مولتاکا کیدز(کۆبوونەوەی منداڵان)

لە کۆبوونەوەی منداڵان ، مامۆستایان و رێنماییکارانی مۆزەخانە و هونەرمەندان کۆدەبنەوە بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بەغدا وەک شوێنێکی فێربوون بۆ منداڵان و گەنجان.
سیستەمی پەروەردەی عێراق مەرکەزییە، مەنهەجەکانی خوێندن لە نێوان هەرێمی کوردستان و باقی وڵاتدا جیاوازن و شێوازە تەقلیدییەکانی فێرکردن هۆکارە لە سنووردارکردنی فێربوونی تاکەکەسی و داهێنان لە نێوان منداڵان و گەنجاندا. جگە لەوەش کەمیی هەیە لە سەرچاوە بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بەرنامەی پەروەردەیی.
 

  • Multaka Kids © Goethe Institut - Iraq

  • Multaka Kids 02 © Goethe Institut - Iraq

  • Multaka Kids 03 © Goethe Institut - Iraq

لە کۆبوونەوەی منداڵان، بڕیارە ڕێبازی نوێ لە نێوەندگیری کولتووری و پەروەردەیی بۆ منداڵانی قوتابخانە لەنگەری بگیرێت. مامۆستایان، رێنماییکارانی مۆزەخانە، هونەرمەندان، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و خەڵکی دیکەش بە بیرۆکەکانیان سەبارەت بە کاری پەروەردەی مۆزەخانە بەشداری لە وۆرک شۆپەکاندا دەکەن. پێکەوە چەمکە داهێنەرەکان بۆ سەردانی مۆزەخانە لەلایەن منداڵانی قوتابخانەوە پەرەپێدەدەن و دواتر جێبەجێیان دەکەن. بەم شێوەیە منداڵان و گەنجان دەرفەتیان هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میراتی کولتووری خۆیان بە شێوەیەکی شەخسی و بەشداریکردن.

هەروەها ساڵانە کۆنفرانسی تۆڕ لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتمانی عێراق لە بەغدا و دەسەڵاتی دێرینەکان و هونەرمەندان و رێنماییکارانی ڕۆشنبیری و ستافی مامۆستایانی ئەڵمانیا و عێراق هەیە. بە شارەزایی پسپۆڕانی عێراقی و ئەڵمانی لە رێنماییکارانی مۆزەخانەکان و لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی کردەیی لە نێوان بەشداربووان، شیکاری پێداویستییەکان و ڕاسپاردە بۆ کردار بۆ پەروەردەی مۆزەخانە لە عێراق لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا دادەڕێژن.

Contact

Mutaz Abdulrahman © Privat

Mutaz Abdulrahman

Multaka Kids
mutaz.abdulrahman@goethe.de


Mina Basergan © Privat

Mina Basergan

Multaka Kids
mina.basergan@goethe.de