زانیاری تر
٢٠١٨

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat B2

Goethe-Zertifikat B2 کاری نوێی لەسەر کراوە. دەتوانن Goethe-Zertifikat B2ی کۆنەکە هەتا ٣١/١٢/٢٠١٨ لە سەرتاسەری جیهان و تا ٣١/٧/٢٠١٩ لە چەند ناوەندێکی هەڵبژێردراوی تاقیکردنەوەکان ببڕن. تکایە زانیاری لە ناوەندی تاقیکردنەوەکەت وەربگرن.

یەک بە یەک: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat B2 لەم بەشانەی تاقیکردنەوە پێکدێت: خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە جووتە یان تاک تاک).

تاقیکردنەوەکە لە سەرتاسەری جیهاندا بە هاوسانی دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە چەند دەقێکی جیا جیای وەک ئاگادارییەکان، چەند دێری کەتەلۆگێک، دەق لە کتێبێکی بابەتیی، کۆمێنت، پێداچوونەوە و هەواڵ دەخوێننەوە و کار لەسەر ئەرکە داواکراوەکان دەکەن. هەروەها بۆشایی دەقێکی نووسراو بەو پەیڤانە پڕ دەکەنەوە، کە نەنووسراون.

کات: ٨٠ خولەک.

نووسین

بە نووسین بۆچوونی خۆتان لە بارەی نووسراوی ناو رۆژنامەیەک، یان ناو ئینتەرنێت دەردەبڕن، هەروەها ڕاستکاری لە نامەیەکدا دەکەن.

کات: ٨٠ خولەک

بیستن

گوێ لە گفتوگۆ و تەلەفۆنکردن دەگرن، پاشان ڕاستکاری یان تەواوکاری لە قسە بیستراوەکان دەکەن، هەروەها دەربڕینەکان ڕێکدەخەن. سەرەڕای ئەوەش گوێ لە دێمانەیەک لە بارەی بابەتێکی هەنووکەیی کۆمەڵایەتی دەگرن و کار لەسەر ئەرکە داواکراوەکان دەکەن.

کات: نزیکەی ٣٠ خولەک

قسەکردن

ئێوە هەڵوێستی خۆتان لە بارەی دەقێکی کورتی بەشی یەکەمی تاقیکردنەوەکەدا باس دەکەن. پاشان لەگەڵ بەشداربووەکەی بەرامبەرت گفتوگۆ دەکەن، بۆ ئەوەی وادەیەک پێکەوە دابنێن، یان شیکارێکی هاوبەش دەدۆزنەوە.

کات: ١٠ تا ١٥ خولەک.

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat B2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • Goethe-Zertifikat B2 ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ ساڵییەوە بێت.
  • مەرجی Goethe-Zertifikat B2 بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی B2 لە پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٦٠٠-٨٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.