سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

دادپەروەریی جێندەری لە کوردستانی عێراق

Ein Ausschnitt aus der Installationskunst von Ahmed Nabaz wird gezeigt. Zu sehen ist, wie Granatapfel, die mit Namen von kurdischen Frauen beschriftet sind, von Steinen zerstört werden.
© Goethe-Institut Irak / Ahmed Nabaz

ئەو هونەرەی کە بە شێوازێکی رەخنەئامێزانە مامەڵە لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە کوردستانی عێراق بڵاوبۆتەوە. سێ هونەرمەند کە پێشەنگاکانیان لەلایەن پەیمانگەی گۆتە پشتیوانی دەکرێت، لە رێگەی هونەرەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی رۆڵی ژن لە کۆمەڵگای کوردی دەکەن

Von شلوڤه صاما

 پرسی دادپەرەوەریی جێندەری لە خۆیدا پرسێکی گەردونییە و پێویستە لە هەر شوێنێک لە بەستێنی تایبەت بە خۆی لێی بڕوانرێت. بۆ نمونە، لە ئەڵمانیا کێشەی نایەکسانیی موچە و داهات لەنێوان ژن و پیاودا هەیە. ئەوەش بەو مانایە دێت کە بۆ هەمان جۆری کار و هەمان کاتژمێری کار ژنان بە شێوەیەکی گشتی لە پیاوان پارەی کەمتریان پێ دەدرێت. هەروەها بابەتی ژن کوشتن یەکێکی ترە لە پرسەکانی دادپەرەوەریی جێندەری. لە ئەڵمانیا لە سێ رۆژ جارێک ژنێک دەبێتە قوربانیی توندووتیژیی خێزانی و دەکوژرێت. لە کوردستانی عێراقدا توندوتیژی بەرامبەر ژنان جگە لە خەسڵەتی تایبەتی مێژویی، پەیوەستیشە بە بەستێنی سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتیی ئەم وڵاتە.  

جەنگ و دۆخی ژنان: ئاودێر عوسمان

Der Künstler Awder Osman blick auf seine Gemälde im Rahmen des vom Goethe-Institut Irak initiierten Projekts „Helan“. Der Künstler Awder Osman blick auf seine Gemälde im Rahmen des vom Goethe-Institut Irak initiierten Projekts „Helan“. | © Goethe-Institut Irak / Mohamed Shwany جەنگ و چەکداربونی کۆمەڵگە یەکێکە لەو خەسڵەتە تایبەتەی کۆمەڵگەی کوردستانی عێراق. هونەرمەند ئاودێر عوسمان لە سلێمانی کاریگەریی جەنگی لەسەر دۆخی ژنان کردۆتە بابەتی هونەرەکەی. بۆ ئەم مەبەستەش هونەرمەند ئاودێر عوسمان سەردانی چەند ناوچەیەکی وەکو شارەکانی کەلار و کفری و کەرکوک و دەوروبەری شاری موسڵی کردووە و قسەی لەگەڵ ئەو قوربانییە ژنانە کردووە، کە کەس و کارە پیاوەکانیان بە هۆی شاڵاوەکانی ئەنفال لەدەستداوە. شاڵاوەکانی ئەنفال، کە رژێمی دیکتاتۆری سەددام حوسێن ساڵی ١٩٨٨ بەرامبەر بە هاووڵاتییانی کورد ئەنجامی دا، بوە هۆی لەدەستدانی ژیانی نزیکەی ١٨٠ هەزار مرۆڤ. کاریگەریەکانی شەڕی ئەم دواییەی دژ بە داعش (٢٠١٤ - ٢٠١٧) لەسەر دۆخی ژنان بە هەمان شێوە بەشێکە لە هونەرەکەی ئاودێر عوسمان. بەشێک لە هونەرەکەی کارەکانی شاعیری کورد شێرکو بێکەسی بە بنەما گرتووە.

ئاودێر عوسمان ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکانی کردۆتە بنەمای دروستکردنی پۆرترێت بۆ ژنەکان و تێیدا بارودۆخیان لە کاتی جەنگ و دوای کۆتایی هاتنی جەنگ دەخاتەڕوو. هونەرمەند هەوڵیداوە بە شێوەیەکی بەرچاو تایبەتمەندیی و ژینگەی ژنەکان بکاتە بەشێک لە پۆرترێتەکانیان. بۆ نمونە، بەکارهێنانی ئەو رەنگ و کەلوپەلانەی کە بەشێکی ژیان و ژینگەی خۆیانە، وەکو بەکارهێنانی بەهاراتی زەعفەران بۆ کێشانی رەنگی زەرد. ئاودێر عوسمان باس لەوە دەکات کە چۆن گفتوگۆکانی لەگەڵ ژنەکان بە شێوازێکی مەجازی (مێتافۆریک) ئەنجام داوە، چونکە ئاسان نییە بە شێوەیەکی راستەوخۆ قسە لەسەر هەندێک بابەت بکرێت. ئاودێر دەڵێت: “من بە ئەرکی خۆمی دەزانم پەردە لەسەر کێشەکانی کۆمەڵگە هەڵبدەمەوە، بە تایبەتی ئەو بابەتانەی کە کەس باسیان ناکات.”

هێنانی گۆڕستان بۆ ناو شار : ئەحمەد نەبەز

Der Künstler Ahmed Nabaz steht inmitten der, im Rahmen seiner Installationskunst, ausgestellten Grabsteine. Der Künstler Ahmed Nabaz steht inmitten der, im Rahmen seiner Installationskunst, ausgestellten Grabsteine. | © Goethe-Institut Irak / Ahmed Nabaz گالێری وێنەکان

هونەرمەند ئەحمەد نەبەز لە شاری هەولێر بە هەمان شێوە دەیەوێت، وەکو خۆی دەڵێت، „لەرێگەی هونەرەوە پەنجە بخاتە سەر برینەکانی کۆمەڵگە“. ئەو برینە کۆمەڵایەتییانەی کە نەبەز دەیەوێت بیانکاتە چەقی گوتاری کۆمەڵگە، کوشتنی ژنانە بە هۆکاری توندوتیژیی خێزانی. هونەرمەند ئەحمەد کوشتنی ژنانی کوردی کردۆتە کەرەستەی هونەری ئینیستاڵەیشن (Installation art) لە پێشانگەکەی لە هەولێر لە ژێر ناوی "بێ ناونیشان". "بێ ناونیشان" ئاماژەیە بۆ کێلی گۆڕی ئەو ژنانەی کە هیچ ناوێکیان لەسەر نییە. ئەو کەسانەی ژێر ئەو گۆڕانە ئەو ژنانەن کە زۆربەیان بە هۆکاری بیری نێرسالاریی لەلایەن ئەندامانی پیاوی خێزانەکانیان کوژراون و لاشەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دۆزراونەتەوە و نێژراون. بەهۆی شاراوەیی ناسنامەی ئەو ژنانە، گۆڕەکانیان بەجێدەهێڵدرێن و لەلایەن کۆمەڵگەوە لەبیردەکرێن.

ئەحمەد لە رێگەی پێشانگاکەی کێلی گۆڕەکان و پارچەی ڤیدیۆی تێکەڵ بە نمایشەکەی دەکات. بەوەش کێلی گۆڕەکان دەهێنێتەوە ناو شار و ئەو پرسە دەخاتەوە بەرچاوان. لە پارچە ڤیدۆیۆکانی پێشەنگاکە دەبینرێت کە چۆن هەناری نەخێشنراو بە ناوی ژنان دەکەونە سەر بەردەکان و دەڕووشێن. ئەحمەد لەباسی هەنار لە پارچە ڤیدیۆکانیدا دەڵێت “هەنار بە شێوەیەکی مەجازی ئاماژەیە بۆ سێ شت. لە لایەک هێمایە بۆ مێیینەبون کە توانای بەخشین و خوڵقاندنی ژیانی نوێی هەیە. لە لایەکی ترەوە هەنار خوێنی رژاوی ئەو ژنانە وەبیردەهێنێتەوە کە کۆژراون. هێمای سێیەمیش ئەوەیە کە هەنار لە هەموو شوێنێکی کوردستان هەیە.”

هوونەرمەند ئەحمەد نەبەز سود لە هوونەری ئینیستاڵەیشن (Installation art) وەردەگرێت، چونکە چیرۆکەکان و کۆنسێپتەکان باشتر دەخرێنەڕوو، و هوونەر لە خۆیدا هیچ سنورێکی نییە. چیرۆکەکان چوارچێوەی هوونەرەکەی ئەحمەد پێکدەهێنن.

بەرەنگاربونەوەی روانگەی نێرینەئامێز بۆ هوونەر : هێرۆ شێخە

Ein Besucherin schaut auf ein ausgestelltes Gemälde der Künstlerin Hero Shekhe. Ein Besucherin schaut auf ein ausgestelltes Gemälde der Künstlerin Hero Shekhe. | © Goethe-Institut Irak / Mohamed Shwany
هوونەرمەند هێرۆ شێخەش، کە لە ئێستادا ماستەرنامەکەی دەربارەی نامۆبوون لە تابلۆی کوردیدا لە زانکۆی سەلاحەددین دەنووسێت، بیری لە هوونەری ئینیستاڵەیشن (Installation art) وەکو شێوازێک بۆ هوونەرەکەی کردۆتەوە، بەڵام بەرجەستەکردنی ئەو شێوازەی هوونەر لە کوردستان بۆ ئەو پڕۆسەیەکی قوڕسە و تێچوونیشی زۆرە. جگە لەمەش “ئەوە پرۆسەیەکە کە زیاتر پێویستی بە لۆژیکە، نەک داهێنان. وێنەکێشانی ئەکریلیک بۆ من پرۆسەیەکی داهێنانەرتر و راستەوخۆترە بۆ دەربڕینی بیرکردنەوە و هەستەکانم. مەبەستم فڵچەیە لەسەر دیوار“.

هێرۆ تابلۆکانی، کە جیهانی ئەزموون و هەستەکانی ژنان لە دەرەوەی رووانگەی نێرینەوە پیشان دەدەن، لە چوارچێوەی پێشانگەی "هێلان" نمایش کردووە. "هێلان" پرۆژەیەکی هاوبەشی پەیمانگەی گۆتەیە لە عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ "Sêv Gallery" و "Framing Photojournalism School" کە تیایدا هوونەرمەندانی گەنجی عێراق بەردەوام مۆسیقا و کارە هوونەرییەکانیان لە شوێنی تەرخانکراو لەلایەن "Framing School" نمایش دەکەن.

لە میانەی بەشداریکردن لە پێشانگەی "هێلان" ئامانجی هێرۆ کارکردن بوو لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بە هۆی توندوتیژیی خێزانییەوە پەنایان بردۆتە بەر پەناگەکانی داڵدەدانی ژنان و بەشێکیان تا ئێستاش هەست بە مەترسی لەسەر ژیانیان دەکەن. بە هۆی ئەوەی هێرۆ مۆڵەتی سەردانیکردنی ئەو ژنانەی پێنەدراوە، هەوڵیداوە دۆخی هەست و سۆزی ئەو ژنانە لە ڕێگەی خەیاڵەوە بگوازێتەوە: „دۆخی ژنان لایەنێکی گەورەی کارەکەمە، چونکە خۆشم وەک ژنێک ئەو دۆخە ئەزموون دەکەم و لەو باوەڕە دام کە من نزیکم لە ئازار و بیرکردنەوەی ئەو ژنانەی لە وێنەکانم دەیانکێشم. ژنەکان لە وێنەکانم ناپاڕێنەوە و داوای یارمەتی ناکەن، بەڵکو زیاتر گومانیان لەوە هەیە کە بتوانن بەتەنیا گۆڕانکاری ئەنجام بدەن و خۆیان رزگار بکەن. لە هەندێک تابلۆدا پرسیار دەکەن، لە هەندێکیشیاندا بێزار بون لە پرسیارکردن.“

هێرۆ شێخە روونیکردەوە کە ئەو لە جوانناسیدا بەرەنگاریی روانگەی نێرسالاری دەبێتەوە کە تێیاندا ژنان زۆرجار وەک کاڵا لێیان دەڕوانرێت. خەباتی درێژی هوونەرمەندانی ژن بۆ سەلماندنی جوانناسی تایبەت بە خۆیان هێرۆ شێخە زیاتر هاندەدات ئەزموونی خۆی وەک ژنێکی کورد لەگەڵ هوونەرەکەی  تێکەڵ بکات. هەر سێ هوونەرمەندەکە لە ڕێگەی هوونەرەکەیانەوە ئاماژە بە ناهاوسەنگییەکانی کۆمەڵگای کوردی دەکەن و هاوکات بەدوای شێوازی جیاوازی مامەڵەکردنی هوونەریی لەگەڵ پرسەکانی جەنگ و ژنان و ژنکوژی و توندووتیژی نێرسالاریدا دەگەرێن.