سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

ڕۆشنايى

"شپۆتلایت عێراق (رۆناکی عێراق)" یارمەتی ئەو پرۆژە عێراقییانە دەدات کە خزمەتی کەلتوور دەکەن. لە میانەی پشێوییە هەنووکەییەکانی باری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، چالاکانی مەیدانی کەلتوور رۆلی سەرەکی دەبینن لە داڕشتنی ئاسۆ کۆمەڵایەتییەکان. لە ناو کۆمەڵگایێکی پڕ لە جیاوازیدا،  ئەوان بەشداریێکی گرنگ و زیندوو لە وتارەکانی پەیوەند بە ناسنامە و دیالۆگ بە ئەنجام دەگەیەنن.
 

KolkataGoethe-Institut / Martin Waelde

گەیشتن بە یارمەتی دارایی بۆ پرۆژە کەلتوورییەکان لە ناوە و دەرەوەی عێراقدا مەرجێکی بنچینەییە بۆ هاتنە ئارای زەمینەیەکی زیندووی کەلتووری. ئامانجی پرۆژەی "شپۆتلایت عێراق" بریتییە لەوەی کە ئاسانکاری بۆ ئافرێنەرانی کەلتوور لە عێرقدا بکات، بۆ ئەوەی بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکانیان ڕاستەوخۆ دەستیان بگاتە کۆمەکە داراییەکان. شپۆتلایت عێراق پشتگیری پێشکەش دەکات، پشتگیرییەکی وا کە هونەرمەندان بەبێ وابەستەیی شارەزاییان بە زمانی بیانی و پسپۆرێتی نێونەتەوەییان بتوانن دەستیان پێی بگات.

ئاسانکاری بۆ پێشکەشکردنی داخوازی، رێگە بۆ ئافرێنەرانی کەلتوور خۆش دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن پرۆژە داهێنەرەکانیان لە دەرەوەی سنووری ئیتنی و کەلتووری خۆیانیش جێبەجێ بکەن. بۆ پێدانی ئەو کۆمەکە داراییە، پرۆژە کەلتوورییەکان دەخرێنە پێشەوە، واتە ئەوانەی بە چاوێکی ڕەخنەگرانە گەنگەشە لە چەمگی ناسنامەی کەلتووری دەکەن و لە پێناوی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەشداری دیالۆگەکان دەکەن. لێرەدا چالاکانی مەیدانی کەلتوور بە پرۆژە هونەری و کەلتوورییەکانیان دەتوانن لە سەرتاسەری وڵاتدا داخوازی پێشکەش بکەن.

لە پاڵ کۆمەکی دارایی، پێکەوە بەستنەوەی داهێنەرە عێراقییەکان لە مەیدانی کەلتووریدا لە تۆڕێکی پەیوەندی، هەروەها پێشخستنی شارەزاییان ئامانجێکی تری شپۆتلایت عێراقن. بۆ پێشخستنیان ئەندامانی ئەو پرۆژانەی کە کۆمەک دەکرێن، بەشداری چەندین خولی جیاجیای فێرکردن دەبن، بۆ ئەوەی بەهرە و تواناکانیان لە بەشدارییان لە کایەکانی بەڕێوەبردنی کەلتووری، تۆڕە پەیوەندییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز بکرێت. لە هەمان کاتدا سەکۆیێکی ئۆنلاینی بۆ گوڕینەوە و خستنەڕووی پرۆژەکان سوودی لێ وەردەگیرێت.

سپۆتلایت عێراق پرۆژەیەکی پەیمانگەی گوێتەیە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرالە پشتگیری دەکرێت.

 

​داواکارییەکاني ٢٠٢٠ - سەيركردنێكى گشتى


ئارتیكیل