هاوبەشان و یارمەتیدەران

هاوبەشان و یارمەتیدەران وێنە: پەیمانگەی گوێته‌/Loredana La Rocca

هاتنەئارای پرۆژە مەزنەکان لە رۆژگاری ئەمڕۆدا زۆر لە جاران پتر دەوەستێتە سەر ئەو کەس و دەزگایانەی، کە پشتگیری ئەو کارە دەکەن. دارایی ماددی زیاتری دەزگا یارمەتیبەخشەکان و یارمەتییە تایبەتییەکان بۆ ئێمە مانای ئەوەیە، کە ئێمە دەتوانین پرۆژەی کاریگەر بۆ لێکترگەیشتنی نیونەتەوەیی بە واقیعی جێبەجێ بکەین و دەتوانین بەرپرسیارێتیی بخەینە ئەستۆی خۆمان.

ئێوە وەک سپۆنسەر یان وەک پشتگیریکار دەتوانن یارمەتی کارەکانمان بدەن. بۆ نموونە ئەگەر ئێوە خوازیاری ئەوەن دەستتان هەبێت لە پشتگیری زمانی ئەلمانی، بەوەی یارمەتی پرۆژەکانی بەرەوپێشەوە بردن یان گۆڕینەوە بدەن، یان خواستی ئەوەتان هەیە کە بە بەرنامەکانی مۆسیقا، شانۆگەری، هونەرەکانی شێوەکاری لێکترگەیشتنی کەلتووری بەهێز بکەن، وەرن قسە لەگەڵ ئێمە بکەن. ئێمە پێکەوە دەستمان دەگاتە ژمارەیێکی زۆری خەڵک و دەتوانین بنچینەکانی پەیوەندیێکی دۆستایەتی بەردەوام بئافرێنین.