خولی زمانی ئەلمانی لە ئەلمانیا
فێربوونی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتە لە ئەلمانیا، پترە لە تەنها خولێکی زمان: ئەوە شانسێکیشە بۆ ئێوە، وڵاتێک و کەلتوورەکەی بناسن، بە وردی شارەزای خەڵکەکەی و ژیانی رۆژانەیان ببن، هەروەها ئەزموونی نوێ لە ژیان وەربگرن. بە کورتی: ئەمە بیرێکی ڕاست و باشە.