نەخشەڕێگامان بۆ فێربوون
بەرەو ئامانج، پێکهاتەی رۆشن، گۆڕانی زۆر

نەخشەڕێگامان بۆ فێربوون © وێنە: Goethe-Institut/Sonja Tobias نەخشەڕێگامان بۆ فێربوون وێنە: Goethe-Institut/Sonja Tobias
وانەکان لە پەیمانگەی گوێتە واتای ئەوە نیە تەنها زمانێک فێردەبن، بەڵکوو بە کەلتوورێکی بیانییش ئاشنا دەکرێن. لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە جەنابت و لە ئەزمایشێکی پلەدانان ئێمە دەزانین کە ئیوە چ شارەزایێکی پێشترتان لە زمانی ئەلمانیدا هەیە. پێکەوە خولێکی گونجاو بۆ بەڕێزتان هەڵدەبژێرین. پتر خۆت بە وانەکانی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتە ئاشنا بکە.

وانەکانمان

  • ڕەچاوی زانست و توێژینەوە نوێکانی وانەگوتنەوە و فێربوون دەکەن.
  • پڕن لە گۆڕان و دانوستاندن. ڕاهێنانەکانی قسەکردن، بیستن هەروەها نووسین نزیکن لە بارە نزیکەکانی ژیانی رۆژانە و دەقە ڕاستینەکان.
  • هەموو بابەتی ئێستایین و ئاراستەیەکی کەلتووری نێونەتەوەییان هەیە.
  • بابەتی کەلەپووری، پرۆژەی ئینتەرنێتیی و ئەرکی توێژینەوە و چەندین شێمانەی تری جیاجیا، هەروەها خۆ خەریک کردن بە کەلتوورە زمان ئەلمانییەکان.
  • وانەکانی زمانی ئەلمانی هەر لە کاژێری یەکەمەوە بە زمانی ئەلمانی دەگوترێتەوە.
  • سەکۆی فێرکردنمان بە چەندین شێوازی گوڕاو و نوێی فێربوون ئاشناتان دەکات.

سوستێمی خولەکانمان

  • لەسەر بنچینەی شەش ئاستەپلەی چوارچیوەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) بۆ زمانەکان دامەزراوە. بەمەش ئەو شارەزاییەی کە لە خولەکانی ئێمە فێری دەبن، لە ڕووی بابەتیەوە (ئۆبجێکتی) لە پێوان دێت و دەتوانرێت لە ڕووی نێونەتەوییەوە بەراورد بکرێت
  • لە سەرتاسەری جیهان هاویەکەن و شەفافن. دوای کۆتایی هێنان بە خولێک، دەتوانن بە شێوەیەکی نەرمونیان لە خولی تر پەرە بە فێربوون بدەن هەر لە شوێنی خۆتان، لە ئەلمانیا، یان لە ڕێگەی ئێنتەرنێتەوە.

مامۆستاکانمان

  • بە تایبەتی بۆ گوتنەوەی وانەی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی خوێندوویانە و ئامادەکراون. لەسەر بنچینەی بەرنامەی خوێندن و پەرەپێدانی فێرکردن و فێربوونی زمانی ئەلمانی (DLL) پێگەییون. ئەم بەرنامەیەش لەلایەن پسپۆرانی پەیمانگەی گوێتە و نوێنەرانی زانست هاتۆتە ئارا.
  • زمانی دایکییان ئەلمانییە یان شارەزای زۆر باشی زمانی ئەلمانین.
  • خاوەن ئەزموونن لە مەیدانی پێکەوەکارکردن لەگەڵ خەڵکانی وڵات و کەلتوورە جیاجیاکان.
  • بەردەوام لەلایەن ئێمەوە بە خولی تایبەت پەرە بە تواناکانیان دەدرێت، بەمەش هەمیشە خاوەنی زانستن لە بارەی تەکنیکە نوێکانی گوتنەوەی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی.
  • بە بەردەوامی زانیاری وەربگرە لە بارەی ئاستی سەرکەتنەکانت لە فێربووم و ئامۆژگاری وەربگرە، لە بارەی ئەوەی کە چۆن بە باشترین شێوە فێر دەبن.

تاقیکردنەوەکانمان لە زمانی ئەلمانی

  • تاقیکردنەوەکانمان لە ئاستی نێونەتەوەییدا دانی پێدانراوە. و لەلایەن زۆر لە خاوەنکارەکان و ناوەند و دەزگاکانی خوێندن وەک بڕوانامەی شارەزایی لە زمانی ئەلمانی تەماشادەکرێت.
  • هەموو تاقیکردنەوەکانمان بۆ گەورە فێرخوازنی پەیمانگەی گوێتە لەلایەن کۆمەڵەی تاقیکارانی زمانەکان لە ئەوروپا Association of Language Testers in Europe (ALTE) ئەزمایش دەکرێت و بە مۆری چۆنایەتی (Q-Mark) مۆردەکرێت.

خاڵە ئەرێتییەکانمان

  • ژیان لەگەڵ هەموو لایەنە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی ئەلمانیا تاقی بکەرەوە. بە ڕێگای خولێکی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتە دەروازەی کتێبخانە و مێدیاخانە ئەلمانییەکانت بۆ دەکرێتەوە و دەتوانن بەشداری ژمارەیێکی زۆر لە بۆنە کەلتوورییەکانی ئەلمانی ببن.
  • سوود وەربگرن لە "ئەلمانی بۆ تۆ" Deutsch für dich ، کە بریتییە لە ڕاهێنانی پەیوەندییەکان بە زمانی ئەلمانی و لەلایەن ئێمەوە بە خۆڕایی پێشکەشکراوە. لە مەڵبەندی فێرخوازانی ئەلمانی و نێوچالاکییەکان دەستتان دەگاتە ژمارەیێکی زۆر لە کەرەسە و مەتریالی ڕاهێنان، ئەندامەکان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا بیانگۆڕنەوە.
لە کارەکانماندا ئاسوودەیی شاگردەکانمان گرنگترینی ئامانجەکانمانە. هەر بۆیەشە لە سەرتاسەری جیهاندا ئێمە چۆنایەتی یەکسان لە ڕێکارەکانی بەڕێوەبردن پیادەدەکەین. ئەوەش لەوە دڵنیامان دەکات، کە لە هەموو پەیمانگەکانمان لە سەرتاسەری جیهاندا، خولەکانی زمان و تاقیکردنەوەکانمان بە هەمان پێوەر جێبەجێ دەکرێن