نەخشەڕێگاکان و کەرەستەکان

نەخشەڕێگاکان و کەرەستەکان وێنە: Goethe-Institut/Sonja Tobias

زمانی ئەلمانی بۆ پیشە و بۆ خوێندن

کەرەسەی وانەکان و فێرکاری بۆ پیشە پسپۆرییەکانی ئابووری، گەشتیاری، تەکنیک و پزیشکی دابین دەکرێت.

ئەلمانی بۆ منداڵان

خولی تایبەتی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی DaF بۆ فێرخوازانی تەمەن ٤-١٠ ساڵان پێشکەش دەکرێت، بە زۆر ڕیگای یاریئامێز و زانستە هاوچەرخەکانی ڕێبازی وانەگوتنەوە و وانەوانیزانی، پشتگیری ئەو منداڵانە دەکرێت کە دەیانەوێت زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی فێرببن.

ئەلمانی بۆ لاوان

لاوان خاوەنی ئاکار و سەلیقەی تایبەتی خۆیانن بۆ فێربوون، کە لە زۆر لایەنەوە جیاوازە لەگەڵ ئاکارەکانی گەورە و منداڵان.

Werbung für Deutsch

Schnupper-Fernsehkurs „Deutsch macht Spaß“ © Hueber Verlag

زمانی ئەلمانی خۆشی دەبەخشێت!

بۆ ئەوەی فێری زمانی ئەلمانی ببن، هیچ پێویست ناکات ئێوە ئاینشتاین بن، خولی ئەزموونیی لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بە ناوی " زمانی ئەلمانی خۆشی دەبەخشێت!" بریتییە لە ١٣ زنجیرەی یەک لەدوایەک لە بارەی بابەتێکی تایبەت و چاوڕوونیێکی سەرەتایی پێشکەشی تەماشاوانان دەکات.

Weitere Angebote für Deutschlehrende

بیبلۆگرافیای(ئەلمانی وەک زمانی بیانی)- DaF ڕاڤەکراو بە ئۆنلاین(KomBiOn)

ئەرکی ناوەندیی بیبلۆگرافیای ڕاڤەکراوە بە ڕێگای  ئۆنلاین(KomBiOn) بریتییە لە ڕووپێوی هەموو کتێب و سەرچاوە بابەتییەکان ی فێربوون و تاقیکردنەوەکان، لە کایەی ئەلمانی وەک زمانی بیانیی و زمانی دووەم، هەروەها و کۆکردنەوەیان لە بانکێکی زانیارییەکان (بانکێکی داتەکان)

چوارچێوەی مەرجەعی هاوبەشیی ئەوروپایی بۆ زمانەکان

"چوارچێوەی مەرجەعی هاوبەشیی ئەوروپایی بۆ زمانەکان": فێرکردن، وانەگوتنەوە، هەڵسەنگاندن" چۆنیەتی فیرکردن و وانەگوتنەوە و هەڵسەنگاندنی توانای زمانییمان دەخاتە بەرچاو، بە پێی پێوەرە هاوبەشەکان.

ڕاستەڕایەلی پرۆفایلی ئەوروپایی (EPR)

ڕاستەڕایەلی پرۆفایلی ئەوروپایی (EPR) پشتگیری مامۆستایانی زمان دەکات لە پەرەدان بە پسپۆرییەکانیان. ئەوە پێوەرێکە، کە ناوەندی تواناکانی مامۆستایانی زمان بەسەر شەش قۆناغی پێشکەوتن دابەش دەکات.

پرۆفایلەکانی ئەلمانیی

"پرۆفایلەکانی ئەلمانی" بە پێشاندانی نموونەی دیار و ڕۆشن، باسی ئاراستەی هەنگاو و کارکانی فێربوونی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی و زمانی ئەلمانی وەک زمانی دووەممان بۆ دەکات، بەپێی داخوازییەکانی پلەئاستەکان لە ڕوانگەی "چوارچێوەی مەرجەعی هاوبەشیی ئەوروپایی بۆ زمانەکان"