زانیاری تر

دەستپێکێکی باش: بەشەکانی تاقیکردنەوە

Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 پێکدێت لەو بەشانەی تاقیکردنەوە: خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن (تاقیکردنەوەی زارەکی بە گرووپە).

لە سەرتاسەری جیهاندا تاقیکردنەوەکە بە هاوسانی جێبەجێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
 

خوێندنەوە

بۆ نموونە تۆ چەند تێبینییەکی کورت، ئاگانامەیەکی بچووک، وەسفکردنی کەسانێک، نامەیەکی سادە یان دەقێکی کورتی رۆژنامە دەخوێنیتەوە و کار لە ئەرکە داواکراوەکان دەکەیت.

کات: ٢٠ خولەک

نووسین

تۆ وەڵامی پۆستێکی ئەلکترۆنی (ئێمەیل)، نامەیەک، ئاگانامەیەک یان شتێکی لەو بابەتە دەنووسیت.

کات: ٢٠ خولەک

Hören

Du hörst kurze Alltagsgespräche, private telefonische Nachrichten, Informationen aus dem Radio oder Ähnliches und bearbeitest dazu verschiedene Aufgaben.

Dauer: ca. 20 Minuten

قسەکردن

تۆ خۆت دەناسێنیت، پرسیار لە بارەی رۆژانەی ژیان دەکەیت و وەڵامی پرسیاری سادە دەدەیتەوە. سەرەڕای ئەوەش تکا و داخوازی دەردەبڕیت و لە بەرامبەر قسەکانی هاوبەشەکەت کاردانەوە لە بارێکی پڕ لە دڵنیایی پێشاندەدەیت.

کات: ١٥ خولەک

مەرجەکان

Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ منداڵان و لاوانی تەمەن نێوان ١٠ تا ١٦ ساڵان.
 
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
  • بۆ Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٠ساڵییەوە بێت.
  • Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 مەرجەکەی بریتییە لە توانای پلە(A1) لەسەر پیوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
  • مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٨٠-٢٠٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.