زانیاری تر

گەڕانەوە بۆ Goethe-Zertifikat C1

هەمووی تێدایە! تاقیکردنەوەکە

Goethe-Zertifikat C1 لەم بەشانەی تاقیکردنەوە پێکدێت: خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە جووتە یان بە تەنهایی).

تاقیکردنەوەکە لە سەرتاسەری جیهاندا بە یەک پێوەری هاوسان دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە دەقی ناو کتێبی بابەتیی، پێداچوونەوە/ یان ڕاپۆرت دەخوێننەوە، دواتر بە پێی ئەرکەکانیان ئەوە پێشاندەدەن، کە دەتوانن بەسەر دەقێکی گەورەی زمانی ئەلمانیدا زاڵ ببن و ناواخنی دەقەکە دووبارە باس بکەنەوە.

کات: ٧٠ خولەک.

نووسین

زانیاری لە بارەی بابەتێک لە شێوەی وێنەییدا وەردەگرن، ئێوەش بیروبۆچوونی خۆتان لە بارەی بابەکە، لە دەقێکی نووسراو و داڕێژراوی باشدا بە تێرورەسەلی دەردەبڕن.

کات: ٨٠ خولەک

بیستن

گوێ لە گفتوگۆیێک، تەلەفۆنکردنێک، دێمانەیەک، ، یان راپۆرتێکی ڕادیۆ دەگرن، تێبینی و سەرنجەکانی خۆتان دەنووسنەوە و دەربڕینەکان ڕێکدەخەن.

کات: نزیکە ٤٠ خولەک

قسەکردن

لە بەشی یەکەمی تاقیکردنەوەکەدا ئێوە هەڵوێستی خۆتان بەرامبەر دەقێکی کورت دەردەبڕن. دواتر لەگەڵ هاوەڵە بەشداربووەکەت پێکەوە بڕیار لەسەر وادەیەک دەدەن یان شیکارێک دەدۆزنەوە.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat C1 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • Goethe-Zertifikat C1 بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ ساڵییەوە بێت.
  • مەرجی سەرکەوتن لە Goethe-Zertifikat C1 بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی C1 ی پێنجەمین پلە لە پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٨٠٠ تا ١٠٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.

ئێوە دەتانەوێت خۆتان وردتر ئامادەبکەن؟

بێگومان لای ئێمە نەک هەر دەتوانن تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی بکەن، بەڵکوو دەتوانن زمانی ئەلمانیش فێرببن. پەیمانگەی گوێتە لە سەرتاسەری جیهاندا لە پێشەوەی پێشکەشکارانی وانەکانی زمانی ئەلمانییە.
بەرەو خولەکانی زمانی ئەلمانی

ئەگەر هیچ خولێکتان لە نزیک خۆتانەوە نەدۆزییەوە، لەوانەیە دەرفەتەکانی ئێمە بۆ خوێندن لە دوورەوە بایەخی بۆ ئێوە هەبێت.
فێربوونی زمانی ئەلمانی بە ئۆنلاین.