سیمینار لە بارەی هونەر
سمینار بە ڕێگای سکایپ، لە بارەی "هونەر هاوچەرخەکان" لە بەغدا

سمینار بە ڕێگای سکایپ، لە بارەی "هونەر هاوچەرخەکان" لە بەغدا
Deema Ahmed

پەیمانگەی گوێتە عێراق/نووسینگەی پەیوەندییەکان هەولیر، هەڵسا بە گێڕانی زنجیرەیەک سمینار لە بەغدا لە بارەی "هونەرە هاوچەرخەکان".
خاڵی قورسایی سمینارەکان کەوتبووە سەر بابەتی نێودیسیپلینی و نێوکردەیی (Interdisziplinarität and Interaktion).
ئامانج ئەوە بوو، کە چاوڕۆنیێک لە بارەی شێوازەکانی کاری هاوبەشی  فرەپسپۆری پێشکەش بکرێت. شێوازی نوێ و ڕێبازەکانی هونەری هاوچەرخ و پێشنیار پێشکەش بکرێت، کە چۆن دەکرێت تاک تاکەی پسپۆری کارەکان پێکەوە چەمک بکرێن.
 

 
بە گشتی سمینارەکان ١٠ کاژێریان بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و وەرگێڕانی دەمودەست بەڕیوەچوون. هونەرمەندانی ئەلمانی و پسپۆرانی هونەر بە ڕێگای سکایپ بەشداری سمینارەکانیان کرد.  لە کۆتایی سمینارەکانیاندا، کە دەبووایە تا دەکرێت بە نێوکردانە دابڕێژرێت، دوو هونەرمەندی عێراقی تازەپێگەیشتوو کارەکانی خۆیان پێشاندا،  کە هەریەکێکیان بە پێی توانا ڕەچاوی بابەتەکانیان کردبوو.
 
سمینارەکان بە کۆکاری لەگەڵ کۆلێژی هونەری زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو. بەشداربووان بریتی بوون لە خوێندکارانی  کۆلێژی هونەر و پەیمانگەی هونەرە جوانەکان هەروەها ئەندامانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی پەیمانگەی تەرکیب بەغدا بۆ هونەرە هاوچەرخەکان.  لە هەر سمینارێکدا ٢٠ تا ٣٠ بەشداربوو چاوەڕوان دەکرا. (تەمەنیان دەکەوتە نێوان ١٨ تا ٣٥ ساڵان، خوێندکاران و  مامۆستایانی لاو).
 
هونەری هاوچەرخ لە عێراق نە بە وانە دەگوترێتەوەو نە پراکتیزە دەکرێت.  خواست ئەوە بوو کە بە کۆمەڵیک نموونە، ئەوە پێشانبدرێت، چۆن هونەرمەندێک دەتوانێت هاوچەرخانە کاربکات و بیربکاتەوە.  فێربوون لە کایەکانی هونەر لە وانەکانی زانکۆ دەولەتییەکانی عێراقدا زۆر بە دەگمەن دەست بۆ هونەری هاوچەرخ دەبەن، چونکە سوستێمی فێرکردن لەو پەنجا ساڵەی دواییدا گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. مامۆستایان تەنها ئەوە بە خوێندکاران دەڵێن،  کە هونەرمەندان دەبێت چۆن کار بکەن. بەوەش زۆر کەم کایەی ئازاد بۆ بەهرەی تاکەکەسی  دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی پەرە بە هونەربدات. هونەرمەندانی تازەپێگەیشتووی عێراق حەزدەکەن ئەو سنوورە ببەزێنن.
 
ئەو زنجیرە سمینارەی کە بەم دواییە بە سەرپەرشتی هونەرمەندانی کارای ئەلمانی، فابیان کنێشت  بەڕێوەچوو، ئەوەیان پێشاندا، کە بە ڕێگای ئالۆگۆری بیرۆکەی هونەریی لەگەڵ هونەرمەندانی تازەپێگەیشتووی عێراقی تەوژمێکیان پێ دەدات بۆ وروژاندنی پرۆژەی هونەری ناتەقلیدی.
بۆ نموونە پەیکەری کاتی بەرهەمهێنرا و لە فەزاکانی شار و گەلەرییەکان خرایە بەرچاوان. هونەری چوونەناو (تداخل) لە فەزا ئازادەکان خرایە بەرچاوان.  شانۆکان بوونە فەزای دامەزراندنی هونەری یان فەزای کراوەی شانۆگەری. لە ڤێستیڤالی تەرکیب بەغدا بۆ هونەرە هاوچەرخەکان لە ساڵی ڕابردوو، دەتوانرا بە ڕۆشنی هەست بە سەرکەوتنەکانی سمینارەکان لەگەڵ فابیان کنێشتدا بکرێت.
 
بۆ ئەوەی وەک هونەرمەندێک سەرکەوتوو بیت، زانست و خۆڕێکخستن گەرەکە و هەروەها خۆخستنەبازاڕیش، ئەوەی کە زۆربەی هونەرمەندە تازەپێگەیشتووەکانی عێراق دەرکی پێ نابەن. بۆیەشە چەقێکی تری سمینارەکان بریتی بوو لە چۆنیەتی خۆخستنەبازاڕ و چۆن وەک هونەرمەندێک بۆ نموونە دەتوانیت بە یارمەتی ئینتەرنیت سنوورەکان ببەزێنیت و خۆت بناسێنیت.