زانیاری تر

دەرکەوتنەکانیان: خانەکان

Goethe-Zertifikat B1 لە خانەکانی خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (جووتە تاقیکردنەوە زارەکییەکە) پێکدێت. تاقیکردنەوەکە لە سەرتاسەری جیهان بە هاوسانی پیادەدەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 
دەکرێت تاقیکردنەوەی چوار خانەکە جیا جیا، یان تێکهەڵکێش پیادەبکرێن. تاک تاکەی بەرەنجامەکان لە هەر چوار خانەکەدا کۆی گشتی بڕوانامەکە پێکدەهێنن.
 
ئەو تاقیکردنەوە بە هاوبەشی لەلایەن پەیمانگەی گوێتە، زانکۆی فرایبورگ/سویسرا و دبلۆمی نەمساوی بۆ زمانی ئەلمانی (ÖSD) هاتۆتە ئارا و لە سەرتاسەری جیهان بە ناوی Goethe-Zertifikat B1 هەروەها ÖSD-Zertifikat B1 پێشکەش دەکرێت.
 

خوێندنەوە

ئێوە ئێمەیلێک یان نامەیەکی تایبەتی دەنووسن و تێیدا لە سەکۆیێکی گشتی بە ڕاوبۆچوونی خۆتان بەشداری دەکەن.

کات: ٦٠ خولەک

Schreiben

Sie schreiben persönliche und formelle E-Mails/Briefe und äußern schriftlich Ihre Meinung in einem Forumsbeitrag.

Dauer: 60 Minuten

بیستن

ئێوە گوێ لە ڕاگەیانراوێک، گوتارێکی کورت، گفتوگۆیێکی زانیاری بەخش، دانوستاندنێکی رادیۆیی دەگرن. ئێوە دەتوانن دەربڕینە سەرەکییەکان و خاڵە گرنگەکان وەربگرن.

کات: ٤٠ خولەک

قسەکردن

لەبارەی بابەتێکی ڕۆژانە قسە لەگەڵ هاوبەشە بەرامبەرەکەت دەکەیت، بۆ نموونە سەفەرکردن. تۆ کاردانەوەت بەرامبەر پرسیارەکان دەبێت، بیروباوەڕی خۆت دەردەبڕیت و پێشنیار پێشکەش دەکەیت. بە ئازادی قسە لەسەر بابەتێکی رۆژانە دەکەن و پرسیارەکانی پەیوەند وەڵام دەدەنەوە.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat B2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ لاوان و گەوران.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • Goethe-Zertifikat B1 بۆ لاوان ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی١٢ ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat B1 بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی١٦ ساڵییەوە بێت.
  • مەرجی Goethe-Zertifikat B1 بریتییە لە ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر B1ی سێیەم پلەی پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٣٥٠-٦٥٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.