کوردستان
ساڵرۆژی سییەم: لە بیرەوەری هەلەبجەدا
پێشاندانی فیلمی هەلەبجە: منداڵە گومبووەکانی ئەکرەم- دواتریش دانوستاندن.
لە ١٦/٣/١٩٨٨ شاری کوردنشینی هەلەبجە کەوتە بەر هێرشی گازی ژەهراوی، هەزاران کەس ژیانیان لەدەستدا، کە بەشێکی زۆریان منداڵ بوون. بۆمبابارانەکە بەشێک بوو لە هێرشەکانی ئەنفالی رژێمی بەعس، کە لە بەغدادا حوکمی دەکرد. وێنەکانی قوربانیانی لێدانی هەلەبجە وەک بیرەوەریێکی گشتی چەسپاو لە ئەندێشەی هاووڵاتیانی کورد ماوەتەوە. گازە کیمیاویەکان، کە لە بۆمبا بکوژەکانەوە، بڵاوببوونەوە، لە ساڵانی هەشتاکان بە یارمەتی تەکنۆلۆجیای ئەلمانی دروستکرابوون و لەلایەن کارگەکانی ئەلمانیا هەناردەکرابوون. ژمارەیەکی زۆر لە کارگە ئەلمانییەکان و هەروەها هەندێک کارگەی ئەوروپایی لە دروستکردنی گازە ژەهراویەکان بەشداریان کردوو. پەیوەند بەم تاوانکاریانەی جەنگ و بازرگانی و هەناردەکانی وڵاتانی رۆژئاوا، بەهۆی ڕووداوەکانی سووریا لە هەموو کاتێک پتر بووەتە بابەتێکی ئێستایی.
لە ساڵرۆژی ٣٠-یەمی لێدانی هەلەبجەدا، پێویستە لە بیرەوەری قوربانیەکان و کەسوکارەکانیاندا بووەستین. لە هەمانکاتدا پێویستە نەک تەنها ئاوڕ لە ڕابردوو بدرێتەوە، بەڵکوو دەبێت ئەمە وەک هۆشیارکردنەوەیەک بێت بۆ ئێستا. ئێمە چی لەم ڕووداوە فێربووین؟ ئایا دەتوانین ڕێگە لەوە بگرین کە قەسابخانەیەکی ئاوا پڕ لە تاوانکاری جارێکی تر لە دوارۆژدا ڕوونەدات؟
پەیمانگەی گوێتە –عێراق لە ئێوارەی ٣٠-یەمین ساڵڕۆژی هەلەبجەدا فیلمی دۆکۆمێنتاری "منداڵە گومبووەکانی هەلەبجە"ی دەرهێنەری کوردی-ئەلمانی ئەکرەم هیدۆ-ی پێشاندا.
دوای ٢١ ساڵان عەلی لە ئێرانەوە بەرەو کوردستان/عێراق گەڕایەوە، بۆ زێدی خۆی، شاری هەلەبجە، بۆ ئەوەی بەدوای خیزانەکەیدا بگەڕێت. پێنج خێزان کە منداڵەکانیان سەرنگووم بوونە، ئاواتی ئەوەیان دەخواست کە عەلی کوڕەکەی ئەوان بێت. هەروەهاش خێزاکەی فەرهاد، هونەرمەند و مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی، کە بەهۆی هێرشە گازە ژەهراویەکەی سەددام حوسێن لە ساڵی ١٩٨٨ پێنج منداڵیان سەرنگوم بوون. دووانیان لە ئێران گوم بوون... ئایا دەبێت عەلی کوڕە گومبووەکەی ئەوان نەبێت؟
ئەو ژوورەی کە لە قاوەخانەی Dolce Vita کۆڕەکەی تێدا ئەنجام دەدرا بە ئامادەبوونی ٨٠ بەشداربوو جمەی دەهات. پێشاندانی فیلمەکە گەنگەشە و دانوستاندنێکی گەرم لەگەڵ یەکێک لەو گەواهیدەرانەی کە بەچاوی خۆی بۆردمانەکەی دی بوو، بەڕێوەچوو. هەڵسوڕێنی کۆڕەکە تۆماس کوێسلەری بەڕێوەبەری پەیمانگەی گوێتە- عێراق بوو.