هەمووی تێدایە! تاقیکردنەوەکە
Goethe-Zertifikat C1 لەم بەشانەی تاقیکردنەوە پێکدێت: خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە جووتە یان بە تەنهایی).
تاقیکردنەوەکە لە سەرتاسەری جیهاندا بە یەک پێوەری هاوسان دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
خوێندنەوە
ئێوە دەقی ناو کتێبی بابەتیی، پێداچوونەوە/ یان ڕاپۆرت دەخوێننەوە، دواتر بە پێی ئەرکەکانیان ئەوە پێشاندەدەن، کە دەتوانن بەسەر دەقێکی گەورەی زمانی ئەلمانیدا زاڵ ببن و ناواخنی دەقەکە دووبارە باس بکەنەوە.
کات: ٧٠ خولەک.
نووسین
زانیاری لە بارەی بابەتێک لە شێوەی وێنەییدا وەردەگرن، ئێوەش بیروبۆچوونی خۆتان لە بارەی بابەکە، لە دەقێکی نووسراو و داڕێژراوی باشدا بە تێرورەسەلی دەردەبڕن.
کات: ٨٠ خولەک
بیستن
گوێ لە گفتوگۆیێک، تەلەفۆنکردنێک، دێمانەیەک، ، یان راپۆرتێکی ڕادیۆ دەگرن، تێبینی و سەرنجەکانی خۆتان دەنووسنەوە و دەربڕینەکان ڕێکدەخەن.
کات: نزیکە ٤٠ خولەک
قسەکردن
لە بەشی یەکەمی تاقیکردنەوەکەدا ئێوە هەڵوێستی خۆتان بەرامبەر دەقێکی کورت دەردەبڕن. دواتر لەگەڵ هاوەڵە بەشداربووەکەت پێکەوە بڕیار لەسەر وادەیەک دەدەن یان شیکارێک دەدۆزنەوە.
کات: ١٥ خولەک
مەرجەکان
Goethe-Zertifikat C1 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
- Goethe-Zertifikat C1 بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ ساڵییەوە بێت.
- مەرجی سەرکەوتن لە Goethe-Zertifikat C1 بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی C1 ی پێنجەمین پلە لە پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
- مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٨٠٠ تا ١٠٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.