دەرکەوتنتان، تکایە! خانەکان (مۆدولەکان)
Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی پێکدێت لە خانەکانی خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بەتەنها). لەسەرتاسەری جیهاندا تاقیکردنەوەکان بە هاویەکی پیادەدەکرێن و هەڵدەسەنگێندرێن.
پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی خانەی نووسین پەیوەندە بە کتێبەکان و سەرچاوەکان بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ دادەندرێن.
تاقیکردنەوە لە هەر چوار خانە دەکرێت تەنها تەنها یان پێکەوە بە تێکهەڵکێشی پیادەبکرێن. بەرەنجامەکانی هەر چوار خانە پێکەوە دەبن بە بڕوانامەیەکی گشتی بەرەنجامەکان هەموو یەکەکانی خوێندنەوە و گوێگرتن و نووسین و ئاخاوتن لە سەنتەری تاقیکردنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
کتێبەکان ٢٠23
ئەگەر ئێوە بۆ تاقیکردنەوەی ساڵی ٢٠23 لە خانەی نووسین لە بەشی دووەمدا ناتانەوێت یەکێک لە دوو بابەتە گشتییەکان نەکەن، بەڵکوو دەتانەوێت لە یەکێک لەو دوو بابەتە کار بکەن، کە بە کتێبەکان و سەرچاوەکانی خوێندن پەیوەنددارن، پێویستە ئێوە پێشتر (بەلای کەم) کارتان لەسەر یەکێک لەو ناونیشانانە (تایتل) کردبێت، کە لەلایەن زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ بۆ ساڵی ٢٠23 ئامادەکراون. ئێوە لە کاتی تاقیکردنەوەدا یەکێک لە چوار بابەتە دیاریکراوەکان هەڵدەبژێرن.
کتێبەکان ٢٠23 بۆ Goethe-Zertifikat C2: GDS
Thomas Hettche
Herzfaden
Roman der Augsburger Puppenkiste
ISBN 978-3-442-77157-8
€ 12,00 (D)
KiWi Verlag
ab 08. März 2022 : btb Verlag
ISBN 978-3-462-05256-5
€ 24,00 (D) | eBook € 14,99 (D)
Dana von Suffrin
Otto
Roman
KiWi Verlag
ISBN 978-3-462-00143-3
€ 11,00 (D) | eBook € 9,99 (D)
کتێبەکان ٢٠24
ئەگەر ئێوە بۆ تاقیکردنەوەی ساڵی ٢٠24 لە خانەی نووسین لە بەشی دووەمدا ناتانەوێت یەکێک لە دوو بابەتە گشتییەکان نەکەن، بەڵکوو دەتانەوێت لە یەکێک لەو دوو بابەتە کار بکەن، کە بە کتێبەکان و سەرچاوەکانی خوێندن پەیوەنددارن، پێویستە ئێوە پێشتر (بەلای کەم) کارتان لەسەر یەکێک لەو ناونیشانانە (تایتل) کردبێت، کە لەلایەن زانکۆی ماکسیمیلیەنی مونیخ بۆ ساڵی ٢٠24 ئامادەکراون. ئێوە لە کاتی تاقیکردنەوەدا یەکێک لە چوار بابەتە دیاریکراوەکان هەڵدەبژێرن.
کتێبەکان ٢٠24 بۆ Goethe-Zertifikat C2: GDS
Monika Helfer
Die Bagage
Roman
dtv Verlag
ISBN 978-3-423-14801-6
€ 11,00 (D) | eBook € 10,99
Ralf Rothmann
Junges Licht
Roman
Suhrkamp Verlag
ISBN 978-3-518-45754-2
€ 8,00 (D) | eBook € 7,99
خوێندنەوە
ئێوە دەقێکی بابەتی، کۆمێنتێک، راپۆرتێک و ڕاگەیاندنێک دەخوێننەوە، پرسیارە جیاوازەکان پەیوەند بە هەر یەکێکیان دەدەنەوە. ئێوە بەبێ دژواری دەتوانن لە دەقەکان بگەن، ئەگەریش نابەرجستە یان شاراوە و لەڕووی زمانەوە ئالۆز بن، لە هەمانکاتدا مانا شاراوە و ناڕاستەوخۆخان تۆمار دەکەن.
کات: ٨٠ خولەک
نووسین
ئێوە کورتەڕاپۆرتێکی بەش بەش دادەڕێژن، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوە گشتییەکان یان بابەتی ناو کتێبێک، دەقێک لەشێوەی نامەیەکی خوێندنەوە یان پێداچوونەوە بە کتێبێک دەنووسن، کە بەشێوەیەکی باش ڕێکخرابێت و لە ڕووی شێوازەوە گونجاو بێت. دوو بابەتی گشتی و دوو بابەتی تری ناو دوو کتیێب لە لیستەی کتێبەکانتان هەڵدەبژێردرێن، ئێوە کار لەسەر یەکێک لەم چوار بابەتانە دەکەن.
کات: ٨٠ خولەک
بیستن
ئێوە گوێ دەگرن لە ڕاگەیاندراوێک، ڕاپۆرتێکی مێدیایی، گفتوگۆیێکی نافەرمی هەروەها دێمانەیەکی پسپۆری، کە بە خێرایێکی ئاسایی قسە دەکەن، جا کار لەسەر ئەرکە جیاجیاکانیان دەکەن.
کات: نزیکە ٣٥ خولەک
قسەکردن
ئێوە سمینارێک لە بارەی بابەتێکی ئالۆز پێشکەش دەکەن، بۆ نموونە لە بارەی جیهانگیری، کە تێیدا ئێوە پرسە جیا جیاکان یەک یەک بە پوازش دەخەنەبەرچاوان. بابەتێکی تر لە گفتوگۆیێکی لەگەڵ و لە دژدا گەنگەشە دەکەن، کە تێیدا ئیوە بیروڕای تایبەتی خۆتان دەردەبڕن و بەرامبەر پوازشە دژەکان کاردانەوە پێشاندەدەن و هەوڵدەدەن کە بەرامبەرەکانتان قناعەت بە بۆچوونەکانتان بهیێنن.
کات: ١٥ خولەک
مەرجەکان
Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی بۆ گەوران ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٨ ساڵییەوە بێت.
مەرجی سەرکەوتن لە Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی بریتییە لە هەبوونی ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی بەرامبەر پلەی C2 ی بەرزترین پلە لە پێوەری شەش پلەیی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
مەرجی گەیشتن بەم پلەیەش بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەلای کەم بەشداریکردن لە ١٠٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی بۆ فێربوونی زمانی ئەلمانی.