چەقەکانی دانوستاندن (دیالۆگ)

 بە بنیاتنانی چەقەکانی دانوستاندن بۆ زانیارییە هەنووکەییەکانی ئەلمانیا، پەیمانگەی گوێتە هەڵدەستێت بە دامەزراندنی تۆڕێکی پەیوەندی لە چەند سەنتەرتێکی تری ناوچەی ئەفریقای باکوور/ رۆژهەڵاتی نزیک-دا. خواستی چەقەکانی دانوستاندن بە تایبەت بریتییە لە  بانگهێشتی لاوانی جیهانی عەرەبی، بۆ ئەوەی دەستییان بگاتە زانیارییەکان و لە نزیکەوە بە وڵاتی ئەلمانیا ئاشنا ببن.

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە هەولێر

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە هەولێر لە ٢٠٠٨/١١/٢٣ کرایەوە. لە دوای بەغدا ئەمە دووەمین چەقی دانوستاندنی ئەلمانی پەیمانگەی گوێتەیە لە عێراقدا. شوێنەکەی دەکەوێتە ژوورەکانی کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەددین.

زانیاریێکی هەمەلایەنەی زۆر و کەرەسەکانی مێدیایی لە بارەی ئەلمانیا و زمانی ئەلمانی پێشکەشی سەردانکەرەکانی دەکات. بانگهێشتنیان دەکات بۆ فێربوون و دانوستاندن یا ن هەر بە سادەیی بۆ گوزەر و مانەوە لە کتێبخانەکەدا.

مامۆستایانی زمانی ئەلمانی، خوێندکاران، گەڕاوەکانی ئەلمانیا و هەموو ئەوانەی بایەخ بە وڵاتی ئەلمانیا و زمان و کەلتووری ئەلمانیا دەدەن، پێشوازییان لێ دەکرێت.

لە چەقی دانوستاندندا بژاردەیەکی زۆری ئەدەبیاتی ئێستایی ئەلمانی و کتێبی ڕێنمایی لە کایەکانی مێژوو، کەلتوور، کۆمەڵگە و ڕامیاریدا هەیە، هەروەها ئەدەبیاتی منداڵان و فەرهەنگی جۆراوجۆر.  هەروەها CDی مۆسیقای نوێ و کلاسیک و چەندین یاری و فیلمی دۆکۆمێنتی تێدا هەن، کە هەر لە چەقەکەدا دەتوانرێت گوێیان لێ بگیرێت، یان ببینرێن. هەروەها کەرەستەکانی فێربوون بۆ فێرخوازانی زمانی ئەلمانی تێدا دەستدەکەوێت.

چەندین شوێنی کارکردن بە کۆمپیوتەر و چاپ و پێوەندی ئینتەرنێتیی و بەرنامەی تەلەفزیۆنی سەتەلایتیی بە بەردەوامی تێدا دابین کراوە.

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە بەغدا

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە بەغدا لە حوزەیرانی ٢٠١٤ دا لە پێشبینایێکی پەیمانگەی فۆلکلۆری وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆماری عێراق، لە جادەی ئیسکاندا جارێکی تر کرایەوە. ئەمە چەقێکی نوێی یەکتردیتنە بۆ هەموو ئەوانەی بایەخ بە وڵاتی ئەلمانیا و زمان وکەلتووری ئەلمانی دەدەن.

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە بەغدا بە بژاردەیەکی زۆری ئەدەبیاتی ئێستایی ئەلمانی و کتێبی ڕێنمایی لە کایەکانی مێژوو، کەلتوور، کۆمەڵگە و ڕامیاری، هەروەها فەرهەنگی جۆراوجۆر و ئەدەبیاتی منداڵان باربوو کراوە ، هەروەها بە کەرەستەکانی مێدیای بیستراو و بینراو و فیلمی یاری و دۆکۆمێنتی بۆ سەردانکەرانی. کۆکراوەیەکی ئەدەبیاتی ئەلمانی، کە بۆ زمانی عەرەبی وەرگێڕدراون لەگەڵ کەرەستەکانی فێربوونی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی تێدا دابین کراوە.

تێیدا دەتوانرێت سوود لە شوێنی کارکردن بە کۆمپیوتەر و چاپ و پێوەندی ئینتەرنێتیی وەربگیرێت. سەرەرای ئەوەش رۆژنامە ئەلمانییەکانی بە شێوازی دیگیتال تێدا هەیە و گۆڤارە کەلتوورییەکان بە زمانی عەرەبی و ئەلمانی و ئینگلیزی تێدا دەستدەکەوێت.

لە ژوورەکانی چەقی دانوستاندن ناوە ناوە بە شێوەیەکی سووڕی پێشانگەی گۆڕاو لە بارەی بابەتی جیا جیا پێشاندەدرێت. هەروەها خوێندنەوە و گەنگەشە و پێشاندانی فیلم و کۆڕ و وۆرکشۆپ لە بارەی بابەتی هونەری جیا جیا و سیاسەتی کۆمەڵایەتی ڕێکدەخریت، ئەمانە یان هەر لە ژوورەکانی چەقی دانوستاندن یان لە شوێنی تری بەغدا ساز دەکرێن.

چەقی دانوستاندنی ئەلمانی لە بەغدا لە ژوورە فراوانەکانی خۆیدا هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی رێکلامی پاداشی شاری کەلتووری بەغدا، وەک شارێکی ئەدەب و مۆسیقای یونیسکۆ دەکات.