سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

فوراتێکی کەمبووە و لە لەناو چوو: دروستکردنی فەزایەکی گشتی بۆ هونەری ژینگەیی لە موسڵ و ئەنبار

لە موسڵ و ناوچەکانی تری  ئەنبار ، وەکو  شارەکانی هیت و ڕومادی و فەلوجە، کۆمەڵەیەکی مەدەنی چالاک هەیە،  کە دەیانەوێت  لە ڕوانگەی هونەرییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسە ژینگەییەکان بکەن. ئەم کۆمەڵەیە هەوڵ دەدەن پرسی ژینگەیی لە چوارچێوەیەکی (کۆنتێکستی) دوای جەنگدا نمایش بکەن، لەم شوێنانەش لە فەزای گشتیدا تەنیا هێزە سەربازی و ئەمنییەکان تێیدا باڵادەستن. ئەمەش هەستێکی بوێرانەو پر ئازایەتیەکی نوێیە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ژینگە و سروشت.

Von شلوڤه صاما

دەستپێکێک لە سەرەتاوە

ئەیوب تەنون، دامەزرێنەری گروپی ژینگەپارێزی 'هونەری سەوز Green Art ' لە موسڵ، سەبارەت بە دەستپێکی کار و چالاکییەکانیان لە موسڵ دەلێت: "لە دوای جەنگی داعش مەینەیتێکی زۆرمان چەشت، بە ئازارێکی زۆرەوە درکم بەوە کرد، کە شارەکەمان و میراتە کولتووریەکەی چەندە وێران بووە و دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی چییە". هیچ کەسێک لە سیاسەتمەدارەکان بەرپرسیارێتی وێرانی موسڵی لە ئەستۆ نەگرتووە”. “ "هونەری سەوز"، بە پڕۆژەیەک کە لەلایەن بەرنامەی گوان ئیدەنی سەر بە پەیمانگای گۆتە-عیراقەوە پشتگیری دەکرێت، چەند چالاکییکی جۆراوجۆر لەوانەش کۆنسێرتی موسیقا، شانۆ هتد... لە شاری موسڵدا ڕێکخست: سەرەتا ئەمە بۆدانیشیوانی موسل ئاسایی نەبوو، بەڵام دواتر زیاتر و زیاتر قبولیان کرد. ئەیوب دەڵێ، ”لە ڕێگەی ئەم کۆنسێرتانەوە توانیمان ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لە لای خەڵکی موسڵ بەرز بکەینەوە”. ئەم جۆرە نمایشە مۆسیقییانە لە فەزایەکی گشتیدا جیاوازن لە کۆنسێرتەکانی کلاسیکی ئاسایی، کە ئامانجیان بینەرێکی دیاریکراو و داخراوە. دەرئەنجامی ئەم کۆنسێرتانەی مۆسیقا، بە تەنها کۆکرندەوەی ئەو خەڵکانە نیە، کە دەرفەتی هەلی ئەم جۆرە هونەرەی مۆسیقایان نیە، بەڵکو دەرفەتی ئەوشیان هەیە پەیوەندی بە ئەندامانی "هونەری سەوز" بەکەن. لەم نێوەندەشدا گفتوگۆیەکی بابەتیانە لە سەر پرسەکانی ژینگە دروست دەبێت.

Mehrere Personen mit Masken aus Abfall bei einer Straßenaktion © Goethe-Institut e.V. / Youssef Ali Mohamad


ەروەها "هاوڕێنانی  فوراتیش" ،کە کۆمەڵیک هونەرمەندن لە ناوچەی ئەنبار، باس لە هەوڵە هونەریەکانی خۆیان بۆ تەوەری ژینگەیی دەکەن. یەکێک لە هاوڕێیانی فورات بە ناوی ئەحمەد دەڵی  “لە بەرمیلی ڕۆن و تایە و دارخورما دەستمان کرد بە دروستکردنی مێز. خەڵک زۆر سەرسام بوون بەوەی، کە دەتوانین لە زبڵ و خاشاک شتێکی بەسوود دروست بکەین"

گفتگۆکردن لە گەڵ گەنجان


یەکێک لە گرنگترین ئامانجی گروپەکەمان توێژی گەنجە، بۆ گفتۆگۆکردن لە سەر بابەت و چالاکیەکانی هونەری ژینگە، پێش هەمووشیان قوتابیانن. هەوڵی سەرەکیش پەیوەندیکردن بوو بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی پاڵپشتمان بن بۆ کارەکانمان لە قوتابخانەکاندا. بە وتەکانی مەحمود کە لە گەڵ “هاوڕێیانی فورات” یشدا چالاکە، لە ئێستا خۆشبەختانە ئەم کارەمان زۆر بە باشی بەرێوەدەچێت. بۆ نمونە لە قوتابخانەکاندا وۆرک شۆپ ئەنجام دەدەین، کە تیایدا هۆشیاری ژینگەیی لای قوتابیان بەهێزتر دەکات. بۆ نموونە باس لە زیانەکانی پلاستیک دەکەین، کە چەند کارەسەتبارە بۆ ژینگە و چۆن دەتوانرێت پلاستیک لە ڕووی ئیکۆلۆژییەوە لە ناوببرێت.

ئەحمەد وای دەبینێت، کە موزیکی ڕاپ ڕێگەیەکی ترە  بۆ هاندانی گەنجان سەبارەت بە پرسی ژینگە ، لە هەمانکاتدا  بۆ دەربڕینی هونەری خۆیان. لە ژێر ناوی هونەری ئەفسانەیی، کلیپی گۆرانی ڕاپی 'هێلا یا ڕۆمانە'ی نووسیوە و هەر خۆی دەرهێنەری بووە، کە بە واتای وشەی 'ئەی هەنار دێت': "لە سەردەمی گەنجیمدا نەمدەزانی ڕاپ چییە، بەڵام زۆر گوێم لە کاسێتە خۆرئاواییەکان دەگرت". بەڵام دواتر زۆر لەوبارەیەوە فێربووم و بینیم، کە لە ڕاپدا بە پێچەوانەی شیعرەوە زۆر ئازادتریت و پێویست ناکات پابەند بیت بە فۆرمێکی دیاریکراوەوە. جگەلەوە دەتوانم زمانی سەر شەقامەکان بەکاربهێنم و ژیانی ڕۆژانەی ڕاستەقینە خەڵک بەرجەستە بکەم. هەڵبەتە ڕاپ لە گەنجان و نەوەی ئێمە نزیکە”.

جەنگ و دەرئەنجامە ژینگەییەکانی: فەلوجە و فوراتە کەمبووەکەی

دەبێت لە کۆنتێکستی چالاکیەکانی دوای جەنگی  ئەیوب و ئەحمەد و مەحمود  تێبگەین. جەنگە یەک لەدوای یەکەکان  نەک هەر کاریگەری کارەساتباریان لەسەر ژینگە بەجێهێشت، بەڵکو لەسەر خەڵکیش بەهەمانشێوە، بە تایبەت لە شارێکی وەک فەلوجە کە تەقەمەنی یۆرانیۆمی تێدا بەکارهێنرا لە کاتی لەشکرکێشی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣. لەگەڵ بەرکەوتنی تیشکێک کە ٢٠ هێندە زیاتر لە ئاسایی خۆی، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە و کەموکوڕی لەدایک بوون لە نێو منداڵاندا لە شارێکی وەک فەلوجە ڕوو لە زیادبوونە. لە ساڵی ٢٠١٤دا ناوچەی ئەنبار لە کاتی شەڕی داعشدا تووشی بۆردومان نەهامەتی زیاتر بوو.
مەحمود جگە لەوە ئاماژەی بەودا، کە بەرکەوتنی ئەم تیشکانە، ژیانی بایۆلۆجی لە  ڕووباری فورات نزیک مەرگ کرد. ئەمە جگە لەوەش، کە تورکیا و ئێران تەنها ڕێگە بە بەشێکی کەم لە ئاوەکە دەدەن لە ڕێگەی دروستکردنی ئەو بەنداوانەی دروستیدەکەن دروستیانکردوە. لە لایەکی دیکەوە ئەە کارگەی پترۆکیمیاییانەی هەن پاشماوەکانیان بەبێ هیچ ڕێساو ڕێنمایی دەوڵەت فرێدەدەنە ناو ئاوەکەوە. بە بڕوای مەحمود ئاو بە واتای ژیان دێت: „ئەم ڕووبارانە جگە لەوەی زۆر گرنگ بوون و بنکەیەکیش بوون بۆ شارستانییە مێژووییە جیاوازەکان „. ئێمە پێمان وایە وەک کۆمەڵەیەکی مەدەنی  لەو گەیشتووین بەوەی زۆر زیاتر لە دامودەزگاکانی دەوڵەت دەستکەوتمان بەدەستهێناوە”.

Kinder gießen einen vertikalen Garten aus recycelten Plastikflaschen © Goethe-Institut e.V. / Youssef Ali Mohamad

​​​​​​​
گروپی "هاوڕێیانی فورات" لە شوێنێکی گشتی و دیاردا و لە قاوخانەکانی کەناری ڕووبارەکەدا بۆ خەڵک قسە دەکەن سەبارەت بەوەی چی ڕوودەدات کاتێک زبڵ و خاشاک زیاتر و زیاتر فڕێدەدەنە ناو رووبارەکەوە.

ئەم گفتۆگۆیانە بە تەنها بابەتی زانیاری پێدان نیە لەسەر زیانەکانی ژینگە، بەڵکو پەیوەندیی زیاتر بەدروستکردن و لێکنزیکبوونەوە لە کەسایتیەکانەوە هەیە. دروستکردنی ئەم پەیوەندیانە وەک خەمخۆریەکی گشتی بۆ ژینگە، هەڵبەتە لە ناوچەکانی ئەنبار بە تایبەت لە هیت و ڕومادی بە شێوازی مۆسیقا و شانۆ نمایش دەکرێت. ئەمەش دەبێتەهۆکارێک بەوەی، لە لایەک خەڵک ڕابکێشین و لە لایەکی ترەوە هۆشیارییەکی گەورەتر لە ڕێگەی مامەڵەی هونەری لەگەڵ پرسەکانی ژینگە دروست بەکەین.

لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی

لە ئەستۆگرتنی ئەم بەرپرسیاریەتیە بۆ شارەکەت و بۆ ناوچەکەت زۆر گرنگە، بە تایبەت لە چوارچێوەیەکدا، کە دەوڵەت بەرژەوەندییە گشتیەکانی شار و ناوچەکەی پشتگوێ خستوە. ئەیوب باس لەوە دەکات، وەرگرتنی تەنها مۆڵەتێک بۆ کارو چالاکیەکان بۆ شارەکەت چەندە سەختە، تەنانەت ئەگەر ئەم مۆڵەتە بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکانیش بێت. هەموو ئەم داواکاریانە بەرپرسیارێتییەکن کە بە شێوەیەکی گشتی دەبێت دەوڵەت لە ئەستۆی بگرێت. بەڵام ئەوەی دەیبینن دەوڵەت بە شێوەیەکی  گشتی و سەرەکی لە شێوازی هێزی ئەمنی و کارمەندی سەربازی جۆراوجۆردا هەردەم ئامادەیە. ئەمەش بە تایبەتی لە دوای شەڕی داعش زیاتر چڕتر بووەتەوە.
بۆیە زۆر گرنگە بەوەی، کە دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نەک هەر لە بوارەکانی نوێنەرایەتی گشتی و کارە هونەرییەکانەوە هۆشیاری ژینگەیی بەهێزتر بکەن، بەڵکو پەیوەندی و تۆڕی متمانە دروست بکەن بە مەبەستی دروستکردنی بەرپرسیارێتی هاوبەش لە بەرامبەر پرسە ژینگەییەکان. ئەمەش وەک نموونەیەک ئەو هەماهەنگیە سەرکەوتووانەیە، کە لەگەڵ نانەواخانەکانی ناوچەکە کردومانە، بەوەی ئێستا لەبری کیسی نایلۆن کیسی کاغەز بەکاردەهێنن. لەلایەک کارو چالاکی ژینگەیی هونەری دەگاتە ئەو ئاستەی کە جەماوەرێکی فراوان بەلای هونەردا سەرنجی ڕابکێشیت، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت، کە قبوڵکردنی بەکردارکردنی ژینگەدۆستەکان لە کۆمەڵگەدا زیاد دەکات و گەنجان دەتوانن بەشێوەیەکی هونەری ڕاستەقینەی ژیانی خۆیان نمایش بکەن، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی پیسبوونی ژینگەکەیانەوە.

More Guan Eden Projects (youtube)