ئه‌نه‌س عه‌بدول سه‌مه‌د //به‌غداد
شاره ئازاده‌كان و جه‌سته ئازاده‌كان
ئه‌نه‌س عه‌بدول سه‌مه‌د، له دایكبووی ساڵی ١٩٧٤ له‌شاری به‌غداد. له‌ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان له‌به‌شی شانۆ و ده‌رهێنان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی شانۆی ( ئه‌سته‌م - المستحیل) ه كه له‌ساڵی ١٩٩٦دا دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر زمانی جه‌سته ده‌كه‌ن. تیمه‌كه‌ی ئه‌نه‌س له پازده كه‌س پێكهاتووه و له‌سه‌ر ستایڵی (میتا شانۆ) و ( زمانی جه‌سته) كارده‌كات، كه شانۆی هاوچه‌رخه. له‌ئێراق و چه‌ندین وڵاتی جیاوازدا نمایشیان هه‌بووه و براوه‌ی چه‌نده‌ها خه‌ڵاتن و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێكخراو كاری كردوه. له‌م دواییانه‌دا دوو پرۆژه‌ی له‌گه‌ڵ (سندوقی شازاده كڵاوس) له هۆڵه‌ندا ئه‌نجامداوه وشه‌ریكی ڕه‌سمیانه.
شاره ئازاده‌كان و جه‌سته ئازاده‌كان
ناوی شانۆنامه‌كه‌ی ئه‌نه‌س (شاره ئازاده‌كان و جه‌سته ئازاده‌كان)ه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨‌دا ته‌واو بوو. له‌زۆرێك له‌شاره‌كانی ئێراق وه‌كو به‌غداد، كه‌ركوك، به‌سره، دیاله، فه‌لوجه و زۆریتر نمایشكراوه. شانۆكه پشتی به‌ستوو به ۆڕك شۆپ. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌هه‌ر شارێك كۆمه‌ڵێك گه‌نج هه‌ڵده‌بژێردران كه پێشتر ئه‌زموونی شانۆییان نه‌بووه و دوایی ڕۆڵیان بینیووه له‌شانۆكه‌دا. ئه‌م گه‌نجانه له‌م ۆڕك شۆپانه‌دا ڕاهێنانیان پێكراوه و خه‌ونێكیان له خه‌ونه‌كانیان كردۆته نمایشێكی شانۆیی. خه‌ونی نمایشكراو، خه‌ونه له‌باره‌ی ئازادی بیركردنه‌وه، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ژن و گه‌نجان....هتد. به‌تایبه‌ت له‌شاری به‌سره به‌شداریه‌كی باشی ژنان هه‌بوو له‌م ۆڕك شۆپ و شانۆیه‌دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له (زانكۆی هونه‌ر) له به‌سره ئه‌م شانۆیه پێشكه‌شكرا له‌ناو خه‌ڵكدا و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. به‌هه‌مان شێوه له فه‌لوجه‌ش پێشكه‌شكردنی ۆڕك شۆپێكی زۆر باش بوو كه ژنان ته‌نانه‌ت به نیقابیشه‌وه به‌شداربوون سه‌ره‌ڕای زاڵبوونی كه‌شی ئاینی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا. به‌هه‌مان شێوه له دیاله و كه‌ركوك وسه‌ماوه و شاره‌كانی تر ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتوانه بوو، خه‌ڵك زۆر باش به پیر ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه هاتن، به‌جۆرێك كه‌سانێك ئێستا خۆیان بوونه‌ته ڕاهێنه‌ری شانۆیی و ڕاهێنان به‌كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن.ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنی جیاكاری ئاینی له‌نێوان ژن وپیاودا، كه ئێستا له‌ئێراقدا دروست بووه. به بڕوای ئه‌نه‌س، له دوای جه‌نگدا ژنان له‌به‌شداریكردن له‌شانۆدا كشانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكشان و ژیانه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئاینی ونه‌ریتخوازی و به‌ها دینی و خێڵه‌كیه‌كانه‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه له‌هه‌موو شارێكدا ۆڕك شۆپ بۆ پیاوانیش ده‌كرێت و ڕاهێنه‌ره‌كان بانگه‌وازی بۆده‌كه‌ن ودوای ڕاهێنانه‌كان به‌نمایشێكی شانۆیی كۆتایی دێت. به‌شداری كراوه‌یه و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز ڕێگر نه‌بووه وهه‌موو كه‌س بۆی هه‌بووه به‌شدار بێت. هه‌مان ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌شدارن له ۆرك شۆپه‌كه له نمایشی شانۆكه‌دا به‌شدارن. ماوه‌ی شانۆكه چل خوله‌كه و موزیك به‌شێكی گرنگێتی. ئه‌نه‌س ئامانجی ئه‌وه بووه بچێته دێكانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و دێهاتانه‌ی كه زۆر دوورن وته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانن.
ئه‌زمونی شانۆكه له مه‌یدانه‌كان وشوێنه گشتیه‌كان و لادێ و شاره‌كاندا پێشكه‌شكراوه، ئامانج ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی زمانی جه‌سته‌وه باس له ئازادی جه‌سته و بیر‌و هزر بكرێت و ئه‌م خه‌ونه بچێته هه‌موو شوێنێكه‌وه.
كۆنسێپتی شانۆكه
ئه‌م پڕۆژه‌یه كار له‌سه‌ر ئازادكردنی جه‌سته ده‌كات، ڕاسته شاره‌كان ئازادكراون، به‌ڵام جه‌سته‌كان ئازاد نین. هه‌ربۆیه ئه‌م شانۆیه كار له‌سه‌ر زمانی جه‌سته ده‌كات كه پێویستی به قسه‌كردن نییه، هه‌موو كه‌س له هه‌موو شار و وڵاتێك و نه‌ته‌وه و زمانێك ده‌توانێت لێی تێبگات. كۆنسێپتی كاره‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی توندڕه‌وی و كۆنه‌پارێزیه‌وه، ژنان له‌چالاكی ژیانی ڕۆژانه و له‌فه‌زای گشتیدا ونبوون و ناچالاك كراون. ئه‌مه‌ش وایكردووه شانۆ ده‌لاقه‌ی گه‌وره‌ی تێبكه‌وێت، هه‌ربۆیه ئه‌نه‌س و تیمه‌كه‌ی هه‌وڵیانداوه گه‌نجان و تواناكانیان چالاك بكه‌نه‌وه.به‌بڕوای ئه‌نه‌س؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شانۆ له ئێراقدا مێژوویه‌كی دووری هه‌یه و ڕه‌سه‌نه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا له‌ژێر سانسۆردا بوو. به‌ڵام دوای ساڵی ٢٠٠٣ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نائارامی هه‌یه له ئێراقدا وسه‌ره‌ڕای كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌رگایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئازادیه‌كاندا كراوه‌ته‌وه. بۆ نمونه بیركردنه‌وه‌ی ئازادنه و كاركردن و پێشكه‌شكردنی نمایشه شانۆییه‌كان ڕوو له زیادبوونه. ئێستا هه‌مووان به‌دوای شێوازی تازه و كاركردنی تردا ده‌گه‌ڕێن...هه‌روه‌ها ئه‌نه‌س ده‌ڵێت: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه، به‌جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه و جێنده‌ر و بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان زمانێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ گفتوگۆكردن، پێویسته ته‌نها جه‌سته مرۆڤه‌كان كۆبكاته‌وه.