سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)

دیزاین کردنی یۆتۆپیایەک لەسەر زەوی: هونەری دیجیتاڵی لەلایەن هونەرمەند ئامانج ئەمین

ئامانج ئەمین لەگەڵ تاتۆکەی پشتە سەری
ئامانج ئەمین لەگەڵ تاتۆکەی پشتە سەری | Mohammed Shwany© Goethe-Institut Irak



ئامانج ئەمین، هونەرمەندێکی شاری کەرکوک لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە فەلسەفەیەک دەردەبڕێت کە ناوەڕۆکێکی ڕیشەیی ئاشتیخوازانەی هەیە. لەبەر ئەوەش هەست بە فشارێکی  زۆریکۆمەڵایەتی دەکات. تابلۆکانی ئامانج هەڵقوڵاوی ئەزمونەکانی ژیانی خۆیەتی و سنوورەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە دەتوێننەوە. ئامانج بە شێوەیەکی سنووردار پێشانگا لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێکدەخات، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرجار لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئەوروپا کارەکانی نمایش دەکات. پێشانگای هونەریی ئامانج ئەمین لە هەولێر لە چوارچێوەی "هێلان" بەرێوەدەچێتکە پڕۆژەیەکی پەیمانگای گوێتەی عێراقە بە هاوکاری گەلەری سێڤ و قوتابخانەی فڕێمینگ فۆتۆڕۆژنالیزم رێکدەخرێن، ئەمەش وایکردوە کە گرنگیی خۆی هەبێت.

Von شلوڤه صاما

لە دەستە ڕاستەوە: سەفین حەمید/ خوێندنگەی فرێمینگ بۆ فۆتۆژۆرنالیزم، ئنایس بۆلیکە/ بەڕێوبەری پەیمانگای گۆتە لە عێراق، دایکی ئامانج ئەمین، ئامانج ئەمین، کلێمینس سمینتر/ قونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا لە هەولێر، زنارە ئەحمەد/ سێڤ گەلەری لە دەستە ڕاستەوە: سەفین حەمید/ خوێندنگەی فرێمینگ بۆ فۆتۆژۆرنالیزم، ئنایس بۆلیکە/ بەڕێوبەری پەیمانگای گۆتە لە عێراق، دایکی ئامانج ئەمین، ئامانج ئەمین، کلێمینس سمینتر/ قونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا لە هەولێر، زنارە ئەحمەد/ سێڤ گەلەری | Mohammed Shwany© Goethe-Institut Irak پێشانگای هێلان لەلایەن ئامانج ئەمین بە خامۆشبونی روناکیی گڵۆپەکان و بیستنی دەنگی ئەمین لە پشت پەردەوە دەست پێدەکات. ئامانج فەلسەفەی هونەرەکەی بە زمانی کوردی دەناسێنێت. ژوورەکان پڕن لە سەردانکەران  کاتێک ئەمین بە یاوەری دایکی، هەروەها ئانایس بۆلیکە، بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتە لە عێراق، زنارە ئەحمەد لە گەلەری سێڤ و سەفین حەمید لە قوتابخانەی فڕێمینگ فۆتۆڕۆژنالیزم، پێشوازی لە میوانەکان دەکەن. دوای ئەوەی دەنگی ئامانج دەوەستێت، رووناکیی گلوپەکان دادەگیرسێنەوە؛ میوزیکی باکگراوند دەژەنرێت و میوانەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بینینی پێشانگاکە.

نمایشی میوزیکی لەکاتی پێشانگای هونەری هێلان بۆ هونەرمەند ئامانج ئەمین نمایشی میوزیکی لەکاتی پێشانگای هونەری هێلان بۆ هونەرمەند ئامانج ئەمین | Mohammed Shwany© Goethe-Institut Irak پۆرترێتە نمایشکراوەکانی ئامانج کۆکردنەوە و بنیاتنانەوەی بوونەوەرەکانن کە تێیدا مرۆڤ و ئاژەڵەکان تێکەڵ بە یەکتر دەبن. ئامانج ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕۆحی مرۆڤ و ئاژەڵێک لە ڕۆحی دارێک زیاتر نیین. توخمێکی سەرەکی جیهانبینی ئەو گوێزرانەوەی ڕۆحە: «وەک مرۆڤ هەموومان یەکین. ئەم سنوور و جیاوازییانەی کە گوایە بەیەکتر ناگەنەوە، ئەو سنوورانەن کە بە پاڵنەری سیاسییەوە دروستکراون. ئەمەش بۆ نموونە لە شەڕی ئێران و عێراقیشدا ڕوویدا. عێراقییەکان و ئێرانییەکان کران بە دوژمن. بەو پێیەی هەموومان یەکین، دەبێت ڕێز لە یەکتر بگرین. لە سەرووی هەمووشیانەوە مرۆڤ دەبێت ڕێز لە سروشت بگرێت. بۆیە هونەری من دژایەتی هەر جۆرە توندوتیژییەک دەکات”.

ڕوانین لە یەکێک لە تابلۆکانی ئامانج ئەمین ڕوانین لە یەکێک لە تابلۆکانی ئامانج ئەمین

سەرەتای داهێنەرانەی ئامانج ئەمین
ئامانج لە ڕێگەی هونەری دیجیتاڵییەوە جیهانبینی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام بە نیگارکێشان دەستی پێکرد: “مامم تابلۆی زەیتی دەکێشا و ئەم هونەرە لە منداڵیدا دەوری دابووم و و ئیلهام بەخش بوو بۆم. کاتێک مامم کۆچی کرد بۆ ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەستم کرد بە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە هونەرییە لەناو خێزانەکەماندا. بەڵام نیگارکێشان سەرنجی رانەکێشام. من بەدوای شتێکدا دەگەڕام کە بتوانم لە رێگەیەوە خێراتر و کاراتر بیرۆکەکانم دەرببڕم”.

ئامانج لە ساڵی 1999 بەشداری پێشانگایەكی سەندیكای هونەرمەندانی كرد لە شاری كەركوك بە چوارچێوەدانان و دواتر نمایشكردنی جلوبەرگی باوكی. ئەمڕۆ ئەمە بە هونەری ئینستیلەیشن تێدەگەین. ئەو تێگەیشتنە لەو سەردەمەدا بوونی نەبوو. هەشت ساڵ شەڕ و دە ساڵ سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر عێراق ئاکامی زۆر خراپی بۆ سەر کۆمەڵگە لێکەوتەوە و بووە هۆی هەژاریی و میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگە. لەو هەڵومەرجەدا قەدرزانینێکی کەم بۆ هونەرەکەی ئامانج هەبوو، چ جای لێبوردەیی. "دەستم کرد بە گرتنی وێنە لە بەستێنێکدا کە قەدەغەکرابێت و هونەر تێیدا ڕەتکرابێتەوە".

فەلسەفەی هونەری ئامانج
فەلسەفەی هونەری ئامانج فەلسەفەیەکە کە ڕەگ و ڕیشەی لە ژیاننامەی خۆیدا هەیە. ئەو لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لەدایکبووە. تازە چاوی بەدونیا هەڵهێنابوو  کاتێک باوکی لەو شەڕەدا  لەدەستدا. ئامانج دەڵێت، ئەمڕۆ هیچ یادەوەرییەکم لەبارەیەوە نییە. گەڕان بەدوای ڕۆحی باوکی هێزێکی بزوێنەر و داهێنەرانەی پێدەبەخشێت. ئامانجی هونەری ئەو تەنیا ڕەتکردنەوەی شەڕ و هەموو جۆرە توندوتیژییەک نییە، بەڵکو دروستکردنی یۆتۆپیایەکیشە. لەم یۆتۆپیایەدا پەیوەندییەکی توندمان لەگەڵ دار، ڕووەک، هەر ئاژەڵێک هەیە، کە ڕۆحیان هەیە، بەڵام بە شێوازی جیاواز لە جیهاندا دەردەکەون. ئەو لە سروشتدا ڕۆحی باوکیشی دۆزیوەتەوە.

ئەم تێگەیشتنە لە گوێزرانەوەی رۆح نەک هەر لە چیرۆکی ژیانی ئامانجەوە سەری هەڵداوە، بەڵکو تێڕوانینێکیشە کە بونیادێکی فیکریی بۆ ئەو هەیە. لە هەمان کاتدا بە گوتەی ئامانج، بیرۆکەی گوێزرانەوەی رۆح لە ئایینیشدا ڕەگ و ڕیشەی هەیە، بۆ نموونە لە ئایینی یارسانەکاندا، کە شوێنکەوتووانی لە ناوچەی دەوروبەری هەڵەبجە و و هەروەها لە کوردستانی ئێراندا هەن.

ئەمڕۆ ئامانج هونەرەکەی زۆربەی کات لە ئەوروپا یان وڵاتانی کەنداو نمایش دەکات. لە کوردستانیش بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات. فشاری کۆمەڵگە هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ هەڕەشە. بە تایبەتی دایکی ئامانج نیگەرانە لەوەی کە ئامانج وەک باوکی ببێتە قوربانی توندوتیژی کۆمەڵایەتی. رێک ئەم توندوتیژییەی کە ئامانج لە رێگەی هونەرەکەی دژایەتی دەکات.