دەق بۆ وێنەکە: ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا
بێ جیاوازی ئەوەی کە بەهۆی پیشەکەتەوە یانیش بە هۆکاری تایبەتی دەتەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی بچیت بۆ ئەڵمانیا، ئەوا تۆ نەک تەنها پێویستیت بە شارەزایی زمانی ئەڵمانی هەیە، بەڵکو پێویستیت بە زانیاری دەربارەی ژیان و کاری ڕۆژانەش لە ئەڵمانیا هەیە. پەیمانگەی گۆتە لە عێراق ئامادەکاریی گونجاوتان بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش دەکات ß دەق وەک "ژێرنوسی وێنە"“
ARBEITEN IN DEUTSCHLAND
Sie möchten in Deutschland arbeiten? Das Fachkräfteeinwanderungsgesetz für Deutschland bietet seit dem 1. März 2020 neue Möglichkeiten. Welche Neuerungen zu den Themen Visum, Anerkennung und Ausbildung gibt es?
Informieren Sie sich in dem Erklärvideo von Make it in Germany, dem Portal der Bundesregierung für Fachkräfte aus dem Ausland.
Wenn Sie weitere Informationen benötigen oder sich individuell beraten lassen möchten, können Sie sich gerne an uns wenden.
UNSERE ZIELGRUPPE
Das Projekt „Leben und Arbeiten in Deutschland“ richtet sich gezielt an Zuwandernde, die aus privaten (Familiennachzug) oder beruflichen Gründen (qualifizierte Fachkräfte) dauerhaft nach Deutschland ziehen möchten.
Das Projekt „Leben und Arbeiten in Deutschland“ richtet sich gezielt an Zuwandernde, die aus privaten (Familiennachzug) oder beruflichen Gründen (qualifizierte Fachkräfte) dauerhaft nach Deutschland ziehen möchten.
WAS BIETET DAS GOETHE-INSTITUT IM IRAK AN?
- Deutschkurse aller Niveaustufen
- Prüfungsvorbereitung
- Persönliche Beratung zu den Themen Leben und Arbeiten in Deutschland
- Informationsveranstaltungen und Seminare
- Unterstützung beim Visumsantrag (Hinweise zu benötigten Dokumenten wie z.B. Sprachnachweis)
ژیان و كاركردن له ئه‌ڵمانیا
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووى كۆچكردنت بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌یه به شێوه‌ى هه‌میشه‌یی به‌مه‌به‌ستى كاركردن یان هه‌ر هۆكارێكى تایبه‌ت، ئه‌وا پێویستیت به بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى زمان و زانیاری له‌سه‌ر كار و شێوازى ژیان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یمانگه‌ى گۆیته له شاری هه‌ولێر هه‌ڵى فێربوون و زانیاریی جۆراوجۆت پێ ده‌به‌خشێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوكارییه‌كى گونجاو له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خۆ ئاماده‌كردن بۆ گه‌شته‌كه.
مه‌به‌ست له پڕۆژه‌ى "به‌ر له خۆگونجاندن" چییه؟
پڕۆژه‌ى "به‌ر له خوگونجاندن" یان به‌ر له تێكه‌ڵبوون كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ى گۆیتهی ئه‌ڵمانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، واته ئاماده‌كردنى به‌رێزتان بۆ ژیانى رۆژانه و كاركردن له ئه‌ڵمانیا به‌ر له چوونتان. له رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌وه ده‌توانن زانیاری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانیا و چۆنیه‌تى ژیان له‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش به‌م رێگایانه‌ى خواره‌وه:
- پێشكه‌شكردنى زانیاری و رێنمایی بۆ به‌رێزتان به‌شێوه‌ى: چاوپێكه‌وتن، ته‌له‌فۆن یان له رێگه‌ى ئیمێڵه‌وه
- خزمه‌تگوزارییه زانیارییه‌كان(سیمینار، وۆركشۆپ)
- پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه
په‌يمانگه‌ی گۆته له عێراق چ پێشکه‌ش ده‌كات؟
- خوله‌كانى فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانى له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان
- خزمه‌تگوزاری رێنماییكردن سه‌باره‌ت به خۆگونجاندن له ئه‌ڵمانیا (بۆ نموونه، پێدانى زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تى ژیانى رۆژانه و كاركردن له ئه‌ڵمانیا)
- پاڵپشتیكردن له كاتى داواكردنى ڤیزا(بۆ نموونه، پێدانى زانیاری سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه پێویستن بۆ وه‌رگرتنى ڤیزا وه‌كو بڕوانامه‌ى زمان)
كامه كۆمه‌ڵه ده‌بێته ئامانجی ئێمه؟
پرۆژه‌ی "به‌ر له خۆگونجاندن" له عێراق، پێش هه‌موو شتێك گرینگی به‌و كۆچبه‌رانه ده‌دات، كه له رێگه‌ی كاركردنه‌وه یاخود له چوارچێوه‌ی یاسای بهیهكگهیاندنهوهی خانه‌واده ( لم شمل الاسره) ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچ بكه‌ن.
بهیهكگهیاندنهوهی خانه‌واده ( لم شمل الاسرة)
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت لێره‌یت و ده‌ته‌وێت به خێزانه‌كه‌ت بگه‌یت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا؟ ئه‌وا به پێی یاسای بهیهكگهیاندنهوهی خانه‌واده له‌سه‌رته هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه به‌جێ بگه‌یه‌نی تا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بهخانهوادهكهت شاد بیته‌وه. مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن، خێزانه‌كه‌ت له ئهڵمانیاههڵگری مافی په‌نابه‌ری بێت، رووبه‌ری خانووه‌كه گونجاو بێت بۆ پێشوازیكردنت و هه‌ره‌وه‌ها له‌ڕووی داراییه‌وه توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت.
جگه له‌م مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته به‌ڕێزت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی ئاستی A1 بیت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یمانگه‌ی گۆیته خزمه‌تگوزاری فێربوون و ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی دابین ده‌كات. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بڕوانامه‌وه ده‌توانیت له كونسوڵی ئه‌ڵمانی داواكاری فیزا له چوارچێوهییاسای بهیهكگهیاندنهوهی خانه‌واده پێشكێش بكه‌یت. بۆ زانیاری زیاتر به‌رێزتان ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن و ئێمه ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێنماییتان بكه‌ین.
پسپۆرییه‌كان
ده‌ته‌وێ له ئه‌ڵمانیا كار بكه‌ى؟ بێگومان بۆ هه‌ر پیشه‌یه‌ك یاخود پسپۆرییه‌ك له ئهڵمانایاسا و رێساى جیاواز و تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
پێشكه‌شكردنى رێنمایی ده‌رباره‌ى خۆگونجاندن له ئه‌ڵمانیا
پێش كۆچكردنت بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، بێگومان كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌لات گه‌ڵاڵه ده‌بێت، له‌وانه:
- چۆن بتوانم پێش كۆچكردن بۆ ئه‌ڵمانیا خۆم ئاماد بكه‌م؟
- تا چ ئاستێك زمان پێویسته بزانم و چۆن بتوانم به باشترین شێوه خۆم بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی زمان ئاماده بكه‌م؟
- هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان چین دواى گه‌یشتنم بۆ ئه‌ڵمانیا؟
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ده‌تانه‌وێ له نزیكه‌وه چاوتان به ئێمه بكه‌وێ، ده‌توانن له رێگه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆرمه‌ى خواره‌وه پێوه‌ندى به ئێمه‌وه بكه‌ن. ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین واده‌یه‌كى گونجاو بۆ به‌رێزتان ته‌رخان بكه‌ین.