
 
بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەقە وەرگیراوانە بە سێ زمانی جیاواز، بۆ یەکەمین جار گەیاندنی دەنگی ژنانی عێراق لە ئەدەب  و لە هەمان کاتدا بە سێ وڵات: لە عێراق، لە فەرەنسا هەروەها لە ئەلمانیا. "ئینانا" لەسەر سەکۆێێکی نێونەتەوەییدا، بەمە دەنگێک بەخشرایە ژنانی عێراق.
پێکەوەکاری لەسەر ئاستێکی لێکتر نزیک لە نێوان سەفارەتەکانی فەرنساو ئەلمانیا، هەروەها لەگەڵ پەیمانگەی فەرەنسی و  پەیمانگەی گوێتە، ڕێ بۆ ئەوەی خۆش دەکەن، کە ئەو پرۆژەیەی بیرگیت سڤێنسۆن دەستپێشکەری لێ کردووە، لە تریالۆگێکی (دانوستاندنی سێ لایەنەی)ئەدەبی لە نێوان عێراق، فەرەنسا و ئەلمانیا بەرەوپێشەوە بەردەوام بێت. کۆنفرانسەکەی بەسرە لە ناوەڕاستی مانگی مایس بەشێکی گرنگی ئەو پرۆژەیە بوو،  هەروەهاش سەفەری نووسەرانی ژنی عێراقی لە مانگی ئادار بەرەو پاریس.
بەشی سێیەمی ئەو   تریالۆگە پاشتر لە ئەلمانیا جێبەجێ دەکرێت: سێ ژنە نووسەر لە عێراقەوە وەک نوێنەرانی پرۆژەی "ئینانا: نووسین بۆ ژیان"  سەردانی پێشانگەی کتیبی فرانکفورت دەکەن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.