بۆچی زمانی ئەلمانی فێرببین؟
١٠ هۆکار بۆ زمانی ئەلمانی

هەر نەخشەیەکتان حەز لێیە بۆ دوارۆژی خۆتان جێبەجێ بکەن، ئەوا بە ڕێگای شارەزاییتان لە زمانی ئەلمانیدا دەتوانن تواناکان بێ سنوور بۆخۆتان دابین بکەن. فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە بەدەستخستنی ئەو ئامادەییەی، کە دەتوانن بە هۆیەوە چۆنایەتی پیشەیی و ژیانی خۆتان باشتر بکەن.

  • <b>لە ژیانی کارکردندا:</b> پەیوەندی گۆڕینەوە بە زمانی ئەلمانی لەگەڵ هاوبەشە زمان ئەلماییەکەت لە کاردا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندی کارکردنتان بەهیز بێت، بەمەش شانسی پترت دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەر و سەرکەوتنی زیاتر. © colourbox.com
    لە ژیانی کارکردندا: پەیوەندی گۆڕینەوە بە زمانی ئەلمانی لەگەڵ هاوبەشە زمان ئەلماییەکەت لە کاردا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندی کارکردنتان بەهیز بێت، بەمەش شانسی پترت دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەر و سەرکەوتنی زیاتر.
  • <b>سەرکەوتنێکی جیهانیی کارکردن:</b> بە ئاشنابوونت بە زمانی ئەلمانی شانست بۆ دۆزینەوەی کار لەلای کارگە ئەلمانییەکان، لە وڵاتەکەی خۆت و وڵاتانی تر، باشتردەکەیت. شارەزایێکی باشی زمانی ئەلمانی، تۆ دەکاتە کارمەندێکی بەرهەمهێن بۆ خاوەنکارێک کە لە کارەکەیدا پەیوەندیێکی جیهانی هەبێت. Foto: Getty Images/Adam Gault
    سەرکەوتنێکی جیهانیی کارکردن: بە ئاشنابوونت بە زمانی ئەلمانی شانست بۆ دۆزینەوەی کار لەلای کارگە ئەلمانییەکان، لە وڵاتەکەی خۆت و وڵاتانی تر، باشتردەکەیت. شارەزایێکی باشی زمانی ئەلمانی، تۆ دەکاتە کارمەندێکی بەرهەمهێن بۆ خاوەنکارێک کە لە کارەکەیدا پەیوەندیێکی جیهانی هەبێت.
  • <b>بەشی گەشتیاری و مێوانخانە:</b> گەشتیارەکان لە ولاتانی زمان ئەلمانیی سەفەری زۆر و دوور دەکەن، لە گەشتیارەکانی وڵاتانی تر زیاتر پارە خەرج دەکەن. زۆریان پێخۆشە لە کاتی سەفەرەکانیان لەلایەن کەسێکی ئەلمانی زان ڕانمایی بکرێن و دڵنەوازی بکرێن. © Fotolia / corbisrffancy
    بەشی گەشتیاری و مێوانخانە: گەشتیارەکان لە ولاتانی زمان ئەلمانیی سەفەری زۆر و دوور دەکەن، لە گەشتیارەکانی وڵاتانی تر زیاتر پارە خەرج دەکەن. زۆریان پێخۆشە لە کاتی سەفەرەکانیان لەلایەن کەسێکی ئەلمانی زان ڕانمایی بکرێن و دڵنەوازی بکرێن.
  • <b>زانست و لێکۆڵینەوە:</b> ئەلمانی دووەمین گرنگترینی زمانەکانی زانستە. وڵاتی ئەلمانیا لە ڕووی بەشدارییەکانی لە لێکۆلینەوە و پێسخستنی زانست لە جیهان پلەی سێیەمینی بەرکەوتووە و هەروەهاش بەخشین (منحە) دەداتە زانایانی بیانی. Foto: PantherMedia / Darren Baker
    زانست و لێکۆڵینەوە: ئەلمانی دووەمین گرنگترینی زمانەکانی زانستە. وڵاتی ئەلمانیا لە ڕووی بەشدارییەکانی لە لێکۆلینەوە و پێسخستنی زانست لە جیهان پلەی سێیەمینی بەرکەوتووە و هەروەهاش بەخشین (منحە) دەداتە زانایانی بیانی.
  • <b>پەیوەندی:</b> پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆجیای مێدیاکان، زانیارییەکان و پەیوەندییەکان پەیوەندیکردنی فرە زمانی پێویست دەکات. ژمارەیێکی بەرفراوانی ماڵپەڕەکان بە زمانی ئەلمانییە. ساڵانە لە ئەلمانیا ژمارەیێکی زۆر کتێب بە زمانی ئەلمانی بڵاودەکاتەوە، لە نێوانی ٨٧ وڵاتدا ئەلمانیە پلەی شەشەمی هەیە لە کتێب بڵاوکردنەوە، واتە دوای وڵاتانی بەریتانیا، ئەمەریکا، چین و روسیا دێت. ئاشناییت بە زمانی ئەلمانی دەروازەیەکی تری بۆ زانیارییەکان بۆ ئاوەلا دەکاتەوە. <a href="http://en.wikipedia.org/wiki/Books_published_per_country_per_year" target=_blank>[Wikipedia, 2014]</a> © Goethe-Institut/Bernhard Ludewig
    پەیوەندی: پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆجیای مێدیاکان، زانیارییەکان و پەیوەندییەکان پەیوەندیکردنی فرە زمانی پێویست دەکات. ژمارەیێکی بەرفراوانی ماڵپەڕەکان بە زمانی ئەلمانییە. ساڵانە لە ئەلمانیا ژمارەیێکی زۆر کتێب بە زمانی ئەلمانی بڵاودەکاتەوە، لە نێوانی ٨٧ وڵاتدا ئەلمانیە پلەی شەشەمی هەیە لە کتێب بڵاوکردنەوە، واتە دوای وڵاتانی بەریتانیا، ئەمەریکا، چین و روسیا دێت. ئاشناییت بە زمانی ئەلمانی دەروازەیەکی تری بۆ زانیارییەکان بۆ ئاوەلا دەکاتەوە. [Wikipedia, 2014]
  • <b>تێگەیشتنی کەلتووری:</b> فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە دەستخستنی پەنجەرەیەکی تر بۆ تەماشاکردنی ژیان، بە ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی زمان- ئەلمانی و کۆمەڵگای فرەکەلتوورییان ئاشنات دەکات. © Getty Images / Neil Guegan
    تێگەیشتنی کەلتووری: فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە دەستخستنی پەنجەرەیەکی تر بۆ تەماشاکردنی ژیان، بە ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی زمان- ئەلمانی و کۆمەڵگای فرەکەلتوورییان ئاشنات دەکات.
  • <b>سەفەرکردن:</b> ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی سەفەرەکانت بە زانینی زمانی ئەلمانی قووڵتر بکە، نەک هەر لە وڵاتانی زمان ئەلمانی، بەڵکوو لە وڵاتانی تری ئەورپاش، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات. © Getty Images/Manuel Gutjahr
    سەفەرکردن: ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی سەفەرەکانت بە زانینی زمانی ئەلمانی قووڵتر بکە، نەک هەر لە وڵاتانی زمان ئەلمانی، بەڵکوو لە وڵاتانی تری ئەورپاش، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات.
  • <b>چێژی ئەدەبیات، مۆسیقا، هونەر و فەلسەفە:</b> ئەلمانی زمانی گوێتە، مۆزارت، باخ و بیتهۆڤنە. چێژی خوێندنەوەکانت، یان هی گوێگرتن لە بەرهەمەکانیان بە زمانی بەنەڕەتییان، قووڵتر بکە. © Goethe-Institut/Loredana La Rocca
    چێژی ئەدەبیات، مۆسیقا، هونەر و فەلسەفە: ئەلمانی زمانی گوێتە، مۆزارت، باخ و بیتهۆڤنە. چێژی خوێندنەوەکانت، یان هی گوێگرتن لە بەرهەمەکانیان بە زمانی بەنەڕەتییان، قووڵتر بکە.
  • <b>تواناکانی خوێندن و کارکردن لە وڵاتی ئەلمانیا:</b> ئەلمانیا ژمارەییکی زۆر بەخشین (منحە) بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەلمانیا پێشکەشدەکات. بۆ بیانییە لاوەکان ڤیزای تایبەتی پشووی کارکردن هەیە، بۆ هەندێ پیشەی دیاری کراویش ڕەزامەندی تایبەت هەیە بۆ مۆلەتی کارکردن لە ئەلمانیا. © Getty Images/Matthias Tunger
    تواناکانی خوێندن و کارکردن لە وڵاتی ئەلمانیا: ئەلمانیا ژمارەییکی زۆر بەخشین (منحە) بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەلمانیا پێشکەشدەکات. بۆ بیانییە لاوەکان ڤیزای تایبەتی پشووی کارکردن هەیە، بۆ هەندێ پیشەی دیاری کراویش ڕەزامەندی تایبەت هەیە بۆ مۆلەتی کارکردن لە ئەلمانیا.
  • <b>بەرنامەی گۆڕێنەوە:</b> ڕێکەوتن هەیە بۆ گۆڕینەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوانی وڵاتی ئەلمانیا و ژمارەیێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان. © iStock / Neustockimages
    بەرنامەی گۆڕێنەوە: ڕێکەوتن هەیە بۆ گۆڕینەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوانی وڵاتی ئەلمانیا و ژمارەیێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان.